Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 23:03 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی لەگەڵ كەسایەتی و نوێنەرانی دانیشتوانی دەڤەری زوومار كۆبۆوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  ڕۆژی سێشەممە 19ـی 3ـی 2019 سەرۆك مەسعوود بارزانی بە مەبەستی تاوتوێكردن و گفتوگۆ لەسەر كێشە و گرفتەكانی ناوچەی زوومار، لەگەڵ كەسایەتی و ڕیشسپی و نوێنەرانی پێكهاتەكان و جەماوەر و دانیشتوانی دەڤەری زوومار كۆبۆوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە كرد و، لە وتەكەیدا ئاماژەی بە قوربانیدان و خۆڕاگریی جەماوەری دەڤەری زوومار لەبەرانبەر پەلاماری تیرۆریستان و هێرشی ناحەزان لە ساڵانی ڕابردوو دا و لەبارەی بایەخی ناوچەی زوومار لە شەڕی تیرۆریستان ڕایگەیاند كە كلیلی شكستی داعش لە زوومار بوو و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش لە زوومارەوە دەستی پێكرد. سەرۆك بارزانی ستاییشی فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئەو ناوچەیەی كرد و ڕایگەیاند كە مایەی خۆشحاڵییە كە تیرۆریستان و ناحەزان نەیانتوانی فەرهەنگی پێكەوەژیانی ئەو ناوچەیە تێك بدەن. جەختیشی كردەوە كە ناكۆكیی سیاسیی لەگەڵ دەستەڵات و حكوومەتەكان نابێ ببێتە هۆی ناكۆكیی نێوان نەتەوە و ئایینەكان.
لەدرێژەی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هەڕەشەی تیرۆر جەختی لەوە كردەوە كە فەرهەنگی پێكەوەژیان باشترین چەكە بۆ لەناوبردنی هزری توندڕۆیی و تیرۆر ئەوەیشی خستەڕوو كە پێویستە فكری تیرۆر ڕیشەكێش بكرێت و لە كوردستاندا ئێمە هەموومان لە مرۆڤبووندا براین و جیاوازی نەتەوەیی و ئایینی كێشە نییە، هەڵسەنگاندنی مرۆڤیش لەسەر بنەمای ڕەفتارەكانیەتی نەك بیروباوەڕ.


لەبارەی چارەنووسی ناوچەكانی ماددەی 140ـیش سەرۆك بارزانی ئەوەی ڕاگەیاند كە ئەگەر هاتبا و دەستوور جێبەجێ كرابا ئێستا دۆخی عێراق بە شێوەیەكی باشتر دەبوو و بە پێویستیشی زانی كە ماددەی 140 بە تەفاهوم و ئاشتی جێبەجێ بكرێت. جەختیشی لەوە كردەوە كە هەر هەوڵێك بۆ سەپاندنی واقعێك كە پێچەوانەی جیۆگرافیا و مێژوو و باری كۆمەڵایەتیی ناوچەكان بێت گرفتەكان قووڵتر دەكاتەوە و قابیلی قبوڵكردنیش نییە.
لە بەشێكی دیكەی وتەكانیدا سەرۆك بارزانی باسی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕووداوەكانی دوای ڕیفراندۆمی كرد و ئەوەی دووپات كردەوە كە لەدوای هەڵبژاردنەكانی عێراق قۆناغێكی تر هاتووەتە ئارا و هەموو لایەك هەوڵ دەدەین كە سوود لەو كەشە ئیجابییە وەربگرین بۆ جێبەجێكردنی پڕەنسیپەكانی برایەتی و پێكەوەژیان ونەهێشتنی تیرۆر.
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەوەیەدا ئامادەبووان ڕا و بۆچوون و پێشنیارەكانی خۆیان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی دانیشتوانی ناوچەكە بە سەرۆك بارزانی گەیاند و سەرۆك بارزانیش بە لەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخە ئیجابییەی كە لە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا هاتووەتە ئارا، ئامۆژگاری و شیكردنەوەی پێویستی بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان و باشتربوونی دۆخی خەڵكی دەڤەری زوومار خستەڕوو.

 




دوایین هەواڵەکان

مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 
چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact