Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 7 MAY 2024 13:57 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەڵامێک لە دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆ حەسەن نەسڕوڵڵا
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ئەوەی تێبینیمان کرد بە نەفەسێکی لەرزۆک و، ناجێگیر، حەسەن نەسڕوڵڵا هێرشێکی ناڕەوای کردۆتە سەر ڕێبەری کوردستان سەرۆک بارزانی، سەرۆکێک کە لە پێناو ئاشتی بۆ جیهان و خۆشگوزەرانی بۆ تەواوی گەلانی ناوچەکە، بە هاوکاری گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان ئەفسانەی داعشی تێکشکاند، دەبوو لە جیاتی ئەو زمانە لەرزۆک و هێرشە ناڕەوایە، هیچ نەبووایە پێزانینت هەبوایە بۆ نەتەوەیەک، کە لە ناوچەکە وەک گەورەترین نەتەوەی ستەملێکراو، تێکۆشانی بۆ ئازادی و ئاشتی و مرۆڤایەتی کردووە.

ئەو راستییە ڕوون و ڕۆشنە،  کە ئەوە هیزی پێشمەرگەی قارەمان بوو، بەرگریی لە هەولێر و کوردستان کرد و  لە داستانی پردێ و سحێڵا و مەحموودیەش، نەیهێشت،کە ھەرێمی کوردستان بکەوێتە ژێر داگیرکاری.

سەرۆک بارزانی لەگەڵ ئەوەی پێزانینی هەبووە بۆ هەموو یارمەتییەک لە شەڕی دژ بە داعش، ئەگەر قەبارەی یارمەتیدانەکە زۆر بچوکیش بووبێ، بەڵام ئەو شەرمەزارییە لەبیرناکرێ، کە راستییەکەت لا ڕوونە و لە لاپەڕەکانی ڕۆژانی 16 و 20  و 26 ئۆکتۆبەری 2017 ئاشکرابوو، کە کێ بوون خەونی نەزۆکیان بریتی بوو لە داگیرکردنی کوردستان، دیارە ھەر پێشمەرگە دلێرەکان بوون جارێکیتر سەرجەم ئەو خەونە نەزۆکانەی لە گۆڕنا، بۆیە ئەگەر بیر لەوە بکەیتەوە  سێرە لە ڕێبەری پێشمەرگەئاسای  نەتەوەیەک بگری، باشترە پیداچوونەوەیەک بە دۆخی خۆت بکەیت، کە شوێنی داھاتووی سیاسیت لە کامە هاوکێشەی گۆڕانکارییەکان دایە و ئاسۆی گەلی کوردستان و هەرێمی کوردستانیش لەژێر ڕۆشنایی ستراتیژیەتی سەرۆک بارزانی بەرەو کام قۆناغی گەشاوەتر و سەرکەوتن دایە. دووپاتی دەکەینەوە تۆ لەو ئاستە نیت،کە بتوانی بۆ پەردەپۆشکردنی شکستەکانت، خەتێک بەسەر ئەو دواڕۆژە گەشە دابێنی، کە سەرۆک بارزانی لە قۆناغی شاخ و شاردا وەک ڕێبەری نەتەوەیەک ئاسۆیەکی گەشی بۆ گەلێکی ستەملێکراوی وەک کوردستان لە ناوچەکە فەراهەم کردووە.
  
دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٣-١-٢٠٢٠




دوایین هەواڵەکان

دڵشاد شەھاب بۆ KDP: جوڵە دیبلۆماسیەكانی نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی ئومێدبەخشن

TUESDAY, 07 MAY 2024 13:05:28

تاران-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، باس لە گرنگیی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتی ئێران دەكات و بەشێكی ناوەڕۆكی دیدارەكان لە دیمانەیەكی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دا دەخاتە ڕوو و دەڵێت: ئاستی پێشوازی و ناوەڕۆكی گفتوگۆكان سەلمێنەری پێگەی بەهێزی كوردستانن لە ناوچەكەدا.

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سەردانەکەمان بۆ تاران سەرەتای پەیوەندییەکی نوێیە لەگەڵ ئێران

TUESDAY, 07 MAY 2024 13:05:15

تاران-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی سەردانەکەی بۆ ئێران ڕایگەیاند، سەردانەکەمان بۆ ئێران گرنگ و باش بوو، بە بڕوای ئێمە ئەم سەردانە دەسپێکێکی نوێ دەبێت لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ئیسپانیا لە عێراق كرد

TUESDAY, 07 MAY 2024 12:05:10

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە 7ی 5ی 2024، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال باڵوێزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بوو.

 
ئاگرین عەبدوڵڵا بۆ KDP: ڕێژەی تەواوبوونی دووسایدی سپیلک گەیشتووەتە ٧٦%

TUESDAY, 07 MAY 2024 12:05:29

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، پڕۆژەی دووسایدکردنی رێگای سپیلک بۆ خەلیفان کارکردن تێیدا بەردەوامە و ڕێژەی تەواوبوونی گەیشتووەتە ٧٦% و بوودجەی پڕۆژەکەش ٧٦ ملیار دینارە، کە رێگایەکی ستراتیژی و نێودەوڵەتییە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران.

 
ساسان عەونی: شەقامی 60 مەتری هەشتی حەسارۆک تەواو بووە

TUESDAY, 07 MAY 2024 12:05:44

هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەساڵی 2022ەوە بڕیاردرا پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەیندرێتە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک، لەهەفتەی داهاتووش هەر سێ زۆنەکە کردنەوەی ڕێگاکانی بۆ دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact