Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 4 MAY 2024 04:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزارەتی تەندروستی: له‌ هه‌رێم هیچ حاڵه‌تێكی ترسناكمان نییه‌.. 57كه‌س چاكبوونه‌وه‌
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان ڕیگەیاند، تائێستا 57كه‌س له‌ نه‌خۆشی چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه‌شن 80% نیشانه‌یان لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ و ئه‌گه‌ر وا بڕوات له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان خه‌ڵك زۆر به‌ سوكی تووش ده‌بێت.

د. محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی  وەزارەتی تەندروستی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "له‌ هه‌ولێر حه‌وت كه‌ و له‌سلێمانی 50 كه‌س له‌ نه‌خۆشی چاكبوونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 42%ی ئه‌وانه‌ی تووش بوونه‌ و ئه‌وانه‌ی تووش بوونه‌ 80%ی هه‌ڵگرن و هیچ نیشانه‌یه‌كیشیان نییه‌، بۆیه‌ هیچ حاڵه‌تێكی ترسانكمان له‌ هه‌رێم نیه‌ و هیچیان پێویستیان به‌ هه‌ناسه‌ی ده‌ستكرد نیه‌.

گوته‌بێژی  وەزارەتی تەندروستی گوتیشی، "ره‌نگه‌ له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا و له‌دوو هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌وانیش ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ بكرێنەوە، چونكه‌ هیچی وا نیه‌ ته‌ندروستی جێگیر نه‌بێت ته‌نیا یه‌ك ئافره‌ت نه‌بێت ئه‌ویش چاكبۆته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دووگیان بوو ئه‌گه‌رنا ئێستا دۆخی هه‌مووان باشه‌.

گوتیشی، "پشكنین و كه‌رنتینه‌ كردن به‌رده‌وامه‌.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

نەقیبی سەندیکا بۆ KDP: دەنگدانێک لەباره‌ی پیشەییبوونی کاری ڕۆژنامەگەری ئەنجام دەدەین

FRIDAY, 03 MAY 2024 22:05:55

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ڕۆژی جیھانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییە، کە لە ساڵی ١٩٩٣ و دوو ساڵ دوای ڕاپەڕینی مەزنی ھەرێمی کوردستان ئەو بڕیارە دەرچووە و ئەو ڕۆژە دیاریکراوە بە ڕۆژی جیھانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیش دەڵێت، پێویستە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەشێک بن لە پاراستنی بەھاکانی نیشتیمانی و کاری ڕۆژنامەگەری لە کوردستان بەشانازیەوە ھاوشانە لەگەڵ ھەموو میدیای جیھانی و کاراکتەرێکی ئەکتیفە لە کوردستان.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

FRIDAY, 03 MAY 2024 21:05:52

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو چوار شاخەوانە دەکات کە ئەمڕۆ بەهۆی لافاوەوە لە دەربەندی مەسورانی ناوچەی قەرەداغ گیانیان لەدەستدا.

 
خانی زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوه‌كان و زیانه‌ کشتوکاڵیه‌كانی بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

FRIDAY, 03 MAY 2024 17:05:20

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بارانی ئێستا زیانی بۆ کشتوکاڵ و ھەندێ پڕۆژە ھەیە دەشڵێ، ئەمساڵ یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو زیاترە لە ساڵی رابردوو.

 
نێچیرڤان بارزانى بۆ خێزان و كه‌سوكارى کامەران خەفاف: هاوسۆز و هاوخه‌متانم

FRIDAY, 03 MAY 2024 17:05:09

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کامەران خەفاف بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم".

 
سەرۆک بارزانی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی کامەران خەفاف دەردەبڕێت

FRIDAY, 03 MAY 2024 17:05:11

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، پرسەنامەیەکی بۆ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کامەران خەفاف بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوپیشەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact