Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 4 MAY 2024 21:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"ڕەوشی عێراق بەرەو دژواریی زیاتر دەچێت"
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- دوو ڕۆژە خۆپێشاندانەکانی عێراق جارێکی دیکە توندوتیژییان بە خۆوە بینیوە و پەرلەمانتارێکی کوردیش لە بەغدا پێی وایە، دوو ڕێگا ھەن، یان دەبێ کاتی حکوومەتی کار بەڕێکەر درێژ بکرێتەوە، یانیش ھەموو پێکھاتەکان لەسەر ناوێک ڕێک کەون و شەقامیش پێی ڕازی بێت.

خالیدە خەلیل، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی ئێستای عێراق کاربەڕێکەرە و عێراق پێویستی بە حکوومەتێکی نوێ ھەیە، بەڵام بەھۆی ئاڵۆزی و گرژییەکانی ئێستای عێراقەوە زەحمەتە بتوانن کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران دیاری بکەن، لەوەشدا پێویستە دەرچەیەکی نوێ ھەبێت بۆ دەربازکردنی عێراق لەو ئاڵۆزییانە و پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ، لەبەر ئەوەش، باشترین چارەسەر ئەوەیە کاتی دیاریکردنی سەرۆکوەزیران درێژ بکرێتەوە بۆ چەند مانگێکی دیکە، تا ڕەوش ئاسایی دەبێتەوە."

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: "بەداخەوە خۆپێشاندانەکانی عێراق ڕۆژ بە ڕۆژ دژوارتر دەبن و بەردەوامن، لەگەڵ ئەوەی خۆپێشاندان مافێکی دەستووری و یاساییی ھاووڵاتیانە، بەڵام توندۆتیژییەکان کاریگەرییان لەسەر ڕەوشی عێراق و پڕۆسەی سیاسی ھەیە."

خالیدە خەلیل جەختی کردەوە: "تا کوتلە سیاسییەکان لەسەر ناوێک دەگەنە ڕێککەوتن، لە لایەن شەقامەوە ڕەت دەکرێتەوە، بەپێچەوانەوە ئەوانەیشی شەقام ناویان دەھێنن بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، لایەنەکان پێیان ڕازی نین، ئەوەش وای کردووە ڕەوشەکە لە عێراق دژوارتر بێت و نەگەنە ئەنجامێک بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران."

پەیوەست بە یەکلاکردنەوەی سەرۆکوەزیرانێک، کە ھەموو لایەک لەسەری ڕازی بن، خەلیل گوتی: "پێویستە تەوافوق ھەبێت لە نێوان پێکھاتەکانی عێراق لەسەر یەک ناو کە ببێتە کاندیدی سەرۆکوەزیران و لای شەقامی عێراقیش کەسێکی قبووڵکراو بێت."

قائید میرۆ




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە مووسڵ: سێ گرفتی جووتیارانی کوردمان لە مووسڵ چارە کرد

SATURDAY, 04 MAY 2024 19:05:59

نەینەوا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێ: جووتیارانی کورد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان سێ گرفتیان ھەبوو لە ڕادەستکردنی گەنم و جۆی ئەمساڵیان بۆ سایلۆکان، خۆشبەختانە ھەر سێ گرفتمان چارە کرد.

 
ڕاگەیاندراوێکی تایبەت بەم دۆزینەوە نوێیەی لە ئەشکەوتی شانەدەر کراوە

SATURDAY, 04 MAY 2024 18:05:05

 ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوری هەرێمی کوردستانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بەم دۆزینەوە نوێیەی لە ئەشکەوتی شانەدەر کراوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ناردووە،  ئەمەش دەقەکەیەتی:

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق دەکات

SATURDAY, 04 MAY 2024 18:05:58

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە 5/4 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چارلی پاکانا مانانگان، باڵیۆزی نوێی فیلیپین لە عێراق کرد.

 
د.عەبدولسەلام بەرواری: پارتی ھەمیشە ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردی دەوێت

SATURDAY, 04 MAY 2024 16:05:18

ئەورووپا-KDP.info- ڕۆژی ٢٨ی نیسان، سمینارێک لەڕێگەی وێبناری لقی شەشی پارتی لە ئەورووپا بۆ عەبدولسەلام بەرواری ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی بۆردی ڕاوێژکاری لە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان سازکرا، لە سیمینارەکەدا چەندان بابەتی پێوەندار بە ھەڵبژاردنی شیکردەوە و دواتر رایگەیاند، کە پارتی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردی دەوێت.

 

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی لە شاندێكى ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مریكا دەکات

SATURDAY, 04 MAY 2024 14:05:06

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 5/4 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازى له‌ شاندێكى ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا كرد كه‌ له‌ سێناتۆر تێد بە‌د و سێناتۆر جۆنى ئێرنتس پێكهاتبوو.

 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact