ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعوود بارزانی و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامیی ئێران، لە كۆبوونەوەدان.
وەزیری دەرەوەی ئێران، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی سیاسی و ئابووری و بازرگانیی وڵاتەكەی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٥/١/٢٠١٩ گەیشتە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی كوردستان و پێشتریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی كوردستان كۆ بووەوە.