شنگال -KDP.info- فه‌رمانده‌یه‌كی هێزی پێشمه‌رگه له شنگال گوتی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مووچه‌شیان بۆ زیاد كردوون، گه‌نجانی كوردی ئێزدی له شنگال واز له ڕیزه‌كانی په‌كه‌كه دێنن و تا ئێستا 500 گه‌نج وازیان هێناوە و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه، چونكه ده‌زانن مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانیان هه‌یه و نایانه‌وێت چیتر له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بن.
قاسم دربۆ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كاتی خۆی گه‌نجانی شنگال له‌خشته بران و بۆ پاره بوون به په‌كه‌كه، به‌ڵام ئێستا هه‌ر یه‌كه و لای خۆی واز له ڕیزه‌كانی ئه‌وان دێنێت و ده‌چێته‌وه بۆ ماڵی خۆی و ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێستا 500 كه‌س وازی هێناوە."فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال گوتیشی: "پێشتر هه‌ر چه‌كدارێك 300 دۆلاریان پێ ده‌دا و ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی وازیان لێ نه‌هێنن كردوویانه به 400 دۆلار، به‌ڵام گه‌نجانی كوردی ئێزدی جگه له هه‌رێمی كوردستان كه ده‌زانن خه‌مخۆری ئه‌وانن، ئینتیمایان بۆ هیچ لایه‌نێكی دیكه نییه، بۆیه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش ماون واز دێنن."
بڵند ئیبراهیم
ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیكۆپتەرەی كە سەركۆماری ئێران و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی وڵاتەكەی تێدا بووە پەیامێكی بڵاو كردەوە.
ھەولێر-KDP.info- لەبارەی ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ھەواڵەکانی ڕووداوی ھێلیکۆپتەری ڕەئیسی دەکەم.
کەرکووک -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بەردەوامە و تا ئێستاش گفتوگۆکان ئەرێنین، گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا بتوانین بگەینە ڕێککەوتن.
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە حاجی ئاغای سەرسیان) دەکات.
ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مام عەلی حەمەد شیوەزووری) دەکات.
ھەولێر-KDP.info- ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و بیرمەندی گەورە و دۆستی گەلی کورد كە توانا و ئەزموونی بەشێكی تەمەنی لەپێناو مافەكانی گەلی كورددا خەرج كردووە و لەو پێناوەشدا تووشی ئەشكەنجە و دەردەسەریی زۆر بووەتەوە، لە نوێترین هەڤپەیڤینیدا باسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەكات لەم دۆخەی ئێستا كوردستانی تێ كەوتووە و دەشڵێت، گرنگە کورد لە هەموو کاتێکدا و لە هەموو شوێنێکدا پێگەی کوردستانیی بوونی خۆی بپارێزێت.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە تاران تاران-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە تاران. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لەلایەن بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێ‌کرا.
ڕووسیا-KDP.info- میشا خالدیان، پەرلەمانتاری پەرلەمانی شاری یۆرسلاڤی ڕووسیا دەڵێت، مەلا مستەفا بارزانی، قەزیەی کوردی ھێنایە بوون و، ئێستا سەرۆک مەسعوود بارزانی رابەرایەتی ئەو پرسە لە جیھان دەکات و ھەرێمی کوردستانی کردە نموونەیەکی جوان لە تەواوی جیھان دا.