هه‌ولێر-KDP.info- له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، نێچیرڤان بارزانی گرنگیى به‌رده‌وامیی هاوپه‌یمانه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا دووپات كرده‌وه. هاوكات هیوای خواست ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك بگێڕێت، چونكه له به‌رژه‌وه‌ندی و داهاتی گشتیی عێراق به‌كار ده‌بێت.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/12/2018، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ریك پێری وه‌زیری وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا ڕیك پێری و شاندی یاوه‌ری، خۆشحاڵیی خۆیان به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی جێگیربوونی سه‌قامگیری له عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دانوستانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، هه‌روه‌ها قوربانیدانی هه‌رێمی كوردستانیان له شه‌ڕی دژی داعشدا به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و ئاشكرای كرد كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پاڵپشتییه‌كی به‌هێز بۆ خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌یرى ئه‌و سه‌ردانه‌یان ده‌كات، وه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان له شه‌ڕی داعشدا پاڵپشت و هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بوون و گرنگیى به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تییه‌یشی دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌مه‌ریكای كرد بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا و گه‌یشتن به هه‌ندێك لێكگه‌یشتن و، ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه‌ریكا ڕۆڵی خۆی له‌مباره‌یه‌وه بگێڕێت به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌كی نیشان داوه به شێوه‌یه‌ك ڕێژه‌ی ئێستای هه‌نارده‌كردن بۆ به‌رژوه‌ندی و داهاتی گشتیی عێراق به‌كار بهێنرێت.
تاوتوێكردنی دۆخی ناوچه‌كه و په‌ره‌پێدانی زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.