هەولێر-KDP.info- سوپاسالاری پێشووی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات کە جگه له پۆسته‌كانی سوپای عێراق، كورد داوای حه‌قی خۆیشی له پشكه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بەرگری دەکات و بۆ ئه‌مه‌ش پێویستی به گفتوگۆی جددی له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه.
بابه‌كر زێباری، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له به‌غدا زۆر پۆستی وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆ هه‌یه كه پشكی كوردن، له‌وانه ئه‌مینعامی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌رگری و سوپاسالار و بریكاره‌كان و فه‌رمانده و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی به‌رگری و جێگره‌كانی و لیواكان، بۆیه شاندی دانوسانكاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێ به‌وردی ئه‌م پۆستانه یه‌كلا بكاته‌وه و گرنگه كورد داوای پۆسته‌كانی بكاته‌وه، ئه‌وكاته‌ی من له‌وێ بووم، كورد پشكی ٢٠%ی پۆسته‌كانی سوپای عێراقی بۆ دانرابوو، بۆیه ده‌بێ ئه‌م جاره كورد قسه له‌سه‌ر ئه‌و پشكه بكات و بزانێت چه‌ندی به‌رده‌كه‌وێت".
زێباری گوتیشی: "له شاندی كوردستان بۆ به‌غدا داوای ئه‌و پۆستانه ده‌كرێته‌وه، بۆ نموونه كورد ٢٠% و سوننه ٢٥% و شیعه له ٤٥% و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش ١٠%ی پۆسته‌كان وه‌رده‌گرن".
زێباری ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "چه‌ند پۆستێكی دیكه‌ی گرنگ هەن كه پشكی كوردن و به لایه‌نه‌كانی دیكه پڕ كراونه‌ته‌وه به‌ڵام بۆ ئه‌م حكوومه‌ته جیاوازه و سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانانه‌مان ده‌وێته‌وه."
کارزان هەورامی