Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 5 MAY 2024 13:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ھاوپەیمانان دووبارە دەست بە مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگە دەكەنەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ھاوپەیمانان دووبارە لە بەرنامەیاندایە دەست بە مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگە بكەنەوە. دەشڵێ، پێشمەرگە دەكەوێتە سەر سیستەمێكی نیزامیی نێودەوڵەتی.

دوای گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران و راگرتنی بۆ ماوەی دوو ھەفتە زیاتر، ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش جارێكی تر لە بەرنامەیدایە دەست بە چالاكی و مەشقە سەربازییەكانیان لە كوردستان بكاتەوە.

لەم بارەیەوە، لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، دانیشتنێك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان كراوە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگە بكرێتەوە.

بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نیشتمانیی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەكات، ئەو بارودۆخەی عێراق و گرژیی نێوان ئەمەریكا و ئێران، بووە ھۆی ئەوەی كە ھاوپەیمانان كەسانی خۆیان بپارێزن، بۆیە بە شێوەیەكی كاتی مەشقەكانیان وەستاند، ئێستاش لە بەرنامەدایە دووبارە ھاوپەیمانان مەشق و راھێنان بە ھێزەكانی پێشمەرگە بكەنەوە.

ھاوكات راشیدەگەیەنێت، كوردستان پارێزراوترە وەك لە عێراق، بۆیە مەشقەكان لە كوردستان دەست پێدەكاتەوە، ناوبراو پێشی وایە، بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە ‌گرینگییەكی زۆر باشی ھەیە،‌ ھەروەھا پێشمەرگە دەكەوێتە سەر سیستەمێكی نیزامیی نێودەوڵەتی و ھەموو بنەماكانی سەربازی لە رووی راھێنان و مەشق و جەستەییەوە پێدەكرێت، ھاوكات بەكارھێنانی چەك و ناسینی چەك و شێوەكانی شەڕ فێری ھێزەكانی پێشمەرگە دەكرێت و سوودێكی زۆری بۆ ھێزەكانی پێشمەرگە ھەیە.

 

 

ھەڵكەوت محەمەد

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری ناوخۆ: پڕۆژەی دڵنیایی بۆ پاراستنی ماڵ و سامانی هاووڵاتییانە

SUNDAY, 05 MAY 2024 13:05:48

ھەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە یەكەمین كۆنفرانسی كەرتی دڵنیایی وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، پڕۆژەی دڵنیایی پڕۆژەیەكی تری حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بە هاوبەشیی كەرتی تایبەت، بۆ پاراستنی ماڵ و سامانی هاووڵاتییان.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی دکتۆر (عیرفان مەلا ڕەشید) دەکات

SUNDAY, 05 MAY 2024 13:05:16

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دکتۆر (عیرفان مەلا ڕەشید) ئەندامی سکرتاریەتی یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان دەکات.

 
"پارکێکی شوێنەواری لە ئەشکەوتی شانەدەر دروست دەکرێت"

SUNDAY, 05 MAY 2024 11:05:56

ھەولێر- KDP.info- بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی گشتیی شوێنەواری ھەرێم، دەڵێت: تا ئێستا تەنیا لە ئەشکەوتی شانەدەر شوێنەواری نیاندەرتاڵ دۆزراوەتەوە..دەشڵێ: لە ئەشکەوتی شانەدەر پارکێکی شوێنەوار دروست دەکرێت. 

 
دەقی گوتاری سەرۆکی حکوومەت لە دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن

SUNDAY, 05 MAY 2024 10:05:41

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە 5/5، بە ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دیداری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و ئوردن لەژێر ناونیشانی (وێناکردنی ئایندە لەرێگەی پەرەپێدانی بەردەوام) لە هەولێری پایتەخت، بە بەشداری شاندێکی باڵای وەزارەتی خوێندنی باڵای ئوردن و ژمارەیەکی زۆر لە زانکۆکانی ئوردن و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

 
بە ئامادەبوونی مه‌سروور بارزانی، دیداری ئوردنی - کوردستانی بەڕێوەدەچێت

SUNDAY, 05 MAY 2024 09:05:12

ھەولێر-KDP.info-  بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان، له‌ هه‌ولێر دیداری خوێندنی باڵای ئوردنی - کوردستانی بەڕێوەدەچێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact