Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 3 MAY 2024 10:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانی کۆبووه‌وه‌
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کرده‌وه‌ تیرۆر و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش مه‌ترسییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه‌ که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌که‌ ده‌کات و بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستییان به‌ هاوکاری و پشتگیریی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هه‌یه‌.

سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١٥/١/٢٠٢٠ له‌ هه‌ولێر، له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ شاندێکی باڵای سه‌ربازیی به‌ریتانی به‌ سه‌رۆکایه‌تیی جه‌نه‌ڕال سیر جۆنز لۆریمه‌ر گه‌وره‌ ڕاوێژكاری سه‌ربازیی به‌ریتانیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق ‌و جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و کونسولی به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ک له‌ پله‌دارانی سه‌ربازیی به‌ریتانی، دۆخی ئه‌منیی عێراق و پێشهات و ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات، تاوتوێ کران.

په‌ره‌سه‌ندنی جموجۆڵی ئه‌م دواییه‌ی داعش به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌کانی مادده‌ی ١٤٠ و گرنگیی هاوکاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان و ڕۆڵی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه، خاوکردنه‌وه‌ی گرژییه‌کان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو که‌ تیایدا به‌رده‌وامیی هاوکاریی به‌ریتانیا بۆ عێراق و هه‌رێمی کوردستان دووپات کرایه‌وه‌.




دوایین هەواڵەکان

پرسەنامەی مـەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (کامەران خەفاف)

FRIDAY, 03 MAY 2024 10:05:37

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی کادیری تێکۆشەر و ڕاگەیاندنکار و بێژەری دیار و ناسراوی پارتیمان، خوالێخۆشبوو (کامەران خەفاف) دەکات.

 
ئاژگەیی بۆ KDP: فەرمانگەی پەیوەندییەکان پلانی ھەیە پەیوەندییەکانی فراوانتر بکات

THURSDAY, 02 MAY 2024 22:05:49

بەلجیکا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، پەیوەندییەکانی دەوڵەتانی ئەوروپا لەگەڵ کوردستان ئێستا و ساڵانی ڕابردوو بەراورد بکەین، پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و دەوڵەتانی ئەوروپا پێیان وتووین ھەرێمی کوردستان بە تەنیا نیە.

 
لەدوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران و هەورەتریشقە ئه‌م ناوچانه‌ دەگرێتەوە

THURSDAY, 02 MAY 2024 21:05:47

ھەولێر-KDP.info- کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێت لەدوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران و هەورەتریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی کوردستان دەست پێبکات.

 
ڕاگەیاندنی پارتی بۆ خانەوادەی (کامەران خەفاف) خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین

THURSDAY, 02 MAY 2024 21:05:11

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی بێژەری ناودار (کامەران خەفاف) دەکات.

 
مەسروور بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییی کامەران خەفاف دەردەبڕێت

THURSDAY, 02 MAY 2024 20:05:17

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان (کامەران خەفاف)ـم پێگەیشت".

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact