Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 MAY 2024 21:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پاشگەزبوونەوە لە چاکسازیی نییە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دڵنیایی بە هاووڵاتیان دەدات، كە لە یاسای چاكسازیدا مافی هەموو خاوەن مافێك مسۆگەرە و ئەو مافانەش وەردەگیرێنەوە كە بە نایاسایی خوراون. دووپاتیشی دەكاتەوە، كە حكوومەت بە هیچ شێوەیەك لە پڕۆژەیاسای چاكسازی پاشگەز نابێتەوە.

ئەمڕۆ 16ـی1ـی 2020،  حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە پڕۆژەیاسای چاكسازی، كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیی ئەنجام دا، كە تێیدا جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتی: "هیچ خاوەن مافێك لەم یاسای چاكساییەدا زەرەرمەند نابێت، بەداخەوە تەنیا ئەوانەی لە پڕۆژەیاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی زەرەرمەند دەبن، هەوڵ دەدەن لە گرنگیی پڕۆژەیاساكە كەم بكەنەوە".

ناوبراو ڕوونیشی كردەوە: "لە چەند ڕۆژی رابردوودا هەندێك كەس هەوڵیان دا لە گرنگیی پڕۆژەیاساكە كەم بكەنەوە یان بە لاڕێیدا ببەن، كە خۆیان زەرەرمەند بوون لە دەرچوواندنی ئەم یاسایە، بەڵام ئێمە وەك حكوومەت پاشگەز نابینەوە و لە ئەرك و كارەكانی خۆمان بەردەوام دەبین."

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا، دكتۆر ئامانج ڕەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران باسی لە سێكتەری مووچە و بودجەی شەهیدان و ئەنفالكراوان كرد و، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانیشی خستە ڕوو و ڕایگەیاند: "لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا جەخت لە ئامانجی سەرەكیی ئەم یاسایە كرایەوە، كە هێنانەدیی دادپەروەرییە لە سوودوەرگرتن لە پارەی گشتی، هەروەها دووپات كرایەوە كە ئەم پارەیە، پارەی میللەتە و دەبێت بە باشترین شێوە ئیدارە بدرێت و بەڕێوە ببردرێت، ناكرێت كە لەم پارەیە كەسانێكی شایستە مەحرووم بكرێن و كەسانێكی ناشایستە بە ناڕەوایی سوود لەم پارەیە وەربگرن، ئامانجی سەرەكیی ئەم پرێسكۆنفڕانسەش ئەوەیە، هەموو مووچەخۆرێكی شایستە دڵنیا دەكەینەوە چ فەرمانبەر چ كارمەندانی هێزەكانی ناوخۆ و ئاسایش و پێشمەرگە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و ئەنفالكراوان و قوربانیانی كیمیاباران و هەروەها ئەوانەی سوودمەندن لە مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، بە كورتی هەموو ئەوانەی كە سوودمەندن لە بودجەی گشتی، تەنانەت یەك دیناریشیان لێ كەم ناكرێتەوە و ماف و شایستە داراییەكانی خۆیان وەردەگرن."

ئامانج ڕەحیم گوتیشی: "لە هەرێمی كورستان مافی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان بە یاسا پارێزراوە و هەروەها هیچ ماف و ئیمتیازاتێكی كەسوكاری شەهیدان دەستكاری ناكرێت، بەڵكوو پاك دەكرێتەوە لە و كەسانەی چەندان ساڵە بە نایاسایی مووچەی ناشایستە وەردەگرن بۆیە لەم پڕۆژەیاسایە پاشگەز نابینەوە و هەوڵ دەدەین مووچە و بودجەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی هاوشێوەی هاوەڵەكانیان لە حكوومەتی عێراقی لێ بكەین."

هاوكات ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە كۆنفڕانسەكەدا ڕایگەیاند: "ئامانجی سەرەكیی ئەم پڕۆژەیاسایە، دادپەری و داوا ڕەواكانی هاووڵاتیانی كوردستانە، كە دادپەروەری لە دابینكردنی مافەكانیان مسۆگەر بێت و گەڕانەوەی متمانەیە لە نێوان خەڵكی و حكوومەتدا، ئامانجێكی تریش بەدامەزراوەییكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، چونكە لە زۆر حاڵەت خروقاتی دارایی و كارگێڕی هەبووە چ لە بواری مووچە لە بواری خانەنیشینی و لە بواری ئەو مینحانەی كە حكوومەتی هەرێم دابەشی دەكات بەسەر چین و توێژەكانی خەڵكی كوردستاندا، هەروەها یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و یەكخستنەوەی یەكە ژمێریارییەكان و پاككردنەوەی لیستی پاسەوانان و تەنزیمكردن و ڕێكخستنەوەیانە بە شێواوزێكی تر."

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران گوتیشی: "ئامانجی ئەو پڕۆژەیاسایە، گەڕاندنەوەی مافە بۆ خاوەن ماف و ئەو كەسانەی بە ناحەق مووچە یان هەر شتێكیان پێ درابێ، لێیان وەردەگیرێتەوە و دەدرێتەوە بە خاوەن ماف."

 

فایزە كۆیی

 




دوایین هەواڵەکان

ڕاگەیاندنی پارتی بۆ خانەوادەی (کامەران خەفاف) خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین

THURSDAY, 02 MAY 2024 21:05:11

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی بێژەری ناودار (کامەران خەفاف) دەکات.

 
مەسروور بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییی کامەران خەفاف دەردەبڕێت

THURSDAY, 02 MAY 2024 20:05:17

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان (کامەران خەفاف)ـم پێگەیشت".

 
د.سەباح سوبحی: لە پرسی نەوت ئەم کێشەیەی نێوان ھەولێر و بەغدا بەرەو چارەکردن ھەنگاو دەنێت

THURSDAY, 02 MAY 2024 16:05:38

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کێشەی کرێی دەرھێنانی نەوت چارەسەر دەکرێت.. دەشڵێ: سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ جەختی لە چارەکردنی کێشەی کۆمپانیاکانی نەوت کردووە.

 
لە مێرگەسۆر ژمارەیەک قوتابخانە نوژەن دەکرێنەوە

THURSDAY, 02 MAY 2024 16:05:20

مێرگەسۆر- KDP.info- بەڕێوەبەری پەروەردەی مێرگەسۆر لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لەگەڵ دامەزراندنی وانەبێژان کێشەی میلاک چارە دەکرێت..دەشڵێت: لە سنووری پەروەردەی مێرگەسۆر ژمارەیەک قوتابخانە نوژەن دەکرێنەوە.

 
د.محه‌مه‌د بازیانی: به‌بێ پارتی هه‌ڵبژاردن ناکرێت

THURSDAY, 02 MAY 2024 16:05:32

ھەولێر-KDP.info-  گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی باس له‌ گرینگی پرۆسه‌ی سیاسی له‌ كوردستان ده‌كات و پێی وایه‌ ئه‌م پرۆسه‌یە به‌ ئینكاری ناكرێت به‌ ڕێكکه‌وتن و لێکگه‌یشتن ده‌كرێت و بەبێ پارتی ھەڵبژاردن ناکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact