Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 9 MAY 2024 02:15 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كرمانج عەبدوڵڵا: داعش لە سنووری مەخموور دەستی بە جووڵەی زیاتر كردووە
| KDP.info


-KDP.info- بەرپرسی لقی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ماوەیەكە هاوپەیمانان هەموو جۆرە چالاكییەكانیان لە دژی داعش لە سنووری مەخموور راگرتووە، ئەمەش وای كردووە داعش دەست بە جووڵەی زیاتر و كردەوەی تیرۆریستی بكات و هێزی حەشدیش لە ناوچەكەدا سەرقاڵی دزینی نەوت و بازرگانین، بۆیە خەڵك هیچ متمانەی بەو هێزانە نییە، بەڵام ئەگەر پێشمەرگە بگەڕێتەوە، بە هێزی خۆیانی دەزانن و هەموو هاوكارییەكیان دەكەن.

كرمانج عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، پێشتر فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بەردەوام مۆڵگەكانی داعشیان لە سنووری مەخموور بۆردوومان دەكرد، بەڵام ماوەیەكە هەمووچالاكییەكانیان راگرتووە، ئەمەش وای كردووە كە داعش جموجۆڵی زۆر زیاتر بێت و و دەستیشیان بە ئەنجامدانی چالاكی كردووە، كە پێش دوو رۆژ بۆمبێكیان دانابووەوە و بەو هۆیەوە كەسێك بووە قوربانی.

عەبدوڵڵا گوتیشی، داعش بەردەوام جموجۆڵی لە زیادبووندایە و بۆشاییەكی ئەمنیی زۆریش لە ناوچەكەدا هەیە، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە، كە هێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە و ئەو بۆشاییەی كە لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر دروست بووە، پڕ بكرێتەوە، چونكە ئەو خەڵكەی لەوێیە ئەگەر پێشمەرگە بگەڕێتەوە، هاوكاریان دەبن و رێگری لە داعش دەكەن، چونكە زۆر متمانەیان بە هێزی پێشمەرگە هەیە.

بەرپرسی لقی مەخمووری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەشی دا، سەرهەڵدانەوەی داعش بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە، یەكەم ئەوەیە كە هێزە عێراقییەكان خەڵكی ناوچەكە نین و توانای پاراستی خەڵكیشیان نییە، دووەمیش خەڵك متمانەی بەو هێزانە نییە و هاوكارییان ناكەن، بۆیە داعش رۆژ بەرۆژ جموجۆڵی لە زیادبووندایە. ناوبراو باسی لەوەش كرد، حەشدی شەعبی لە ناوچەكەدا بە چەندین شێوە سەرقاڵی بازرگانیكردنن، لەوانە دزینی نەوت و وەرگرتنی سەرانە لە خەڵك و دانانی گومرگی نایاسایی، بۆیە خەڵك دەزانێت ئەوانە نەهاتوون پارێزگاری لە ئەوان بكەن، بەڵكوو بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان هاتوون.

 

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

فوئاد حوسێن: پەرۆشین بۆ پاراستن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتان

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 23:05:21

به‌غدا-KDP.info- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ئاسایشی مه‌ده‌نی و دیموكراتی و مافی مرۆڤ كۆبوونه‌وه‌.

 
هێمن هەورامی، پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بە حکوومەت و گەلی بەنگلادیش گەیاند

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 22:05:47

هه‌ولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ ۲٠۲٤/٥/۸، د. هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداربوو لە رێورەسمی رۆژی سەربەخۆیی و نیشتمانی بەنگلادیش کە لەلایەن باڵێۆزخانەی بەنگلادیش سازکرابوو.

 
سەنگەر کانەبی: خێمەکانمان بە عەرەبی هاوردە هەڵگرتنەوە

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 19:05:17

مەخموور-KDP.info-  بەرپرسی لقی قەرەچووغی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: مەترسی لەسەر پێنج گوندی پەلکانە و سەرگەڕان هەیە و ئەمڕۆ خێمەکانمان بە عەرەبە هاوردەکان هەڵگرتەوە.

 
حکوومەت پێشوازی لە بەشداریکردنی (TBI) لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە چوارچێوەی (هەژماری من) دەکات

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 19:05:46

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایاری 2023، بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

 

راوێژکاری ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدییان: پێکهاتەکان لە عێراق ستەمیان لێکراوە

WEDNESDAY, 08 MAY 2024 19:05:47

دھۆک-KDP.info-  ڕاویژکاری ئەنجوومەنی ڕۆحانی ئێزدییان و مامۆستایی زانکۆ دەڵێ، دوورخستنەوەی پێکھاتەکان لەلایەن بەغدا لە پرۆسەی سیاسی و نەهێشتنی کۆتاکان بۆ ھەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان، کارێکی هەڵەبوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact