Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 6 MAY 2024 17:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قاسم شه‌شۆ: به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی شنگال جموجۆڵی داعش زیادی كردووه‌
| KDP.info


شنگال-KDP.info- فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال گوتی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بووه‌ بۆ سنووری شنگال به‌رده‌وامه‌ و به‌ گەڕانه‌وه‌ی ئه‌وانیش جموجۆڵی داعش زیادی كردووه‌، چونكه‌ له‌ناویاندا هه‌یه‌ کە لای داعش پله‌یان ئه‌میر بووه‌، بۆیه‌ بوونه‌ته‌ مه‌ترسیی جددی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌.

قاسم شه‌شۆ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: :گەڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی گونده‌كانی سنووری شنگال به‌رده‌وامە‌ و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ كاتی خۆی ده‌ستیان له‌ كوشتنی كوردانی ئێزدیدا هه‌بووه‌ و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌سه‌ریان هه‌یه‌ و به‌شێك له‌وانه‌ پله‌ی ئه‌میریشیان هه‌بوو، بۆیه‌ ئێستا به‌ هاوكاریی حكوومه‌تی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كە."

قاسم شه‌شۆ گوتیشی: "دوای گەڕانه‌وه‌ی ئه‌و داعشانه‌ جموجۆڵی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ زۆر زیاد بووه‌ و بوونه‌ته‌وه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر شنگال و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، كرده‌وه‌ش له‌دژمان ئه‌نجام ده‌ده‌ن."

شه‌شۆ باسی له‌وه‌ش كرد: "جگه‌ له‌وه‌، له‌ سووریاش په‌كه‌كه‌ و حه‌شدی شه‌عبی چه‌كداری داعش به‌ پاره‌ ڕه‌وانه‌ی سنووری شنگال ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ شنگال بكه‌وێته‌وه‌ ده‌ست ئه‌وان، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ جۆرێك به‌هێزه‌ به‌ هیچ جۆرێك ڕێگه‌ ناده‌ین ئه‌وه‌ی كردوویانه‌ دووباره‌ی بكه‌نه‌وه‌."

بڵند ئیبراهیم 


 




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوو ده‌كه‌ن

MONDAY, 06 MAY 2024 16:05:18

تاران-KDP.info-  پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2024/5/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، له‌ تاران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا، تاوتوێ كرد.

 
وەزارەتی دارایی: ھەموو داواکاری بەغدامان بۆناردنی مووچە جێبەجێ کردووە

MONDAY, 06 MAY 2024 14:05:52

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی دارایی  حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ھەموو داواکارییەکانی وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقمان جێبەجێکردووە و لیستی مووچەشمان بۆ رەوانە کردوون، پێویستە بەغدا مووچە رەوانە بکات، چونکە ھیچ بیانوویەک نەماوە بۆ ئەوەی مووچەی مانگی نیسان رەوانە بکەن.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئەردەن دەكات

MONDAY, 06 MAY 2024 14:05:03

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی دووشەممە 6ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی خوێندنی باڵا و زانكۆكانی ئەردەن كرد كە پێكهاتبوو لە دكتۆر مەئمون ئەلدوبعی جێگری وەزیری خوێندنی باڵای ئەردەن و سەرۆكەكانی نۆ زانكۆی ئەو وڵاتە و هەروەها بەڕێز فواد ئەلمەجالی كونسوڵی گشتیی ئەردەن لە هەولێر.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مام باپیر قەمتەرانی) دەکات

MONDAY, 06 MAY 2024 14:05:26

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەزیز محەمەد رەسووڵ) ناسراو بە(مام باپیر قەمتەرانی) دەکات.

 
جێگری پارێزگار بۆ KDP: تا ئێستا ھۆکاری سووتانی قەیسەری دیار نیە

MONDAY, 06 MAY 2024 13:05:58

ھەولێر-KDP.info- جێگری پارێزگاری ھەولێر ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە بازاڕی قەیسەری ھەولێر بەردەوامە و کەمتەرخەمیەکان دیاری دەکرێن و رێکاری پێویست دەگرینەبەر بۆ ئەوەی چیتر ئەو ڕووداوانە دووبارە نەبنەوە، چونکە خەریکە دەبێتە دیاردە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact