Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 20 MAY 2024 02:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارەی جووتیارانی ھەرێم بۆ ئەمساڵیش جێگیر كرا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ، پارەی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان وەك ساڵی رابردوو جێگیر كراوە و ئەوەیشی لە ساڵانی رابردوو خەرج نەكراوە، ھۆكارەكەی سیاسی بووە.

محەمەد ئەمین فارس، ئەندامی لیژنەی كشتوكاڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "توانیومانە بۆ ئەمساڵیش بەشی پارەی جووتیارانی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا گەرەنتی بكەین، واتە وەك ساڵی ٢٠١٩ پارە لە بەغداوە بۆ جووتیارانی ھەرێمی كودستان خەرج دەكرێت".

ئەندامەكەی لیژنەی كشتوكاڵ دەشڵێت: "سەرۆكوەزیرانی ئێستای عێراق لە ڕووی یاسایەوە دەستەڵاتی نییە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق رەوانەی پەرلەمان بكات، لەبەر ئەوەش ھەمان پارەی ساڵی رابردوو بە جووتیارانی ھەرێمی كوردستان دەدرێت".

پەیوەست بە پارەی ساڵانی رابردووش، فارس ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "پارەی سێ ساڵی جووتیارانی ھەرێمی كورستان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە خەرج نەكراوە، بەڵام ئەوە بە بڕیارێكی سیاسی گل دراوەتەوە لەلایەن سەرۆكوەزیرانی پێشووی عێراق و پێچەوانەی یاسا و دەستووری عێراقە".

 

قائید میرۆ

 

 

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: نزا بۆ سەلامەتی سەرکۆماری ئێران و سەرنشینەکانی هێلیکۆپتەرەکە دەکەین

SUNDAY, 19 MAY 2024 22:05:24

ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیكۆپتەرەی كە سەركۆماری ئێران و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی وڵاتەكەی تێدا بووە پەیامێكی بڵاو كردەوە.

 
نێچیرڤان بارزانی: لەم کاتە سەختەدا بیرمان لای گەلی ئێرانی دۆستە

SUNDAY, 19 MAY 2024 21:05:36

ھەولێر-KDP.info- لەبارەی ڕووداوی کەوتنە خوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەڵێت، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە چاودێریی ھەواڵەکانی ڕووداوی ھێلیکۆپتەری ڕەئیسی دەکەم.

 

"دانیشتن و گفتوگۆ لەنێوان لایەنەکان لە کەرکووک بۆ گەیشتن بەڕێککەوتن ئومێدبەخشن"

SUNDAY, 19 MAY 2024 14:05:18

کەرکووک -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بەردەوامە و تا ئێستاش  گفتوگۆکان ئەرێنین، گەشبینین لە ماوەیەکی نزیکدا بتوانین بگەینە ڕێککەوتن.

 

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (حاجی ئاغای سەرسیان) دەکات

SUNDAY, 19 MAY 2024 14:05:01

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو خاتوو (ئامینە حاجی ئاغای سەرسیان) دەکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (مام عەلی شیوەزووری) دەکات

SUNDAY, 19 MAY 2024 13:05:16

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مام عەلی حەمەد شیوەزووری) دەکات.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact