هەولێر -KDP.info- سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌رمانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی نزیکدا دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی خۆراك و ده‌رمان له كوردستان داده‌مه‌زرێت و هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نابێت ده‌رمان بێنێته هه‌رێمی كوردستان و نرخی ده‌رمانیش له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕێك ده‌خرێت.
یەکێک لە خاڵەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاسایشی تەندروستیی هاووڵاتییانە، بڕیاریشە لەمەودوا هێنانی دەرمان لە لایەن کۆمپانیاکانەوە قەدەغە بکرێت و دەزگایەکی تایبەت بۆ هاوردەکردنی دەرمان لە هەرێمی کوردستان دابمەزرێندرێت.
زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌رمانی په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "حه‌فته‌ی ڕابردوو زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و به‌دواداچوونمان كرد و تایبه‌ت به پرسی ده‌رمان، سه‌ردانی كۆگاكانی ده‌رمانمان له سنووره‌كان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه چاودێریی وردی گواستنه‌وه‌ی ده‌رمان بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان. بەتایبه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمپانیاکانی ده‌رمان لە هه‌رسێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك دانیشتین و زانیاریمان له شێوازی هێنانی ده‌رمان و پشكنینی ده‌رمان و گواستنه‌وه و كۆنترۆڵكردنی نرخی ده‌رمان له كۆمپانیاكان وه‌رگرت."
ناوبراو ڕایشیگه‌یاند: "هاووڵاتییان و خۆشیان گله‌ییی زۆریان له سێكته‌ری ده‌رمان له كوردستان هه‌یه، بۆیه ئێمه نه‌خشەڕێگایه‌كمان هه‌یه به هاوكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایە جێبه‌جێ ده‌كه‌ین."
زانا گوتیشی: "سه‌رۆكی حكوومه‌ت له كارنامه و له هێڵه گشتییه‌كانی كابینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه پرسی ده‌رمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و ئێمه‌ش ته‌واو پشتگیریی ئه‌و كارنامه‌یه‌ی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین له دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی خۆراك و ده‌رمان له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا هیچ كۆمپانیایه‌ك بۆی نه‌بێت خۆراك، یان ده‌رمان بێنێته هه‌رێمی كوردستان جگه له كه‌رتی گشتی، كه حكوومه‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان پێشی وایه، نابێت ده‌رمان له ده‌ستی كه‌رتی تایبه‌تدا بێت، له هه‌مانكاتدا نابێت بازاڕی ده‌رمان بازارێكی ئازاد بێت، چونكه بازاڕی ئازاد بۆ هه‌موو بابه‌تێك گونجاو بێـت، بۆ بابه‌تی ده‌رمان گونجاو نییه.
به‌هه‌مان شێوه دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، كه له‌م كابینه‌یەی حكوومه‌تی هه‌رێمدا دامه‌زراوه‌ی نیشتمانیی خۆراك و ده‌رمان داده‌مه‌زرێت و به‌و ڕێكارانه‌ی له نه‌خشه‌ڕێگای ئه‌و لیژنه‌یدا خستوویانەتە ڕوو، ڕێگریی ته‌واو له خراپبه‌كارهێنانی ده‌رمان و خراپگواستنه‌وه‌ی له نێوان شاره‌كانی كوردستاندا دەکرێت.
بۆ پرسی ڕێكخستنی نرخی ده‌رمانیش، زانا مه‌لا خالید ڕایگەیاند: "كۆگا و ده‌رمانخانه‌كان به یه‌ك سیسته‌می ئه‌لیكترۆنیی پێشكه‌وتوو ده‌بێت و نرخی ده‌رمانیش له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ڕێك دەخرێت."
هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د