سلێمانی-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنهوهی گۆڕان له سلێمانی لهسهر ئاستی شاندێكی باڵا كۆبوونهوه و پیكهێنانی كابینهی نۆیهمیان تاووتوێكرد.
رۆژی شەممە، رێکەوتی ۱٦ی شوباتی ۲٠۱۹، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان، لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە.
دەقی راگەیێندراوەکەی پارتی و گۆڕان
لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و گفتوگۆیەکی راشکاوانەی بەرپرسیارانە، پەیوەندی هەردوولا و گفتوگۆی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی سیاسی نێوان هەردوولا، خرانە روو.
لەکۆبوونەوەکەدا، هەردوو شاند رێککەوتن لەسەر ئەم خاڵانە:
۱. رێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان پەسەندکرا.
۲. لە کۆبوونەوەی ۱۸ی۲ی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی گۆڕان بەشدار دەبن.
۳. لەسەر شێوازی پێکهێنانی حکومەت گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی و پێشڤەچوونێکی باشی بەخۆوە بینیووە.
٤. پڕۆژەی رێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکردایەتی هەردوولا بۆ پەسەنکردنی کۆتایی.