Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 11 MAY 2024 06:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەحموود محەمەد بۆ KDP: هەفتەی داهاتوو رێككەوتنی كۆتایی دەكرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەبارەی رێككەوتنی نێوان پارتی و یەكێتی رایدەگەیەنێت،  هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوە دەكرێت و رێككەوتنی كۆتایی رادەگەیەندرێت. دەشڵێت، پێشتر‌ لەگەڵ یەكێتی رێككەوتنی سیاسییان كردووە،‌ ئەو رێككەوتنەی ئێستاش دەكرێت، رێككەوتنە لەسەر پۆستەكان.

مەحموود محەمەد، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوە دەكرێت و رێككەوتنی كۆتایی رادەگەیەندرێ، "كۆبوونەوەكانی ڕابردووش كە ئەنجامماندان، بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ حكوومەت و كاراكردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بوون".

هەرسێ لایەن رێكدەكەوین

مەحموود محەمەد، تیشكی خستە سەر رێككەوتنەكەیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان كە لەسەر جێگری سەرۆكی هەرێم رێككەوتبوون، ئاماژەی بەوە دا، كە ئەو پۆستە بۆ بزووتنەوەی گۆڕان بێت، لە دواییدا یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان داوای ئەو پۆستەی كرد، كە بكرێت بە دوو جێگر، بەڵام بزووتنەوەی گۆڕان رازی نەبوو كە داوای یەك جێگری دەكرد بۆ سەرۆكی هەرێم.

ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی، ئاماژە بەو گرفتەش دەكات و دەڵێت: "ئەو گرفتەی هاتە بەردەم كۆبوونەوەكان، ئێمە‌ ویستمان بە رازی بوون و بە پێكەوەبوون كار بكرێت، نەك لە ژێر گوشاردا بێت، بۆ ئەم مەبەستە زەمەنێكی زیاتر لە پێویستمان دایە گفتوگۆكان، هەروەها بۆ ئەوەی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەموو لایەنەكان دروست ببێت، هەروەها ئەو لێكتێگەیشتنە لە هەفتەی داهاتوودا كۆتایی پێ دێت، بە شێوازێك هەرسێ لایەن رێكدەكەوین".

پێویستە لێكتێگەیشتن دروست ببێت

گوتەبێژی پارتی ئاماژە بەوەش دەكات: "لە پێكهێنانی حكوومەت مەرج لە ئارادا نییە، تەنها داواكارییەكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە كە هەیان بووە، پێشتر گوتوومانە مەرج لە كەس قبووڵ ناكەین و مەرجیشمان بۆ هیچ كەسێك نییە، بەڵام لێرەدا كە داواكارییەك دەبێت پێویستە لە بەینی هەموو ئەو لایەنانەی كە پێكهێنەری كابینەكەن و بەشدار دەبن، لێكتێگەیشتن دروست ببێت، ئێمەش هەوڵی ئەو لێكتێگەیشتنە دەدەین و هیچ كێشەیەك لە بەینی ئێمە و بزووتنەوەی گۆڕاندا نیبە".

90%ی تەواو بووە

گوتەبێژی فەرمیی پارتی، جەختی لەو هەوڵ و كۆششانەی خۆیان كردەوە، كە بۆ پێكهێنانی كابینەكە كردبوویان و دەڵێت: "پێشتر لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پۆستەكانیان رێككەوتووین، لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیش رێككەوتووین، تاكە شوێن كە مابوو رێككەوتنی لەسەر بكرێت، بابەتی سەرۆكی هەرێم بوو، كە یەك جێگر یاخود دوو جێگری هەبێت".

سەبارەت بەو گرفتەی كە لە بەینی یەكێتی و گۆڕان بوو، كە داوای هەمان پۆستیان دەكرد، مەحموود محەمەد هێمای بۆ ئەوە كرد: "ئەو كێشەیە لە نێوان یەكێتی و گۆڕاندا بووە، كە هەردووكیان داوای هەمان پۆستیان دەكرد، لە دواییدا داوا كرا كە بكرێتە دوو پۆست، ئێستا ئەم بابەتە لە گفتوگۆ و چارەسەركردندایە، لە سەدا 90ی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستان تەواو بووە‌، كە ئەوەی دیكەش لەو چەند رۆژەدا یەكلا دەكرێتەوە".

كۆبوونەوەی سێقۆڵی

مەحموود محەمەد، لە لێدوانە تایبەتەكەیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، ئاشكرای كرد، كۆبوونەوەی سێقۆڵی كاتی خۆی بڕیار بوو ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی كارنامەی كابینەكەی پێ بنووسرێ، بەڵام وەك خۆی ڕاشكاوانە باسی لێوە كرد، ئەوكات یەكێتی نەهاتە پێش بۆ ئەو بابەتە، بەڵام ئێستا پێویست دەكات كارنامەیەك بنووسرێ و ئەو كارنامەیە تەعبیر لە بۆچوونی هەرسێ لایەنی پێكهێنەری كابینەكە بكات.

لەبارەی ئەنجامدانی كۆبوونەوە سێقۆڵییەكەش لە ‌نێوان پارتی و یەكێتی و گۆڕاندا، مەحموود محەمەد گوتی، كۆبوونەوەی سێقۆڵی بۆ نووسینەوەی بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی كوردستان دەبێت، ناوبراو دەشڵێت: "پێشتر‌ لەگەڵ یەكێتی رێككەوتنی سیاسیمان بەستووە،‌ ئەو رێككەوتنەی ئێستاش دەكرێت، رێككەوتنە لەسەر پۆستەكان".

 

هەڵكەوت محەمەد

 

 

 




دوایین هەواڵەکان

خوێندنی باڵا داوای لیستی ناوی سێ یەکەمە دانه‌مه‌زراوەکانی زانكۆ و په‌یمانگاكان دەکات

FRIDAY, 10 MAY 2024 23:05:32

هه‌ولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مەسروور بارزانی بۆ داواکردنی تەرخانکردنی دارایی لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمە دانه‌مه‌زراوەکانی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، داوای لیستی ناو و زانیاریییەکان لە تۆماری زانکۆکان دەکات.

 
لیوا عەبدولخالق بۆ KDP: کێشەی جووتیارانی کەرکووک چارەسەر دەبێت

FRIDAY, 10 MAY 2024 22:05:47

بەغدا-KDP.info- نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپڕاسیۆنی ھاوبەشی عێراق دەڵێت، ھۆکاری کێشەکانی جووتیارانی سنووری کەرکووک سەربازین و بە سیاسی کراون، بەڵام لەسەر خەتین و چارەسەری ئەو کێشەیە دەکەین و کاتێک دیاری دەکرێت بۆ ئەوەی جووتیارانی کورد بتوانن بێ کێشە کاری دروێنەی خۆیان بکەن و ڕێگریان لێ نەکرێت.

 
خورماڵییەکان بۆ KDP: سوپاسی سەرۆکى هەرێم و سەرۆکى حکوومەت دەکەین

FRIDAY, 10 MAY 2024 15:05:33

خورماڵ-KDP.info- هاووڵاتیانى خورماڵ خۆشحاڵن بە واژۆکردنى مەڕسوومى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هێنانەکایەى بەقەزابوونى لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە، داواکاریشن حکوومەتى هەرێمى کوردستان پڕۆژەى گرنگ بۆ بووژانەوەى زیاترى قەزاکەیان جێبەجێ بکات.

 
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ پڕۆژه‌ی هه‌ژماری مندا پێشه‌نگ بووە

FRIDAY, 10 MAY 2024 11:05:51

ھەولێر-KDP.info- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا له‌ سه‌دا 75ـی پێشمه‌رگه‌ كارتی بانكی هه‌ژماری منیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌.

 
دكتۆر سالار عوسمان: (پایانیانی) چارەگە سەدەیەکی بۆ ئەم پڕۆژە مەزنە تەرخانکرد

THURSDAY, 09 MAY 2024 21:05:28

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی 8ـی 5ـی 2024 بەئامادەبوونی د. سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و کەسایەتی حزبی، حکوومی، ڕۆشنبیران، نووسەر و ئەکادمیست، ڵێکوڵەران و میدیاکاران، مەراسیمی “فەرهەنگی زارەکیی موکریان شاکارێک لە مێژووی فەرهەنگنووسی کوردیدا” بەڕێوەچوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact