هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ ئارامى و سه‌قامگیریى ئه‌منى و سیاسیى عێراق و هه‌نگاوه‌كانى حكوومه‌تى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ چاكسازى و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونى داواكاریى ڕه‌واى هاووڵاتیان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها جه‌ختى له پێویستى و گرنگیى هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاریه‌تى و پشتگیریى لایه‌نه سیاسییه‌كان له كابینه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بۆ چاكسازى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دووپات كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و شاندى یاوه‌رى كه له به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان پێكهاتبوو، سه‌ربه‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/11/2019 به سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا و پارێزگاكانى دیكه‌ى عێراق و كاریگه‌ریى دۆخه‌كه له‌سه‌ر ته‌واوى عێراق تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها تیشك خرایه سه‌ر هۆكار و لێكه‌وته‌كانى خۆپیشاندانه‌كان و ئه‌و هه‌نگاو و ڕێكارانه‌ى بۆ چۆنیه‌تیى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كان و دۆخه‌كه‌دا نراون و گیراونه‌ته به‌ر.
په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونانه‌ى له‌مباره‌یه‌وه هاتوونه‌ته ئاراوه، دۆخى ئه‌منیى عێراق به‌گشتى و مه‌ترسیى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تیرۆر، چۆنیه‌تیى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى و هه‌ماهه‌نگیى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عێراق له‌مباره‌یه‌وه، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.