هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی سەبارەت بە رووداوی کوشتنی هەردوو رۆژنامەنووس ئامانج بابانی و لانە محەمەد و منداڵەکەیان بڵاوکردەوە.
كه ئهمه دهقهكهیهتى:
بەداخێکی زۆرەوە ئەمڕۆ ئێوارە، رۆژنامەنووسێکی کەناڵی NRT بەناوی ئامانج محەمەد نووری ناسراو بە ئامانج بابان لەگەڵ لانە محەمەدی هاوسەری و منداڵێکیان بەناوی هانۆ، لە سلێمانی درانە بەر دەستدرێژی گولـلە و گیانیان لە دەستدا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا بە تووندی ئەم کردەوە تاوانکارییە شەرمەزار دەکات. داواش لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەی جیددی بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و بە سزا گەیاندنیان.
جوتیار عادل
گوتەبێژی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/10/16