Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 20 AUG 2019 09:16 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دۆخی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ ده‌كه‌ن
| KDP.info


 

هه‌ولێر-KDP.info-  خاتوو پڵاسخارد دوا سه‌ردانی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ هه‌ر پازده‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و هه‌ڵوێستی هه‌رێمى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رز نرخاند.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا له‌گه‌ڵ خاتوو جێنین هێنس پڵاسخارد نوێنه‌ری تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و شاندێكی یاوه‌ری كه‌ پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2/7/2019 له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، جه‌خت له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت ڕۆڵێكی به‌رچاو له‌ دیالۆگی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌ ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان و مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراقه‌وه‌، ببینێت.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ڕێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و هیوای خواست ئه‌م جۆره‌ دیدارانه‌ به‌رده‌وام بن به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر دیالۆگێك نیشان دا ب ه‌شێوه‌یه‌ك گرفته‌كان به‌پێی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی گونجاو چاره‌سه‌ر بكرێن.

تاوتوێكردنی دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

 

 

 




دوایین هەواڵەکان

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

MONDAY, 19 AUGUST 2019 19:08:18

هەولێر-KDP.info-  گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکات نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان: لە هەرێم چەندین هاووڵاتیی بیانی بە تۆمەتی پەیوەندیکردنیان بە تیرۆرەوە دەستگیر کراون

MONDAY, 19 AUGUST 2019 16:08:11

هه‌ولێر-KDP.info- لە ئەنجامی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر چەند ناوچەیەکی کوردستان سەدان هەزار کەس لەو ناوچانە کە کەوتبوونە ژێردەسەڵاتی داعش ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد، لەو کاتەدا جیاکردنەوەی هاووڵاتیانی ئاسایی و ئەوانەی پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە کارێکی ئاسان نەبوو و ئاستەنگی زۆری بۆ لایەنە ئەمنییەکان دروست دەکرد. بۆیە ڕێوشوێنی ئەمنی گیراوەتە بەر بۆ پاراستنی سەلامەتیی هاووڵاتیان و خودی ئاوارەکان و ڕێگانەدان بە دزەکردنی تیرۆریستان بۆ نێو هاووڵاتیان بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیانی هەرێم بە ئاوارەکانیشەوە، لە میانەی ئەم ڕێوشوێنانەدا لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە چەندین کەس بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیر کران.

 

مەیادە نەجاڕ: بەبێ جێگیرکردنی داخوازییەکانی ھەرێم ڕێگە نادەین بودجە تێپەڕێت

MONDAY, 19 AUGUST 2019 16:08:14

بەغدا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا پێی وایە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە پێویستی بە ڕێککەوتن لە نێوان ھەرێم و بەغدادا ھەیە. دەشڵێ، بەبێ جێگیرکردنی داخوازییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕێگە نادەن پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق تێپەڕێت.

 

تۆماركردنی سكاڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌ ئه‌لكترۆنی

MONDAY, 19 AUGUST 2019 13:08:25

هه‌ولێر-KDP.info-  گوته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان دەڵێ، له‌مه‌ودوا هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ر شوێنێك بن، ده‌توانن له ‌رێگه‌ی ئه‌لكترۆنی و ‌سایتی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ سكاڵا تۆمار بكه‌ن، دواتریش هه‌ر له‌رێگه‌ی ئه‌لكترۆنی ئه‌نجامی سكاڵاكه‌یان بۆ ره‌وانه‌ ده‌كرێتە‌وه. 

 
پەرلەمانتارێکی پارتی"سبەی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پڕۆژە یاسای خانووی زێدەڕۆ کۆدەبێتەوە"

MONDAY, 19 AUGUST 2019 12:08:46

ھەولێر-KDP.info-بڕیارە سبەی لیژنەی شارەوانییەکان لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە پڕۆژە یاسای خانووە زێدەڕۆکان کۆببێتەوە و پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێ، پێداچوونەوە بە نرخی تاپۆکردنی خانووەکان دەکەین بەشێوەیەک رەوشی ئابووری خەڵکی ھەژار لەبەربەرچاو بگیرێت.

 



 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP