هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و ڕۆشنبیریی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان داوای پشكی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیی خۆی له سوپای عێراق ده‌كات و ده‌بێ به‌پێی ده‌ستووریش ئه‌و پرسه یه‌كلا بكرێته‌وه.
لیوا بابه‌كر فه‌قێ, بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌باره‌ی چه‌كه‌وه لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له نێوان هه‌ولێر و به‌غدادا پێک هاتووە و لێژنه‌یه‌كی باڵا هه‌یه بۆ سه‌ردانی حكوومه‌تی عێراق. دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرا، كۆبوونه‌وه‌كانیش بۆ لێکگه‌یشتن له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن".
لیوا بابه‌كر فه‌قێ گوتی: "وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به پله‌ی یه‌كه‌م كاری له‌سه‌ر میزانییه و بودجه كرد و چه‌سپاندی، ئه‌وانی دیكه‌ش قۆناغ به قۆناغ كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت، چونكه پێشمه‌رگه به‌شێكه له چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌منیی عێراق، ئه‌و ئیمتیازانه‌ی به سوپای عێراق ده‌درێن، ده‌بێ پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و خیلاف و ڕێكنكه‌وتنه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر نه‌كراوه".
لیوا بابه‌كر فه‌قێ ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، کە بۆ داهاتوو پێشمه‌رگه داوای پشكی چه‌ك و ته‌قەمەنیی خۆی له حكوومه‌تی عێراق ده‌كات.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق، پێشمه‌رگه ده‌بێ له %17ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و بودجه‌ی سوپای عێراقی پێ بدرێت. لیوا بابه‌كر فه‌قێ ده‌ڵێت: "ئێمه داوای ئه‌و به‌شه‌مان ده‌كه‌ین".
كارزان سه‌باح هه‌ورامی