Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 26 MAR 2019 06:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

عەلی بەلۆ: بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم لە زیادبووندایە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- د. عەلی بەلۆ دەڵێ، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم لە زیادبووندایە و لەمساڵدا ئاستی وەبەرهێنانی نەوت زۆر زیارتر دەبێ، ئەمەش وادەكات كە دۆخی ئابووریی هەرێم باشتر بێ.

راوێژكاری پێشووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، چونكە كۆمپانیاكانی بواری نەوت ئەوانەی كە لە ھەرێم كار دەكەن، بە ھۆی پێدانی حەقدەستیان لە لایەن حكوومەتی ھەرێمەوە دەستیان بە كار كردووەتەوە بۆ زیادكردنی بەرھەمی نەوت، چاوەڕێ دەكرێت لەمساڵدا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم بۆ زیاتر لە نیو ملیۆن بەرمیل نەوت زیاد بكات.

د. عەلی بەلۆ، راوێژكاری پێشووی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و شارەزای نەوت و غاز، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "چەند ھۆكار بوونەتە ھۆی ئەوەی كە نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا بێت، لەوانە ئۆپیك بڕیاری داوە وڵاتانی بەرھەمھێنانی نەوت ملیۆنێك و ٢٠٠ھەزار بەرمیل نەوت كەم بكەنەوە، خاڵێكی دیكە ئەوەیە كە ئەمەریكا نایەوێت نرخی نەوت لە ٥٠دۆلار بێتە خوارەوە بۆ ئەوەی وڵاتانی ھاوپەیمانیان بێكاری تێیاندا ڕوو نەدات، بۆیە نرخی نەوتی ئۆپیك لە٦٠دۆلار دانابەزێ و بەردەوام لە بەرزبوونەوەدا دەبێت".

بەلۆ دەشڵێ: "دۆخی ئابووریی ھەرێمی كوردستان بەپێی ھەموو پێوەرەكان بەرەو باشبوون دەچێت، چونكە لە ئێستادا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆ لەسەر بودجە دەكرێت، جگە لەوەش ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم بەردەوام لە زیادبووندایە و نرخی نەوتیش بەرز دەبێتەوە، بۆیە ئەگەر بە جیاش نەوتی خۆی بفرۆشێت، دۆخی ئابووریی ھەرێم بەرەو باشتر دەچێت، بۆیە گەشبینین كە دۆخی ئابووریی ھەرێمی كوردستان لە مساڵدا بەرەو باشتر دەچێت".

گوتیشی: "پێویستە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان تەنیا پشت بە داھاتی نەوت نەبەستێت و پێویستە گرینگی بە ھەموو بوارەكانی دیكە بدات، لەوانە كشتوكاڵ، چونكە ناكرێت تەنیا پشت بە داھاتی نەوت ببەستین، لەبەر ئەوەی ئەو قەیرانەی تووشی ھەرێم بوو، ھەر وڵاتێكی دیكە بووایە دەڕووخا، بەڵام ھەرێمی كوردستان بەھێز بوو و توانی سەركەوتن تۆمار بكات و ئێستا خەریكە دۆخی ئابووریی ھەرێم باشتر دەبێت".

د. عەلی، هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو، بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم رۆژ بەرۆژ لە زیادبووندایە و لە ساڵی ڕابردوودا ھەرێمی كوردستان توانی ١٠٠ھەزار بەرمیل نەوت زیاد بكات و رەنگە ئەمساڵ زۆر زیاتر بێت و ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم بگاتە زیاتر لە نیو ملیۆن بەرمیل نەوت، چونكە حەقدەستی كۆمپانیاكانی داوەتەوە و ئەوانیش دەستیان بە چاككردنەوەی بیرە نەوتەكان كردووەتەوە و بیری نوێشیان لێداوە، لەبەر ئەوەی بە ھۆی قەیرانی داراییەوە كۆمپانیاكان ھەموو كاری خۆیان راگرتبوو، بەڵام ئێستا دووبارە دەستیان پێ كردووەتەوە، بۆ نموونە دانەغاز و كێلف كیستون و دی ئێن ئۆ و ئەوانی تریش، بۆیە بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم بەردەوام لە زیادبووندا دەبێت.

بڵند ئیبراھیم
 




دوایین هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتییەکی کاتی بۆ مووسڵ دانرا

MONDAY, 25 MARCH 2019 18:03:45

مووسڵ-KDP.info- ئەندامێکی ئەنجومەنی پاریزگای مووسڵ ڕایگەیاند، بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ، بەڕێوەبەرایەتییەکی کاتی و هاوبەش بۆ مووسڵ دانرا.

 
ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر جارێکی دیکە پڕۆژەی دانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی حکوومەت دەکاتەوە

MONDAY, 25 MARCH 2019 16:03:43

ھەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی داراییی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر گوتی، دوای ئەوەی لە ماوەی  ڕابردوودا بەھۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەی دانەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن حکوومەت ڕەت کرایەوە، ئێستا دۆخی ئابووریی ھەرێمی کوردستان باشتر بووە، بۆیە سبەی دووبارە پڕۆژەکە بەکۆمەڵێک گۆڕانکارییەوە ئاراستەی حکوومەت دەکەنەوە.

 
شاندێكی پەیمانگەی دیپلۆماسی و ئەكادیمیی ڤیەننا سەردانی پەرلەمان دەكات

MONDAY, 25 MARCH 2019 16:03:27

هەولێر-KDP.info-  پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠١٩/٣/٢٥، د. ڤالا فەرید ئیبراهیم، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بە ئامادەبوونی هێمن هەورامی، جێگرى سەرۆكی پەرلەمان و مونا نەبی قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمان، لە تەلاری پەرلەمان پێشوازیی كرد لە شاندێكی پەیمانگەی دیپلۆماسی و ئەكادیمیی ڤیەننا، بە سەرۆكایەتیی تۆماس ڕۆ، پرۆفیسۆر و سەرۆكی بەشی مێژوو لە پەیمانگەكە و شاندی یاوەرى.

 
جێگری پێشووی پارێزگاری مووسڵ: لادانی من سیاسی بوو

MONDAY, 25 MARCH 2019 16:03:54

مووسڵ -KDP.info- دوێنێ پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر لادانی پارێزگاری نەینەوا و ھەردوو جێگرەکەی دا. جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا کە کوردە پشتڕاستی کردەوە، بابەتی لادانەکەی لەوەوە ھاتووە ئەگەر متمانە لە پارێزگار وەرگیرابایەوە ئەوە بەپێی یاسا دەبووە پارێزگار و دەشڵێ: "تەحەدای ھەموو عێراق دەکەم یەک بەڵگەی گەندەڵی لەسەر من ھەبێت."

 
ھاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە

MONDAY, 25 MARCH 2019 15:03:37

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزاەرتی شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، ڕێکارەکانی ھاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەواو بووە و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و ھەرکاتێک بڕیاری لێ درا دەست بە جێبەجێکردنی دەکریت.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP