Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 4 MAY 2024 00:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
| KDP.info


هەولیر-KDP.info- سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی کە یەکێک لە ئەرکە لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو. 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئەم یاسایە بە ” هەنگاونانێکی مێژوویی بەرەو کوردستانێکی بەهێزتر “ ناودەبات .

 ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە: 

دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم بۆ پەسەند کردنی پڕۆژە یاسای چاکسازی. ئەمە هەنگاوێکی مێژووییە بەرەو کوردستانێکی بەهێزتر . ئەم پرۆژەیە بەشێکی گرنگی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ وەڵامدانەوەی خواست وداوای هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی. ئامانجیش رێکخستنەوەی خەرجییە گشتییەکان و هێنانەدی دادپەروەرییە بۆ فەرمانبەران و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان .

دوای پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تەمووزی ساڵی رابردوو ، ئێمە دەستبەجێ لیژنەیەکی باڵامان لە حکومەت پێکهێنا بۆ پێداچوونەوە و بەهێزکردنی رەشنووسی پڕۆژە یاسای چاکسازی.  

هاوولاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە دەقی کۆتایی یاساکە دڵنیایی گرنگی تێدایە سەبارەت بە مووچە وئیمتیازاتەکانی فەرمانبەر و مووچەخۆران بە جۆرێک کە کەسانی شایستە مافەکانیان پارێزراو دەبێت.

چاکسازی پرۆسەیەکی بەردەوامە و گشت کەرتەکان دەگرێتەوە. ئەم یاسایەش بەڵگەیەکی روونی دیکەیە لە سەر پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سنووردانان بۆ گەندەڵی و هەوڵدان بۆ بنبڕکردنی . هەروەها هەنگاوێکی گرنگیشە بەرەو حکومەتێکی مۆدێرن و شەفاف و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە بێ جیاوازی کە ئامانجی سەرەکی ئەم حکومەتەیە. 

 

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/1/16

 




دوایین هەواڵەکان

نەقیبی سەندیکا بۆ KDP: دەنگدانێک لەباره‌ی پیشەییبوونی کاری ڕۆژنامەگەری ئەنجام دەدەین

FRIDAY, 03 MAY 2024 22:05:55

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ ڕۆژی جیھانی ئازادی ڕۆژنامەگەرییە، کە لە ساڵی ١٩٩٣ و دوو ساڵ دوای ڕاپەڕینی مەزنی ھەرێمی کوردستان ئەو بڕیارە دەرچووە و ئەو ڕۆژە دیاریکراوە بە ڕۆژی جیھانی ئازادی ڕۆژنامەگەری، نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانیش دەڵێت، پێویستە ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەشێک بن لە پاراستنی بەھاکانی نیشتیمانی و کاری ڕۆژنامەگەری لە کوردستان بەشانازیەوە ھاوشانە لەگەڵ ھەموو میدیای جیھانی و کاراکتەرێکی ئەکتیفە لە کوردستان.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزانى چوار شاخه‌وانه‌كه‌ ده‌كات

FRIDAY, 03 MAY 2024 21:05:52

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە خێزانی ئەو چوار شاخەوانە دەکات کە ئەمڕۆ بەهۆی لافاوەوە لە دەربەندی مەسورانی ناوچەی قەرەداغ گیانیان لەدەستدا.

 
خانی زیادبوونی ئاستی ئاوی بەنداوه‌كان و زیانه‌ کشتوکاڵیه‌كانی بۆ KDP ئاشكرا ده‌كات

FRIDAY, 03 MAY 2024 17:05:20

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بارانی ئێستا زیانی بۆ کشتوکاڵ و ھەندێ پڕۆژە ھەیە دەشڵێ، ئەمساڵ یەک ملیار و ٦٠٠ ملیۆن مەتر سێجا ئاو زیاترە لە ساڵی رابردوو.

 
نێچیرڤان بارزانى بۆ خێزان و كه‌سوكارى کامەران خەفاف: هاوسۆز و هاوخه‌متانم

FRIDAY, 03 MAY 2024 17:05:09

ھەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسەنامەیەکی بۆ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کامەران خەفاف بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیى قووڵم ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و هاوڕێ و هاوكارانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌میانم".

 
سەرۆک بارزانی هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی کامەران خەفاف دەردەبڕێت

FRIDAY, 03 MAY 2024 17:05:11

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، پرسەنامەیەکی بۆ گیانلەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان کامەران خەفاف بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوپیشەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact