Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 30 APR 2024 21:05 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نوێنەری حكوومەتی هەرێم لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی هۆڵەندا كۆ بووەوە
| KDP.info


هۆڵەندا-KDP.info- لە سەردانێكی فەرمیدا بۆ پەرلەمانی هۆڵەندا لە شاری لاهای، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان د. دلاوەر خالید ئاژگەیی، بە یاوەریی شاندێكی نوێنەرایەتی، بە شێوازێكی فەرمی لەگەڵ سەرۆك و لیژنەی پەیوەندییەكانی پەرلەمانی هۆڵەندا كۆ بووەوە.

لە دەستپێكی دانیشتنەكەدا، كە بە بەشداریی پەرلەمانتارانی سەرجەم پارتەكانی بەشدار لە حكوومەتی هۆڵەندا بەڕێوە چوو، بەرپرسی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بەگەرمی بەخێرهاتنی شاندی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كرد و سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە سەركردایەتیی سیاسیی هەرێم و پێشمەرگە و گەلی كوردستان لە بەردەوامییان لە شەڕی دژی داعش. ئینجا دەرفەتی بە نوێنەری حكوومەت دا تاكو دوایین گۆڕانكاری لەسەر بارودۆخی ناوچەكە و تێڕوانین و هەڵوێست و داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان بخاتە ڕوو.

لە گوتەیەكدا، د. دلاوەر خالید ئاژگەیی بە تێروتەسەلی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و كاریگەریی قەیرانەكانی سووریا و عێراقی شی كردەوە و هەڵوێست و تێڕوانینی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەر ڕووداوەكان خستە ڕوو و بە وردی باسی لە كاریگەرییەكان كرد لەسەر هەرێمی كوردستان لە ڕووی ئاسایش و ئابووری و سەقامگیریی سیاسی و گوزەرانی خەڵك، هەروەها داوای پشتگیری و هاوكاریی زیاتری بۆ  هەرێمی كوردستان كرد.

پرسی قەیرانەكانی ئەم دواییەی عێراق، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بوو، كە تێیدا نوێنەری حكوومەتی هەرێم د. دلاوەر خالید ئاژگەیی بە وردی هەڵوێستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەركردایەتیی سیاسی ڕوون كردەوە و ڕایگەیاند، كە سیاسەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی دژی داعەشە لە هەرێمی كوردستان و لە ناویشیاندا هۆڵەندا، بەتایبەتی كە شەڕی دژی داعش هێشتا كۆتاییی نەهاتووە.

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، نوێنەری حكوومەت سوپاسی ڕۆڵی هۆڵەندای كرد لە پشتگیریكردن لە هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی بەرچاویان لە پێدانی مەشق و ڕاهێنان بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و داوای لە پەرلەمانی هۆڵەندا كرد، پشتگیری لە هەنگاوەكانی حكوومەتی هۆڵەندا بكەن لەپێناو پتەوكردنی پەیوەندی لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی كوردستان لە سەرجەم بوار و ئاستەكاندا.

لە كۆتایی دانیشتنەكەدا، ئاژگەیی وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانی دایەوە كە سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكە و پێشهاتەكان ئاراستەیان كرد.

سەرۆكی  لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پەرلەمانی هۆڵەندا دەستخۆشی لە ڕۆڵی هەرێمی كوردستان كرد لە دابینكردنی سەقامگیری و ئاسایش و لەخۆگرتنی ژمارەیەكی زۆر لە ئاوارە و پەنابەران و دابینكردنی ئاسایش.


 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەردانی خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا دەکات

TUESDAY, 30 APRIL 2024 20:04:35

بارزانKDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 30ی نیسانی 2024 لە دەڤەری بارزان سەرۆک مەسعود بارزانی بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە خێوەتگەی تایبەت بە گەنج و لاوانی کوردستانی سووریا، سەردانی ئەو خێوەتگەیەی کرد.

 
پێکهاتەکان نووسراوێکیان پێشکەش بە دادگای فیدڕاڵ کرد

TUESDAY, 30 APRIL 2024 19:04:55

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان زانیاری دا، ئەمڕۆ لایەنە تورکمانی و کریستیانەکان نووسراویان بۆ دادگاو سەرۆکایەتیی هەرێم و عێراق ناردووە بۆ گەڕانەوەی  کورسی کۆتاکان.

 
ڕاگەیاندنی پارتی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ئەدیبی ناسراوی کورد (کامیل ژیر) دەکات

TUESDAY, 30 APRIL 2024 19:04:10

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی ئەدیبی ناسراوی کورد (کامیل ژیر) دەکات.

 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

TUESDAY, 30 APRIL 2024 16:04:14

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە 4/30، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

 
د.رێناس جانۆ: پارتی ھەمیشە رۆڵی خێری لە چارەکردنی کێشەکان ھەبووە

TUESDAY, 30 APRIL 2024 16:04:23

بەغدا-KDP.info- مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت، پارتی رۆڵی سەرەکی ھەبووە لە چارەکردنی کێشەکانی عێراق. دەشڵێ، سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم بۆ بەغدا بۆ درێژەدانە بەو ھەوڵانەی لە نێوان ھەولێر و بەغدا  بۆ چارەکردنی کێشەکان دەدرێن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact