Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 15:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی خواستی یاداشتنامەیەکی دیکەی دوای قۆناغی داعشی لەگەڵ ئەمەریکا خستە ڕوو
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  لە دیداریدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، مەسروور بارزانی لە ئاماژەیەکدا بۆ یادداشتی لێک تێگەیشتنی پێشووتری نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە شەڕی دژ بە داعشدا، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ یادداشتنامەیەکی دیکەی تایبەت بە قۆناغی دوای داعش لە نێوان هەردوولا لە ئاراستەی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق خستەروو، کە بواری هاوکاریی تەکنیکی و چاکسازیی ئابووری و ئاسایش لەخۆ بگرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩/١/٢٠١٩ مەسروور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و شاندی یاوەری کرد.
لەم کۆبوونەوەیەدا دوا پەرەسەندنەکانی ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەروەها پێشخستنی زیاتری میکانیزمی هەماهەنگی دوولایەنە لە پێناو رێگری لە سەرهەڵدانەوەی هەڕەشەی تیرۆریزم گفتوگۆی لە سەر کرا.

لە دیدارەکەدا، مەسروور بارزانی هەماهەنگیی و هاوکارییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکای لە جەنگی دژ بە تیرۆر بە ئەزموونێکی سەرکەوتوو و کاریگەر پێناسە کرد و لە ئاماژەیەکدا بۆ یادداشتی لێک تێگەیشتنی پێشووتری نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە شەری دژ بە داعشدا، مەسروور بارزانی خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ یادداشتنامەیەکی دیکەی تایبەت بە قۆناغی دوای داعش لە نێوان هەردوولا لە ئاراستەی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و عێراق خستەروو، کە بواری هاوکاریی تەکنیکی و چاکسازیی ئابووری و ئاسایش لەخۆ بگرێت . هەروەها تیشکی خستە سەر قۆناغی نوێی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و دووپاتی کردەوە کە دەستوور تاکە بنەمای چارەسەریی ریشەیی کێشەکانە. لە بارەی رەوشی رۆژئاوای کوردستانەوە، مەسروور بارزانی نیگەرانیی خۆی دەربڕی و ئاواتی خواست، کە بە چارەسەرییەکی ئاشتیانە، هەموو مەترسی و ئەگەرەکانی شەڕ و وێرانکاری بڕەوێنرێنەوە.

لە بەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لە فراوانکردن و پتەوترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەل هەرێمی کوردستان و عێراق کردەوە و پابەندبوونی وڵاتەکەشی بە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە دووپات کردەوە. پۆمپیۆ رۆڵی هەرێمی کوردستانی لە جەنگی دژ بە تیرۆریستان بە کاریگەر پیناسە کرد و نیازی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگیی دوولایەنە لە پیناو رێگری لە سەرهەڵدانەوەی هەرەشەی تیرۆریزم لە دەڤەرەکەدا دووپات کردەوە. وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا خۆشحاڵیی خۆی بە پێشڤەچوونەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەوڵیر و بەغدا دەربڕی و ئاواتی خواست هەرچی زووتر زەمینەیەکی لەبار بۆ قۆناغی ئاوەدانکردنەوە و پێشڤەچوونێکی سەرانسەری برەخسێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ھیوای سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی لە سەرۆکایەتی کردنی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خواست و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و هاوکاری و پاڵپشتیی زیاتری هەرێم دەربڕی.




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact