Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 08:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نووری حەمەعەلی: دانوستان دەستی پێكردووە تا پێشمەرگە بگەڕێتەوە كەركووك
| KDP.info


كەركووك-KDP.info- نووری حەمەعەلی، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە، زانیاری لەبارەی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ كەركووك ئاشكرا كرد و دەڵێت، دانوستان دەستی پێكردووە بۆ گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە و "داوامان كردووە پێشمەرگە بۆ سنوورەكانی پێشووی بگەڕێتەوە".

نووری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری باشووری كەركووكی ھێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "دانوستان لە نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا دەستی پێكردووە بە مەبەستی گەڕانەوەی ھێزی پێشمەرگە بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێم، دانوستانەكان بە ئاڕاستەی ئەوە بەڕێوە دەچن بگەڕێنەوە بۆ رێككەوتنەكانی پێشووی نێوان ھەردوولا و پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو سنوورانەی بەر لە ھاتنی شەڕی داعش تێدا جێگیر ببوو".

بەرپرسی میحوەری باشوور و رۆژئاوای كەركووك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: "كاتی خۆی پێشمەرگە بۆ پاراستنی سنوورەكە چووبووە ئەو ناوچانە، بە تایبەتی لە كاتی ھێرشەكانی گرووپی تیرۆریستیی داعش، ھێزی پێشمەرگە رۆڵی بەرچاوی لە شكاندنی تیرۆریستاندا ھەبوو".

حەمەعەلی هەروەها روونی كردەوە: "ئەگەر مەترسی لەسەر كەركووك ھەبێت، ھەموو كات پێشمەرگە ئامادەی گەڕانەوەیە بۆ ناوچەكە، لە رابردوویشدا بینیمان مەترسی بۆ سەر ھەر ناوچەیەك ھەبووبێت، عێراق خۆی داوای ھێزی پێشمەرگەی كردووە، ھەموو لایەك دەبینین لە رووی ئەمنییەوە كەركووك و كەركووكییەكان لە چ رەوشێكدان، لەبەر ئەوەش بۆ پاراستنی خاك و خەڵكەكەی، پێویستی بە ھێزی پێشمەرگە ھەیە".

قائید میرۆ
 




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact