Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 5 MAY 2024 19:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنا لە ھەولێر ڕەوشی تەندروستییان جێگیرە"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە ھەولێر، کە تایبەتە بە چارەسەری کۆرۆنا ئاشکرای کرد، ڕەوشی تەندروستیی نەخۆشانی کۆرۆنا جێگیرە و بڕیارە دوو نەخۆشی دیکە بەھۆی باشبوونی ڕەوشی تەندروستیانەوە ڕەوانەی ماڵەوە بکرێنەوە و دەشڵێ، ئەگەر حکوومەتی ھەرێم زوو ھەنگاوی بەرەنگاربوونەوەی نەنابا کارەسات ڕووی دەدا.

د. شاخەوان خەیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی بۆ کۆرۆنا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێستا ٢٨ تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیماراتیی ھەولێرن و ڕەوشی تەندروستیی زۆربەیان جێگیرە و جێگەی مەترسی نییە، لەوانەش دوو نەخۆش بەرەو چاکبوونەوەن و بڕیارە دوای پشکنینی دیکە ڕەوانەی ماڵەوە بکرێن، سوپاس بۆ خوا نەخۆشەکانمان نەگەیشتوونەتە ئاستی ئەوەی دەزگای ھەناسەی دەستکرد بەکار بێنین."

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی دەشڵێت: "ھەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەولێر زۆربەیان تەمەنیان لەژێر پەنجا ساڵیە و بەشێک لەوانە بە ئاسایی دەژین لە نەخۆشخانە و ئەگەر بگەڕێنەوە نێو کۆمەڵگە لەوانەیە ھەست نەکرێت نەخۆشن، بەڵام بەھۆی ئەوەی پشکنینان پۆزەتیڤە خراونەتە ژێر چاودێرییەوە."

د. شاخەوان خەیلانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "ھەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ھەنگاوی مەزنی ناوە و ئەگەر ھاووڵاتیان ھاوکاریی دەزگا پەیوەندارەکان بکەن و ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن، ئەوە بێگومان بە کەمترین زیان لێی دەردەچین، بەتایبەتی قەدەغەی ھاتوچۆ و دەرکردنی ھەندێ بڕیار کاریگەریی ھەبووە لەسەر کەمبوونەوەی زیانەکانی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان، ئەگەر حکوومەت زوو بەخۆی نەکەوتبایە ئەوە کارەسات ڕووی دەدا، لەبەر ئەوەش پێویستە بە ھەموومان سوپاسی حکوومەت بکەین بۆ پاراستنی ژیانی ھاووڵاتیانمان."

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

لە ناوچە کوردستانییەکان حەوت نەخۆشخانەی گشتی دروست دەکرێن

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:42

بەغدا-KDP.inf- سەرۆکی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، چەند نەخۆشخانەیەکی گشتی لە ناوچە کوردستانییەکان چوونەتە بواری جێبەجێکردن. دەشڵێت: لە مەخموور و شێخان و ناوچەی دیکەش نەخۆشخانەی گشتی دروست دەکرێن.

 
عەلی حوسێن: پارتی داوای ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی کردووە نەک دواخستنی ھەڵبژاردن

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:33

سلێمانی -KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای (سلێمانی _ھەڵەبجە) رایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی نەکردووە و داوای ڕاستکردنەوەی ئەو ھەڵانەی کردووە پەیوەسستن بە ھەڵبژاردنەوە.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران

SUNDAY, 05 MAY 2024 19:05:02

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران
تاران-KDP.info-  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تاران.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا.
 

سەرۆکی حکوومەت بەشداری لە پرسەی هاوژینی فوئاد حوسێن دەکات

SUNDAY, 05 MAY 2024 16:05:17

ھەولێر-KDP.info-  سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی ھاوژینی فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و، وەزیری دەرەوەی حکوومەتی فیدڕاڵ کرد.

 
"٧٠ قوتابخانە لە بەردەڕەش نۆژەندەکرێنەوە"

SUNDAY, 05 MAY 2024 15:05:42

بەردەڕەش-KDP.info-  بەڕێوەبەری پەروەردەی بەردەڕەش دەڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نزیکەی ٢ملیار و ٥٠٠ملیۆن دیناری بۆ ئێمە تەرخان کردووە و دەستمان بە نۆژەنکردنەوەی ٧٠ قوتابخانە کردووە، ٤٧ قوتابخانە لەوانە تەواو بوونە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact