Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 8 MAY 2024 02:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

په‌یامێك له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ده‌ستخۆشی له‌ هێزی ئاسایش و دژه‌تیرۆری هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ده‌ستگیركردنی تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارى كاره‌ تیرۆرستییه‌كه‌ی ڕۆژی 17/7/2019ی ته‌قه‌كردن له‌ ڕێستورانتێكی هه‌ولێر، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

ئه‌مڕۆ هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆری كوردستان سه‌ركه‌وتووانه توانییان ‌تاوانباری سه‌ره‌كی و هاوكارێكی كاره‌ تیرۆریستییه‌كه‌ى ڕۆژی ١٧ی ته‌ممووزی ٢٠١٩ی ته‌قه‌كردن له‌ ڕیستۆرانتێكی هه‌ولێر ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ جێگه‌ی داخ بوو له‌و كاره‌ تیرۆرستییه‌دا دیپلۆماتێكی توركیا و دوو هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان گیانیان له‌ده‌ست دا.

سه‌ركه‌وتنی هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆر له ‌ئه‌ركی سه‌ره‌كیی خۆیاندا، دڵسۆزیی ئه‌م هێزانه ‌بۆ كار و پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان ده‌سه‌له‌مێنێت. دیاره ‌پاش ڕووداوێكی وا ناخۆش و كارێكى وا ترسنۆكانه‌، جه‌ختی سه‌ره‌كیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تاوانباران و هاوكاره‌كانیان بووه ‌و ده‌بێت. ده‌ستكه‌وتی سه‌ركه‌وتووانه‌ی هێزی ئاسایش و دژه‌تێرۆر له‌وه‌دا بووه‌ كه ‌هه‌میشه‌ توانیویانه ‌هه‌وڵی تیرۆریستان پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه ‌و نه‌هێڵن زیان به ‌خه‌ڵكی هه‌رێم و میوانانی بگات.

تا ئێستا به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه ‌هه‌رێمى كوردستان و هاووڵاتیانیان پاراستووه، له‌ داهاتووشدا هه‌روه‌ك له‌وه‌وپێش له ‌ئه‌رك و كاری جددیی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ زامنكردنی ئارامی و ئاسایش له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستگیركراوان و هاوكارانیشیان به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.

 

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

20/7/2019

 




دوایین هەواڵەکان

كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا: چاومان لەوەیە بەردەوامیی بە هاوبەشیمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان بدەین

TUESDAY, 07 MAY 2024 23:05:01

ئامێدی-KDP.info- كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ڕایگەیاند، وەبەرهێنانی ئێمە لێرە سەلمێنەری پەیوەندیمانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان كە هیچ كات هێندەی ئێستا بەهێز نەبووە ده‌شڵێت، چاوەمان لەوەیە بەردەوامیی بەم هاوبەشییەمان بدەین لەگەڵ ئەوانەی پێكەوە بەهای هاوبەشمان هەیە، بۆ پەرەپێدانی ئامانجە هاوبەشەكانمان لەگەڵ هەرێمی كوردستان.

 
نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر

TUESDAY, 07 MAY 2024 19:05:34

ھەولێر-KDP.info-  دواى سه‌ردانێكى فه‌رمیى دوو ڕۆژى بۆ تاران، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، گه‌ڕایه‌وه‌ هه‌ولێر.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسداران كۆبووه‌وه‌

TUESDAY, 07 MAY 2024 18:05:42

تاران-KDP.info- له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2024/5/7 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆبووه‌وه‌.

پڕۆژەیەکی گەورەی گەشتیاری لە پارێزگای دھۆک ئەنجام دەدرێت

TUESDAY, 07 MAY 2024 17:05:39

دھۆک -KDP.info- گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری دھۆک گوتی: بڕیارە پارکێکی گەورەی گەشتیاری لە پارێزگای دھۆک لەسەر ڕووبەری ھەزار و ٧٠٠ مەتر دروست بکرێت کە ھەموو پێویستییەک بۆ گەشتیاران لەخۆدەگرێت و جوانییەکی دیکە بە پارێزگای دھۆک دەدات.

 
سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان: ڕێككه‌وتنێكى نوێمان له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌بێت

TUESDAY, 07 MAY 2024 16:05:34

تاران-KDP.info-  دوای كۆبوونەوە و دیداری دوو ڕۆژەیان لە تارانی پایتەختی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 7/5/2024 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا باسی لە ناوەڕۆكی دیدار و كۆبوونەوەكانی و دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی بە گشتی كرد.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact