Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 30 APR 2024 14:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگاری هەولێر: ئەم نەخۆشییە کورتخایەنە.. ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد، هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانی ئەو ئافرەتەی کە لە هەولێرە و تووشی کۆرۆنا بووە، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین.

فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، تووشبووێکی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کراوە و باری تەندروستی جێگیرە و لە شوێنێکی تایبەت دانراوە. ئەوەشی ئاشکرا کرد، ”خانەوادەکەی هەموویان پشکنینیان بۆ کراوە، هەموویان نێگەتیڤ بوون و هیچیان هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون.

جەختیشی کردەوە کە لەسەر رێوشوێنی خۆپارێزی بەردەوام دەبن و سوپاسی هاووڵاتییانی هەولێری کرد کە هاوکاریان بوون و داوای لێبووردنیشی لەوانە کرد کە بەهۆی ڕێوشوێنەکانەوە کە بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتیی شارەکەمانە، زەرەرمەند بوون.

فرسەت سۆفی داوای لە خەڵک کرد، لە گەشت و سەیران خۆتان بپارێزن، منداڵەکان بۆیە پشوویانە تا لە ماڵەوە دابنیشین، ئەگەر چوونە گەشت و سەیران، کەواتە هیچمان نەکرد.

ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەوان هەندێک بڕیاریان داوە بەڵام پێویستی بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە و لە رۆژانی داهاتوودا ئاشکرا دەکرێن. گوتیشی، دەبێ مۆڵەکان و دوکانەکان لەلایەن خاوەنەکانیان تەعقیم بکرێت، ئێمەش شوێنە گشتییەکان تەعقیم دەکەین، چەند ئیجرائات بکەین، ئەگەر هاووڵاتییان ڕێنماییەکان جێبەجێ نەکەن، واتە هیچمان نەکرد، ئەم ماوەیە بەرگە بگرن، ئیشەڵا ئەم نەخۆشییە کورتخایەنە، مەجالی ژیان و گەشت ماوە و با لەبەر منداڵەکانیان و بەرژەوەندیی گشتی، ئەم ماوەیە گەشت بۆ شار و ناوچەکانی دیکە نەکەن.




دوایین هەواڵەکان

دواین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران

TUESDAY, 30 APRIL 2024 14:04:27

دھۆکKDP.info- گوتەبێژی شارەوانی دھۆک دەڵێت، دوای بڕیاری حکوومەت بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران شارەوانییەکان راسپێردراون بۆ ئەوەی زەوی دابینبکەن، تا بەسەر فەرمانبەران دابەش بکرێت.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (کوێخا عەلی حەمەمین) دەکات

TUESDAY, 30 APRIL 2024 13:04:07

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کەسایەتی ناسراوی عەشیرەتی جاف و دەڤەری سلێمانی خوالێخۆشبوو (کوێخا عەلی کوێخا حەمەمین) دەکات.

 
داواكارین لایه‌نه‌كانی تریش هاوشێوه‌ی پارتی به‌رگری له‌ مافی پێكهاته‌كان بكه‌ن

TUESDAY, 30 APRIL 2024 11:04:10

هەولێر-KDP.info- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "گەشبینین" کورسی کۆتای پەرلەمانی کوردستان بگەڕێندرێتەوە. داواش دەکات هەموو لایەنە سیاسییەکان پشتیوانی لە مافی پێکهاتەکان بکەن.

 
بەرپرسی لقی ١٧ پارتی بۆ KDP: بۆ ئەم پرسە دوو رێگە ھەیە

TUESDAY, 30 APRIL 2024 10:04:52

شنگال-KDP.info- بەرپرسی لقی ١٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە شنگال گوتی، ئەو ھەوڵەی دەدرێت كە بە زۆرینە قایمقام و ئیدارەی شنگال دیاری بکرێت بە ھەموو شێوەیەک ڕەتدەکەینەوە و دەبێتە ھۆکاری ناسەقامگیری و تێکچوونی پێکەوەژیان لە مووسڵ، چونکە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی یاسایی ئەو پرسە یەکلایی بکرێتەوە دوو رێگە ھەیە.

 
بڕیار دەدرێت چەند گەنمی ئەمساڵی ھەرێم وەربگیرێت

MONDAY, 29 APRIL 2024 22:04:51

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بڕیار لەسەر ڕێژەی ئەو گەنمە دەدرێت کە بڕیارە جووتیارانی ھەرێمی کوردستان ڕادەستی حکوومەتی فیدڕاڵی بکەن، دەشڵێ، داوامان کردووە دەرگای سایلۆکان زوو بکرێنەوە بۆ وەرگرتنی بەرھەمی گەنم و درەنگیش پڕۆسەکە کۆتایی بێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact