Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 00:19 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرەڕای قەیرانی دارایی كۆمەڵێك پرۆژەی گرنگ لە ڕواندز جێبەجێ كراون
| KDP.info


رواندز-KDP.info-  قایمقامی شارۆچكەی ڕواندز دیاری كرد، سەرەڕای قەیرانی دارایی لە ماوەی ڕابردوودا كۆمەڵێك پرۆژەی گرنگ لە سنووری ڕواندز جێبەجێ كران، بۆ جێبەجێكردنی ئەو پرۆژانەی كە بە نیوەچڵ ماونەتەوە داوای بوودجەمان كردووە، بۆ ئەوەی ئەوانیش تەواو بكەین، بەوەش زۆربەی كێشەكانی ڕواندز چارە دەبن.

كوێستان ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "هەموو ئەو پرۆژانەی كە تەواو نەكرابوون و لە كاتی خۆی بە نیوەچڵ ماونەتەوە بە نووسراو گەیاندوومانەتە پارێزگار و ئەنجومەنی وەزیران، دوای نەمانی قەیرانی دارایی و دابینكردنی بوودجە هەموو ئەو پرۆژانە تەواو دەكرێن و چەند پرۆژەیەكی دیكەش جێبەجێ دەكرێن، چونكە دەرخستەمان بۆ چەند پرۆژەیەكی دیكەش كردووە و بەرزمان كردوونەتەوە بۆ پارێزگار، بۆیە چاوەڕێی نەمانی قەیرانی دارایی دەكەین بۆ ئەوەی دووبارە دەست بەو پرۆژانە بکەینەوە."

قایمقامی شارۆچكەی ڕواندز دەشڵێ: "ڕواندز پێویستی بە كۆمەڵێك پرۆژەی گرنگ هەیە، لەوانە كارەبا، ڕێگەوبان، كۆنكریتی كۆڵانەكان، نەخۆشخانەی 50 قەرەوێڵەیی، هەندێك لەو پرۆژانە نیوەی کارەکەیان جێبەجێ كراوە، بەڵام لەبەر قەیرانی دارایی بەڵێندەر تەواوی نەكردوونە، بۆیە دەمانەوێت دوای دابینكردنی بوودجە ئەو پرۆژانە تەواو بكەین."

كوێستان ئەحمەد گوتیشی: "زۆر گرنگە ئەو پرۆژانە تەواو بكرێن، چونكە بە تەواوكردنی ئەو پرۆژانە زۆربەی كێشەكانی ڕواندز چارە دەبن، ئەوە نەبێت لە ماوەی ڕابردوودا دەستەوەستان وەستابین، بەڵكو گەورەترین پرۆژەی ئاو لە شارۆچكەی ڕواندز جێبەجێ كرا، هەندێك لە كۆڵانەكان كۆنكریت كران، لەگەڵ هەندێك پرۆژەی دیكە، بەڵام هەندێك پرۆژە ماون، دەبێ تەواو بكرێن".

ڕابین شێروانی

 




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact