Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 5 MAY 2024 12:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

رێبوار ھادی: یاسا رێگر نییە متمانە بە حكوومەتی ئێستای عێراق بدرێتەوە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- لەگەڵ بڵاوبوونەوەی دەنگۆی متمانەدان بە حكوومەتی ئێستای عێراق، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، لە ڕووی یاساییەوە ھیچ گرفتێك نییە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە عادل عەبدولمەھدی ببێتەوە بە سەرۆكوەزیرانی عێراق.

رێبوار ھادی، سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە رووی یاساییەوە ھیچ كێشەیەك نییە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە متمانە بە حكوومەتی ئێستای عێراق بدرێتەوە، چونكە بە گوێرەی ماددەی ٧٦ی دەستووری عێراق، ئەگەر سەرۆككۆمار پێشنیاز بكات و لەلایەن كۆتلە گەورەكانی نێو پەرلەمانەوە پشتگیری بكرێت، ئاساییە دووبارە متمانە بە حكوومەتی ئێستای عێراق بدرێتەوە".

سەرۆكی لیژنەی یاسایی گوتیشی: "بەدەر لەلایەنی یاسایی، من بە دووری دەزانم متمانە بە حكوومەت و سەرۆكوەزیران عادل عەبدولمەھدی بدرێتەوە، چونكە رەوشی عێراق و بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانەكان، ئاستەنگن لە بەردەم یەكلاكردنەوەی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراقدا".

ھادی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "تا ئێستا ھیچ كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران دیاری نەكراوە، بەڵام ناچار ھەر دەبێ سەرۆكوەزیرانێكی دیكە بۆ عێراق دیاری بكرێت، سەرەڕای ئاستەنگەكانیش، ھەوڵەكان بۆ پێكھێنانی كابینەیەكی نوێی حكوومەت بەردەوامن".

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

"پارکێکی شوێنەواری لە ئەشکەوتی شانەدەر دروست دەکرێت"

SUNDAY, 05 MAY 2024 11:05:56

ھەولێر- KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتیی شوێنەواری ھەرێم، دەڵێت: تا ئێستا تەنیا لە ئەشکەوتی شانەدەر شوێنەواری نیاندەرتاڵ دۆزراوەتەوە..دەشڵێ: لە ئەشکەوتی شانەدەر پارکێکی شوێنەوار دروست دەکرێت. 

 
دەقی گوتاری سەرۆکی حکوومەت لە دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن

SUNDAY, 05 MAY 2024 10:05:41

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 5/5، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن لەژێر ناونیشانی (وێناکردنی ئایندە لەرێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداری شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵای ئوردن و ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

 
بە ئامادەبوونی مه‌سروور بارزانی، دیداری ئوردنی - کوردستانی بەڕێوەدەچێت

SUNDAY, 05 MAY 2024 09:05:12

ھەولێر-KDP.info-  بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ولێر دیداری خوێندنی باڵای ئوردنی - کوردستانی بەڕێوەدەچێت.

 
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته‌ تارانی پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران

SUNDAY, 05 MAY 2024 09:05:07

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەسەردانێکی فەرمی دەچێتە كۆماری ئیسلامی ئێران.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (عەلی خدر عەبدوڵڵا) دەکات

SATURDAY, 04 MAY 2024 21:05:37

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (عەلی خدر عەبدوڵڵا) دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact