Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 01:42 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی: بیروبۆچوونەکانمان نزیک بوون.. یەکێتی: لە ماوەیەکی کورتدا خەڵکی کوردستان دڵخۆش ده‌كه‌ین
| KDP.info


 

سلێمانی-KDP.info-  دوای کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی کەرکووک و دیاریکردنی کەسێک بۆ پارێزگاری شارەکە، لە پرێسکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، کە زۆر نزیکن لە یەکدی و وەک یەک تیم گفتوگۆکراوە، هاوکات چ لە ئاستی ناوخۆیی و عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکانیش، هەوڵی جدیی هەن، بۆ ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

 
دڵشاد شەهاب، لە پرێسکۆنفرانسەکەدا بۆ میدیاکان، رایگەیاند، کە بە یەک تیم چارەی گرفتەکانی کەرکووک و هەنگاوەکانی ئاساییکردنەوە و دانانی پارێزگارێک کە پشکی کوردە دەکەن، هاوکات ماوەیەکی زۆرە بۆ ئەو مەبەستە دەستیان بە گفتوگۆ کردووە، هەروەها دەمێکیشە ئەو هەنگاوانە لەسەر ئاستی ناوخۆ و عێراق و ئاژانسەکانی نێودەوڵەتی کاری لەسەر کراوە و جدیین لەسەری.
 
ناوبراو خۆشحاڵی خۆیشی دەربڕی، کە ئەمڕۆ زیاتر تێگەیشتنێکی باش هەیە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ و نێوان پارتی و یەکێتی لە لایەک، لە لایەکی دیکەوە نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە جدی لەسەر هێڵن بۆ چارەکردنی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، کە یەکێ لەو هەنگاوانەی یەکێتی و پارتی ئەوەبووە، هەر رێککەوتنێک لە نێوان پارتی و یەکێتی دەکرێ، ئەوا رێز لە پێکهاتەکانی نێو لیستی برایەتی و پێکهاتەکانی دیکەش بە عەرەب و تورکمان دەگیرێ، جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەمڕۆ بیروبۆچوونەکانیان لە یەکدییەوە زۆر نزیک بوون و، دەتوانن لە داهاتوودا بگەنە ئەنجام.
 
دڵشاد شەهاب، تیشکی خستە سەر ئەوەیش، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیان لەگەڵ یەکێتی، باسی داهاتووی پارێزگای کەرکووک و پێکەوە ژیانیان کردووە و، گفتوگۆشیان لەسەر ناو هێنانی کەسێک بۆ پۆستی پارێزگاری شارەکە کردووە، کە بۆچوونی هەردوولایان وایە، ئەو ناوەی رادەگەیەنن، کاندیدی هاوبەشی یەکێتی و پارتی و لیستی برایەتی و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی عەرەبیش بێ.
 
دواتر گوتەبێژی فەرمیی یەکێتی لەتیف شێخ عومەر، باسی لە تەوەرێکی دیکەی کەرکووک کرد، کە هەموویان بە پەرۆشەوە هەنگاو بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شارەکە دەنێن، هاوکات لەمەڕ کابینەی نۆیەمیش گوتی: "ئێمە ئامادەین وەک شەریکێکی راستەقینە و بە دڵسۆزییەوە بەشداری لە کابینەی نۆیەمدا بکەین، وا دەکەین لە ماوەیەکی کورتدا خەڵکی کوردستان دڵخۆشبن بەو پەیوەندیە لە پێناو ئایندەی کوردستان".
 
خێڵان بەختیار



دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact