Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 28 APR 2024 01:34 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. شوان: هەر بوارێكی خەباتی بارزانی نەمر دەبێتە دەروازەیەك بۆ دەیان توێژینەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- مامۆستایەكی زانكۆ، لە ساڵڕۆژی لەدایكبوونی ڕێبەری نەتەوەیی كورد بارزانیی نەمردا رایگەیاند، مەلا مستەفا بارزانی موڵكی هەموو گەلی كوردە نەك تەنها حزبێكی دیاریكراو. دەشڵێ: "باشترین وەفاداری بۆ گیانی پیرۆزی بارزانیی نەمر، چەسپاندنی دادوەریی كۆمەڵایەتی و بنبڕكردنی گەندەڵییە".

مستەفا شێخ محەمەد بارزانی (۱۹۰۳ـ۱۹۷۹)، شۆڕشگێڕ و سیاسەتوان و رێبەرێكی نەتەوەیی كورد بوو. لە كۆماری مەهاباددا ڕۆڵی هەبوو و لە ۱۹٤٦ـەوە ڕێبەری پارتی دیموكراتی كوردستان بوو. لە ۱۹٦۱دا شۆڕشی ئەیلوولی دژ بە حكوومەتی ناوەندیی ئەو كاتەی عێراق دەست پێكرد، لە ساڵی ۱۹۷۹لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكادا بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنچەوە لە تەمەنی ۷٦ساڵیدا كچی دوایی كرد، هەموو ساڵێك لە ۱ی ئازاره‌وه‌ بۆ رێزگرتن لە خەبات و تێكۆشانی ئەم ڕێبەرە مەزنە و وەك وەفایەك، چینوتوێژەكان سەردانی مەزاری نەمران دەكەن.

پەیوەست بەمە و لە پرسیاری ئەوەی كە مەلا مستەفا بارزانی لە مێژووی هاچەرخی كوردیدا چی دەگەیەنێت، مامۆستای زانكۆ، پسپۆڕ لە مێژووی نوێ و هاوچەرخی كوردی، دكتۆر شوان محەمەد ئەمین خۆشناو، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە رێباز و قوتابخانە مێژووییەكاندا، قوتابخانەیەكی فەلسەفی سەربەخۆ هەیە بۆ راڤەكاری مێژوویی، ئەویش بە ناوی نەخشی رێبەر لە مێژوودایە، كە تێیدا بە وردی ئاماژە بە پێگە و رۆڵ و ئەدگارەكانی سەركردە دەكات، بارزانی رێبەرێكی مەزنی جیهانییە و نكوڵی لەوە ناكرێت، دۆست و نەیاران كە مێژووی سیاسیی بزووتنەوە رزگاریخوازییەكەی كورد بنووسنەوە، بە بێ ناوهێنانی مەلا مستەفای بارزانی، ناتوانن خۆیان لە قەرەی بابەتەكە بدەن، بۆیە بە دیدگایەكی ئەكادیمییەوە بڕوانینە بابەتەكە، مێژووی سیاسیی سەدەی بیستەم بە بارزانییەوە گرێ دراوە، بارزانی یەكێكە لەو سەركردە گەورانەی پێویستی بە رەحمی مێژوو نییە."

خۆشناو، وەك پرسیارێك دەڵێ، كورد توانیویەتی سوود لە مێژووی ئەم سەركردە جیهانییە وەربگرێت و وەڵامی خۆی دەداتەوە و گوتی: "خەبات و مێژووی بارزانیی نەمر فرەڕەهەندە، ئەوە كاری دامەزراوە و دەزگای گەورەی زانستییە، پڕۆژەی تۆكمەی دەوێت، هەر بوارێكی مێژوو و خەباتی بارزانیی نەمر دەبێتە دەروازەیەك بۆ دەیان توێژینەوە، لە هەموو بوارەكانی سیاسی و سەربازی و كۆمەڵایەتی و پەروەردەییەوە، بۆ نموونە: ژیاننامە، دادوەریی كۆمەڵایەتی، لێبووردەیی و پێكەوەژیان، خاكیبوون و سادەیی، دیدگای مرۆڤدۆستی، هزری نەتەوەخوازی و بەرژەوەندیی گشتی، بڕیاری سیاسی، پەیوەندییەكان و دەیان تەوەرەی تریش لە روانگەی زانستییەوە دەكرێت ببنە توێژینەوە و باسی سەربەخۆ، هاوكات ببێتە هەوێنی خزمەتكردنی یەكڕیزی و پەندوەرگرتن لە رابردوو."

ئەو مامۆستایەی مێژووی هاوچەرخی كوردی، سەبارەت بەوەی كە پێویستە لە ساڵیادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمردا چ بكرێت، گوتی: "رێباز و خەباتنامەی بارزانیی نەمر كە موڵكی نەتەوەیەكە، پێویستە بگەڕێتەوە بۆ باوەشی نەتەوە، ئەو سەروەتە گەورە نیشتمانییە بە تەنها موڵكی لایەنێكی دیاریكراو نییە، زۆر لەوە مەزنترە بە ئاسانی شیكردنەوەی بۆ بكرێت، ئەو لە ژینگەیەكی سەختی شاخاوی و دوورەپەرێزەوە لە دایك بوو، لە منداڵییەوە كونجی زیندانی بینی، خوێن و ئازار و ستەمی نەتەوەكەی بینی، لە ژیانی كولەمەرگی و سەختدا نەشونمای كرد، ئەزموون و ژینگە دروستی كرد و بەربەست و قۆناغەكانی بە توانا سەرسووڕهێنەرەكانی خۆی بڕی، ئەو كوردی بە دونیا ناساند، ناو و خەباتی بووە باس و خواستی وڵاتە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان".

 

فایزە كۆیی




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە

SATURDAY, 27 APRIL 2024 23:04:01

بەغدا-KDP.info- ئەمشەو لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەددومی عێراقی کۆبووەوە.

 

ئەمەریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، یەکێتی ئەوروپا، ئیمارات و یەمەن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکەن

SATURDAY, 27 APRIL 2024 22:04:28

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی ھەینی ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٤، کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆردوومان کراو جیا لە کوشتنی چوار کارمەندی بیانی، زیانێکی زۆریش بە کێلگەکە کەوت، دوای ھێرشەکە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ھاتووەتە سەرخەت و پێیان وایە ئەوەی کراوە پێشھاتێکی مەترسیدارە.

 

نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە

SATURDAY, 27 APRIL 2024 21:04:08

بەغدا-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى به‌رده‌وامیى گفتوگۆى بنیاتنه‌رى تایبه‌ت به‌ پرسه‌ هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌.

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا

SATURDAY, 27 APRIL 2024 17:04:04

بەغدا-KDP.info-  کەمێک پێش ئێستا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە بەغدا.

"320 ھەزار ھاوڵاتی لە داشکانی قەرزی ئاو سوودمەند بوونە"

SATURDAY, 27 APRIL 2024 16:04:08

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی ھەرێم زانیاری دا، پێشتر بەھۆی بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، 320 ھەزار ھاوبەشی ئاو لە داشکاندنی قەرزی کرێی ئاو سوودمەندبوونە..دەشڵێت، لە بڕیاری نوێدا رێژەی داشکانی قەرزی ئاو زیاد کراوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact