Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 2 MAY 2024 08:02 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی و کونسووڵی ئەمەریکا پرۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوو کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ستیڤن فیگن، کونسووڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و مارک پادجێت، بەرپرسی دۆسیەی کاروباری سیاسیی کونسووڵخانەی ئەمەریکا، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)ی کرد و لە لایەن  هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) بەگەرمی پێشوازی کران.

هۆشیار سیوەیلی، وێڕای بەخێرهاتنی کونسووڵی گشتیی ئەمەریکا و شاندی یاوەری سوپاس و پێزانینی سەرکردایەتیی پارتی دیمۆکراتی کوردستانی سەبارەت بە گرنگیدانی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە پێگەی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشبردنی ئاستی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان و هاوکارییە سەربازی و مرۆیی و ئابوورییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا گەیاندە کونسووڵی گشتیی ئەمەریکا، هەروەها سەردانە فەرمییەکانی ئەم دواییەی شاندە باڵاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی بەڕێزان، مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و جەیمس جێفری، نێردەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ جەنگی دژ بە داعش و دیدار و کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان و پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بە دۆستایەتی و هاوکاریکردن و پشتگیریکردنی وڵاتەکەیان لە ئەزموونی سیاسی و دیمۆکراتی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستاندا بەرز نرخاند.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، دیدگای پارتی دیمۆکراتی کوردستانی لەسەر دۆخی ئێستای ناوخۆی عێراق و کوردستانی بۆ شاندی مێوان خستە ڕوو و تێڕوانینی پارتیی بو پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق گەیاندە کونسووڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕایگەیاند، لە دیدی (پ.د.ک)ـەوە خواستەکانی دەنگدەرانی عێراق و خۆپێشاندانە جەماوەرییەکان بۆ چاکسازی و نەهێشتنی گەندەڵی، بە ئاراستەی داواکردنی خزمەتگوزاریی گشتی و مافە سەرەتاییەکانی خەڵک لە چوارچیوەی دەستووردا و گۆڕانکاری لە پرۆسەی سیاسی و بەرەوپیشبردنی دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی عێراق بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانێکی تازە، داواکاریی ڕەوان و، پارتی دیمۆکراتی کوردستان هێڵی سووری لەسەر هێچ کاندیدێک بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران دانەناوە و، هەرێمی کوردستان خوازیارە برەو بە پەیوەندییەکانی خۆی و ئەو ڕێککەوتنانەی بدا، کە لەگەڵ بەغدا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی هاوبەش بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی ئیتحادیی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەری ڕێک کەوتوون، کە بۆ هێنانەدی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە چوارچیوەی یاسای بنەڕەتیی عێراقی فیدراڵدا هەموو هەوڵێک دەخاتە گەڕ. هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی سیاسیی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سیاسیی عێراق دەکەن و خوازیارن سەرۆکوەزیرانی تازە پارێزەری دەستوور و ئازادییە تاکەکەسیەکان و مافەکانی دەنگدەران بێت و ڕێز لە یەکسانی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پرەنسیپەکانی دیموکراسی بگرێت و بتوانێ جێی ڕەزامەندی جەماوەر و لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتە ئیتنی و نەتەوەییەکانی عێراق بێت و ئاشتی و ئارامی و سەقامگێڕی بگەڕێنێتەوە بۆ وڵات و چاکسازی و خزمەتگوزاریی پێویست بۆ وڵات دابین بکات و گەندەڵی و تیرۆر و توندوتیژی و دەستێوەردانی دەرەکی بنبڕ بکات و ئاشتیی کۆمەڵاتی لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی وڵاتدا بەرقەرار بکات، کە بە هۆیەوە مەترسییەکی گەورە لەبەردەم بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانیی عێراقدا پەیدا بووە و کاریگەریی لەسەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکەش هەیە.

لە تەوەرێکی تری دیدارەکەدا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی هەبوو بۆ پێشکەوتنەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر جێبەجێکردنی نەخشە ڕێ و پلانی ستراتیژیی حکوومەت و بەهێزکردنی جومگەکانی حوکمڕانی و هێنانەدیی ئاشتی و سەقامگیری و بەرقەرارکردنی ئاسایش و بنبڕکردنی گەندەڵی، بۆ خۆشگوزەرانیی هاووڵاتیان و هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێم لە پیادەکردنی سیاسەتی ڕیفۆرم و چاکسازی، هەروەک لە ڕاپۆرتی (١٠٠) ڕۆژی ڕابردووی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمدا ئاماژەی پێ کراوە.

لە تەوەرێکی تری کۆبۆنەوەکەدا، لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و دواگۆڕەنکارییەکان سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و نیگەرانییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان، سەبارەت بە بەردەوامیی شەڕ و توندوتیژییەکان خستە ڕوو و ڕایگەیاند، کە (پ.د.ک) هەر لە سەرەتای گرژی و سەرهەڵدانی شەڕ و ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و ڕۆژئاوای کوردستان داوای کردووە لە ڕیگەی دیالۆگی سیاسی و بە مێتۆدی ئاشتیانە کێشە و ناکۆکییەکانی نیوانیان چارەسەر بکەن و ڕێگە لە سەرهەڵدانەوەی قەیران و کارەساتێکی مرۆیی لە ناوچەکەدا بگرن و ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و یەکلاییکردنەوەی کێشەکانیان بە ڕیگەی سەربازی نەخرێتە بەردەم مەترسییەوە، کە کاریگەرییەکی خراپێ دەبێت بۆ سەر هەموو ناوچەکە و لەسەر ئاستی نیودەوڵەتیشدا لە ڕووی سیاسی و دیپلۆماسی و ئەمنی و چەندین بواری ترەوە ناکۆکییەکان فراونتر دەکەن و پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەموو ئایین و نەتەوەکانی ناوچەکەش دەخاتە بەردەم مەترسییەوە و بەردەوامیی شەڕ و توندوتیژی لە ناوچەکەدا، توندوتیژی و سەرهەڵدانەوەی تیرۆری لێ دەکەوێتەوە، کە زیانی بۆ ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی هەموو ناوچەکە دەبێت و لە لایەکی تریشەوە، (پ.د.ک ) هەوڵی زۆری داوە بۆ نزیکبوونەوەی ئەنەکەسە و لایەنە ناکۆکەکانی تر لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ئاراستەی هاوکاری و دیالۆگی سیاسی و نزیکردنەوەی تێڕوانینی لایەنە ناکۆکەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ڕۆژئاوا و دۆزینەوەی چارەسەرییەکی سیاسیی گونجاو سەبارەت بە ئێستا و ئایندەی ڕۆژئاوای کوردستان، کە هەموو لایەنەکان پێی ڕازی بن.rستیڤن فیگن، کونسووڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، خۆشحاڵیی خۆی بەم دیدارە و ئاڵۆگۆڕی دیدگای هەردوو لا لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە و دۆخی ناوخۆیی و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای لە هەموو بوارەکانی جێی بایەخی نێوان هەردوو لا دەربڕی، کە دیدگای هاوبەشن و خزمەت بە ئاشتی و ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە دەکات. لە لایەکی تریشەوە سەردانە فەرمییەکانی ئەم دواییەی شاندە باڵاکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای بۆ هەولێری پایتەخت کە هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلاتە یەکرتووەکانی ئەمەریکا لەسەر ئاستی ناوخۆییی عێراق و هەرێمی کوردستان و لە هەموو ناوچەکەشدا پتەوتر دەکات، خستە ڕوو و، پەیوەندییەکانی ستراتیژی نێوان هەردوو لا دەباتە ئاستێکی پێشکەوتووتر و بەتایبەتی لە بەردەوامیدان لە شەڕی بنبڕکردنی تیرۆر لە ناوچەکەدا کە بەردەوام هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و مرۆڤایەتی. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان لەسەر پرسە چارەنووسسازەکان دیدگای هاوبەشیان هەیە بۆ ئێستا و ئایندەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و ناوچەکەدا، هەر بۆیە هاوکاری و پشتگیری و هەماهەنگیی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بەردەوام دەبێت.


 




دوایین هەواڵەکان

فراکسیۆنی پارتی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوكرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:14

ھەولێر-KDP.info- لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق، داوا دەکات هەڵبژاردنێکی پاک و شەفاف ئەنجام بدرێت و سەرجەم پێکهاتەکان تێیدا بەشداربن.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەداری ناوداری کورد (کامیل ژیر) دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:45

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی سیاسەتمەدار و  ئەدیبی ناسراوی كورد خوالێخۆشبوو (کامیل ژیر) دەکات.

 
هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستی پێکرده‌وه‌

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 22:05:02

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەناردەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستی پێکرد.

 
سەعید عومەر بۆ KDP: ئێمە ھەمیشە دەستپێشخەر بووین بۆ ڕێککەوتن بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 20:05:29

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا دەڵێت، ئەنەکەسە زۆر ھەوڵیداوە پەیوەندی لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تردا باش بێت و ئێمە ھەمیشەش دەستپێشخەر بووینە بۆ ڕێککەوتنەکان، بەڵام پەیەدە خۆی دەدزێتەوە. 

 
علی سەعید: وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕێ لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات

WEDNESDAY, 01 MAY 2024 18:05:14

ھەولێر -KDP.info- بەڕێوەبەری زانیاری و پەیوەندییەکان لە ناوەندی ھاوبەشی ھەماھەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتی پەروەردەی عێراق لە ھەرێمی کوردستان مەترسیدارە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact