شێخان-KDP.info- قایمقامی قەزای شێخان دەڵێ، زۆربەی ئەو پڕۆژانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە وەستێنراون ئێستا دەستیان بە کار کردووەتەوە و پڕۆژەی ستراتیژی لە شێخان جێبەجێ دەکرێن.
سەردار شێخ یەحیا، لە لێدوانێکی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا گوتی: "چەندین پڕۆژە لە قەزای شێخان بە هۆی قەیرانی داراییەوە وەستێنرابوون، بەڵام ئێستا دەستیان بە کار کردووەتەوە و خەریکە تەواو دەبن، چەندین پڕۆژەی دیکەی ستراتیژیش لە قەزای شێخان جێبەجێ دەکرێن."
سەردار شێخ یەحیا ئاماژەی دا: "هەوڵ دەدرێت بە هاوکاری لەگەڵ بوودجەی گەشەپێدانی پارێزگاکان و بوودجەی وەزارەتەکان و بوودجەیەکی تایبەتیش کە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بۆ شێخان دابین کراوە کاری لەسەر دەکرێت."
قایمقامی قەزای شێخان گوتیشی: "کۆمپانیاکانی NGO ڕوویان لە شێخان کردووە، ئەوانیش پڕۆژە جێبەجێ دەکەن، چونکە ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان لێی نێشتەجین و ژمارەیان دەگاتە ٦٠ هەزار."
کــاروان بــاعەدری