Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 14:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

"شۆڕشی ئەیلوول ئامانجەكەی بەدەست هێنا"
| KDP.info


 

سۆران-KDP.info- بە بڕوای پێشمەرگەكانی شۆڕشی ئەیلوول، شۆڕشی ئەیلوول ئامانجەكەی بەدەست هێنا، كە ئۆتۆنۆمی بوو بۆ كورد، بۆیە ئەمە شۆڕشێك بوو بێئومێدی و خۆڕادەستكردن و شكانی بێمانا كرد و خەونی دوژمنانی لە گۆڕ نا، كە بۆ یەكەمجار بوو شۆڕشێك سنوورەكانی ناوچەگەری تێپەڕ بكات و هەموو ناوچەكانی كوردستان بگرێتەوە.

 

چەتۆ سابیر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی دیار كرد: "شۆڕشی ئەیلوول بەهێزترین و فراوانترین هەوڵی كورد بوو لە سەدە تاریكەكەی بیستەم بۆ بەرگریكردن لە بوون و ناسنامەی خۆی، جەماوەر، پێشمەرگە، ڕۆشنبیر، تەنزیم و حزب و ستراتیژی و تاكتیك هەر هەمووی حزووریان هەبوو، ئامانجی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوولیش ڕزگاركردنی نیشتمان و سەربەخۆییی كوردستان بوو."

 

سابیر، ڕوونیشی كردەوە: "شۆڕ‌شی ئەیلوول توانی لە ڕووی سیاسی و هزر و كۆمەڵایەتییەوە مرۆڤێكی وا پەروەردە بكات كە ڕاپەڕێت و داوای مافی خۆی بكات، كۆمەڵگایەكیشی دروست كرد كە داوای ماف و ئازادی و یەكسانی و دادپەروەری و دیموكراسی بكات، شۆڕشی ئەیلوول ئەو لایەنانەی شكاند، ئەمە یەكەم شۆڕشە كە ئامانجێكی بۆ خۆی دیاری كرد، ئامانجەكەیشی بەدەست هێنا كە ئۆتۆنۆمی بوو بۆ كورد، بۆیە ئەمە شۆڕشێك بوو بێئومێدی و خۆڕادەستكردن و شكانی بێمانا كرد و خەونی دوژمنی لە گۆڕ نا."

 

ساڵح شاكر، پێشمەرگەیەكی دیكەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئاشكرا كرد: "بۆ یەكەمجار بوو شۆڕشێك سنوورەكانی ناوچەگەری تێپەڕ بكات و هەموو ناوچەكانی كوردستان بگرێتەوە، هەروەها یەكەمجار بوو هەموو چینوتوێژەكانی كوردستان لە شۆڕشێكدا كۆ ببنەوە و بۆ یەك ئارمانج تێ بكۆشن و خەبات بكەن، بۆیە ئەو دەستكەوتانەی ئەمڕۆ بەدەست هاتوونە بەئاسانی بەدەست نەهاتوون، بەڵكو بە هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشەكانی دیكە بەدەست هاتوون".

 

شاكر، جەختی لەوە كردەوە: "گەلی كورد، گەلێكی بندەست بوو، دەیویست لەژێر دەستی و زۆرداری ڕزگار بێت و، وڵاتی خۆی لە داگیركەران و ناحەزان ڕزگار بكات، كاتێك شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانی نەمر و بە پاڵپشتیی گەلی كورد بەردەوام لە بەهێزبووندا بوو، بەتایبەتی دوای ڕێككەوتنامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970 كە كورد توانی نێوماڵی خۆی تا ڕادەیەكی زۆر ڕێك بخاتەوە، دوژمنەكانی گەلی كورد دڵنیابوون كە ناتوانن كورد لەناو ببەن، بۆیە پەنایان بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی جەزائیر برد، زیاتر لە 65 ساڵە پێشمەرگەمە و هەتا دەمرم خۆم هەر بە پێشمەرگەی پارتی و بارزانی دەزانم".

 

ڕابین شێروانی

 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact