هەولێر-KDP.info- جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانی سروشتیی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت هه‌ماهه‌نگی له نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت زیاتر ببێت بۆ ئه‌وه‌ی پرسی نه‌وت له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه یاسای نه‌وت و گاز.
گولیزار ڕه‌شید, په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانی سروشتیی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئه‌مڕۆ لێژنه‌ی سامانی سروشتیی په‌رله‌مانی كوردستان كۆ بووه‌وه و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی کۆبوونەوەکە پێکهێنانی هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بوو له نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌تدا بۆ پرسی نه‌وت و گاز له كوردستان و له‌گه‌ڵ به‌غداش".
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانی سروشتی گوتی: "ده‌مانه‌وێ هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پرسی نه‌وت ڕێك بکه‌ون، بۆیه چاوه‌ڕوانین پاش پێکهێنانی حكوومه‌ت هه‌ردوولا بێینه سه‌رخه‌ت تا له‌گه‌ڵ به‌غداش گفتوگۆ بكرێت".
گولیزار ڕه‌شید ڕایشیگه‌یاند: "داوا ده‌كه‌ین به‌غدا په‌له بكات له تێپه‌ڕاندنی یاسای نه‌وت و گاز ."
هه‌ر له‌م باره‌یەوه د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م, سه‌رۆكی پێشووی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له خولی ئێمەدا هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه ببێته یاسا و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام به كورتی هه‌موو پرسه‌كه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ئه‌م پڕۆژه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، واته ڕه‌هه‌ندێكی سیاسیی هه‌یه و پێویستی به ڕێككه‌وتنی سیاسییه".
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتیشی: "له‌بارەی ئه‌وه‌ی له خولی ڕابردوودا كراوه نازانین بۆ ئه‌م خوله به‌رنامه و پلان چییه."
كارزان سه‌باح