Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 3 MAY 2024 02:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حزبە کوردستانییەکان دەڵێن، ستراتیژیی هاوبەشمان پێویستە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەڵێن، دەبێ هەموو کێشە سیاسییەکان وەلا بنێن و لەسەر پرسی بەغدا و کێشە هەنووکییەکانی بەغدا یەکڕێز و هاوهەڵوێست بن و ستراتیژییەکی هاوبەشیان هەبێ.

ئێستا لایەنە سیاسییەکانی عێراق بەردەوامن لە گفتوگۆ بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ، تا ئێستا نەگەیشتوونە هیچ ڕێککەوتنێک و ئەوانەی ناوشیان هاتووە لە لایەن خۆپێشاندەرانەوە ڕەت کراونەوە.

وتەبیژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: "دانانی سەرۆکوەزیرێکی نوێ بۆ عێراق بۆ ئێمە گرنگە، هەڵوێستی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەم پرسە لە یەک نزیکە، بەڵام تا ئێستا لەگەڵ لایەنەکانی دیکە کۆ نەبوونەوە، ئەگەر کەسێک دەستنیشان کرا ئەو کات کوردیش کۆ دەبێتەوە."

ئارام بالەتەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "هاوهەڵوێستیی کورد بۆ دۆخی ئێستایی عێراق گرنگە و ئێمەش وەک پارتی پشتگیریی کەسێک دەکەین لە لایەن عێراقەوە پەسەند کرابێت."

کەی کورد یەکڕیز و یەکگرتوو بووە، دەستکەوتی هەبووە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ یەکڕیزیی کورد لە تەواوی پرسەکانی عێراق و کوردستاندا سەردانی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کرد.

لەو بارەیەشەوە، خەلیل ئیبراهیم، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەتی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "ئێمە پێمان وایە دەبێ فراکسیۆنەکانی کورد لەسەر پرسە هەنووکییەکانی عێراق دابنیشن و ڕوئیای هاوبەش و شتە پەیوەندیدارەکانی عێراق و کوردستان یەکڕیز و یەکگرتوو بن."

ئیبراهیم  ئاماژەیشی دا: "دەبێ هەموو فراکسیۆنە کوردەکانی بەغدا و وەزیرەکان و ئەوانەی پۆستیان لە بەغدا هەیە و ئەوانەی لە کوردستانیشن، هەموویان پێکەوە ستراتیژی و سیاسەتێکی هاوبەش دابڕێژین و خۆمان ئامادە بکەین بۆ هەموو ئەگەرەکان و هەڵوێستەکانی خۆمان ڕۆشن بکەین و دەبێ پێگەی خۆمان بزانین لەو ڕووداوانەدا کە ڕوو دەدەن."

هاوکات، حسێن حەسەن نەرمۆ، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێ: "بۆ دانانی سەرۆکوەزیرانێکی نوێ دەبێ کورد یەکگرتوو بین و هەموو کێشەکانمان لە بەغدا وەلا بنێین و یەکگۆتاریمان هەبێ."

نەرمۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ڕاستە دانانی سەرۆکوەزیر زیاتر بە فراکسیۆنە گەورەکان و نێوماڵی شیعی و خۆپێشاندەرانەوە پەیوەستە، بەڵام دەبێ کوردیش لەو بارەیەوە یەکڕیز و یەکگرتوو بن."

عەدنان عوسمان، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕانیش بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئێستا دەبێ کورد ڕۆڵێکی گەورە بگێڕیت و دەتوانێ ڕۆڵێکی میحوەری لە عێراقدا بگێڕێت، ناکرێ کورد دوورەپەرێز بێت، دەبێ ڕۆڵی هەبێ، چونکە ئەوەی لە عێراق ڕوو دەدات، پەیوەندیی بە کوردیشەوە هەیە."

ناوبراو گوتیشی: "دەبێ کورد ئالیەتی هەبێ بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق، کە ئاخۆ ئەو سەرۆکوەزیرانە تیگەیشتنی بۆ دەستوور و شەراکەتی کورد و پێکهاتەکان لە عێراقدا چۆنە و تیڕوانینی بۆ لامەرکەزییەت و فیدراڵیەت و سیستمی پەرلەمانی و دیموکراسی چۆنە، چونکە سەرۆکوەزیران سەرۆکی دەسەڵاتی تەنفیزییە، بۆیە بۆ ئێمە گرنگە."

عوسمان ئاماژەی دا: "ئێستا  پرسی دانانی سەرۆکوەزیران لە نێوان لایەنە شیعەکاندایە، ئەمەش کارێکی خراپە و پێویستە سوننە و هەرێمی کوردستانیش قسەیان هەبێت، چونکە ئەو سیستمە موحاسەسەی لە عێراق زیانی هەبووە و دەبێ ئەو سەرۆکوەزیرانەی دابێ، گرەنتیی لێ وەربگیرێ، کە پابەندی دەستوور بێت و دەبێ لایەنوکانی کورد بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە ستراتیجیی هاوبەش و ڕۆشنیان بۆ عێراقی داهاتوو هەبێ."

کاروان باعەدری

 




دوایین هەواڵەکان

ئاژگەیی بۆ KDP: فەرمانگەی پەیوەندییەکان پلانی ھەیە پەیوەندییەکانی فراوانتر بکات

THURSDAY, 02 MAY 2024 22:05:49

بەلجیکا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە یەکێتیی ئەوروپا دەڵێت، پەیوەندییەکانی دەوڵەتانی ئەوروپا لەگەڵ کوردستان ئێستا و ساڵانی ڕابردوو بەراورد بکەین، پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە و دەوڵەتانی ئەوروپا پێیان وتووین ھەرێمی کوردستان بە تەنیا نیە.

 
لەدوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران و هەورەتریشقە ئه‌م ناوچانه‌ دەگرێتەوە

THURSDAY, 02 MAY 2024 21:05:47

ھەولێر-KDP.info- کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پێشبینى دەکرێت لەدوای نیوەشەوەوە شەپۆلێکى باران و هەورەتریشقە لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی کوردستان دەست پێبکات.

 
ڕاگەیاندنی پارتی بۆ خانەوادەی (کامەران خەفاف) خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین

THURSDAY, 02 MAY 2024 21:05:11

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی بێژەری ناودار (کامەران خەفاف) دەکات.

 
مەسروور بارزانی هاوخەمی بۆ کۆچی دواییی کامەران خەفاف دەردەبڕێت

THURSDAY, 02 MAY 2024 20:05:17

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا ڕایگەیاند: "بە داخەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی ڕاگەیاندنکاری ناسراوی کوردستان (کامەران خەفاف)ـم پێگەیشت".

 
د.سەباح سوبحی: لە پرسی نەوت ئەم کێشەیەی نێوان ھەولێر و بەغدا بەرەو چارەکردن ھەنگاو دەنێت

THURSDAY, 02 MAY 2024 16:05:38

بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، کێشەی کرێی دەرھێنانی نەوت چارەسەر دەکرێت.. دەشڵێ: سەرۆکوەزیرانی فیدڕاڵ جەختی لە چارەکردنی کێشەی کۆمپانیاکانی نەوت کردووە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact