Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 12:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بازیانی: پێویستە توركیا و پەكەكە سوود لە پەیامی سەرۆك بارزانی وەربگرن
| KDP.info


سلێمانی-KDP.info- سەرۆكی حیزبی چاكسازی و گەشە ده‌ڵێ، پێویستە توركیا و پەكەكە سوود لە پەیامی دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی سەرۆك بارزانی وەربگرن و پڕۆسەی ئاشتی دەست پێ بكەنەوە ده‌شڵێ، ئەگەر پەكەكە هەر شەڕی پارتیزانی لەگەڵ توركیا دەكەن، ئەوە با بڕۆنە دەرەوەی خاكی باشووری كوردستان، بە تایبەت لە گوند و ئاوایییەكان دوور بكەونەوە.

محەمەد بازیانی، سەرۆكی حیزبی چاكسازی و گەشە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "سەرۆك بارزانی هەمیشە ڕۆڵێكی گەورەی هەیە و‌ لە ناوچەكەدا وەك ڕەمزێكی كورد ناسراوە، بۆیە پێویستە توركیا و پەكەكە سوود لە پەیامی دووەم ڕۆژی جەژنی قوربانی سەرۆك بارزانی وەربگرن، پڕۆسەی ئاشتی دەست پێ بكەنەوە، چونكە شەڕ لە زیانی تورك و پەكەكەشدایە كه‌ بە ‌ئاشتییانە كێشەكانیان چارەسەر بكەن".

بازیانی دەشڵێ: "پێویستە پەكەكە بەرژەوەندیی كورد لە بەرچاو بگرن، چونكه‌ ئەزموونی هەرێمی كوردستان جێگەی ئومێدی كوردە، حوكمڕانییەكی سەربەخۆمان هەیە، نابێ هیچ بیانوویەك بدرێت بە دەستی دەوڵەتانەوە كە دەستدرێژی بكەنە سەرمان و بە بیانووی ئەوەی شەڕی ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان دەكەن، گوندەكانی ئێمە وێران بكەن و ئابوورییان سفر بكەنەوە و‌ هاووڵاتیانی سڤیل بریندار و شەهید بكەن."

سەرۆكی حیزبی چاكسازی و گەشە زیاتر گوتی: "بە‌هۆكاری بوونی پەكەكە لە گوندەكانی سەر سنوور، سەدان گوند جگە ‌لەوەی بە ‌بۆردوومان وێران دەكرێن، ڕێگە نەدراوە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەستی ئاوەدانییان پێ بگەیەنێت، بۆیە دەبێ شەرعییەتی حكوومەتی هەرێم بگاتە ئەو ناوچانە و خزمەتگوزارییان بۆ دابین بكات".

بازیانی دەشڵێت: "ئەگەر پەكەكە هەر شەڕی پارتیزانی لەگەڵ توركیا دەكەن، ئەوە با بڕۆنە دەرەوەی خاكی باشووری كوردستان، بە تایبەت لە گوند و ئاوایییەكان دوور بكەونەوە".

ناوبراو روونیشی كردەوە: "دەرفەتی ئاشتی و گفتوگۆ هەیە بۆ دەوڵەتی توركیا و پەكەكە پێویستە بڕۆنە سەر مێزی گفتوگۆ، بە تایبەت عەبدوڵڵا ئۆجەلان كە ڕێبەری پەكەكەیە و داوای ئاشتی و گفتوگۆی كردووە، ئەگەر پەكەكە بە ڕێبەری خۆیانی دەزانن، با بە ‌دەم داواكەیەوە بڕۆن و ئاگربەست ڕابگەیەنن، بە شەڕ هیچ چارەسەر نابێت و زەرەری لێ دەكەن".

 

عەزیز هەورامی




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact