هه‌ولێر-KDP.info- پارتی دیموكراتی كوردستان به ستراتیژییه‌كی درێژخایه‌نه‌وه هه‌نگاوی ناوه و ئێستایش له ئامانجی خۆی نزیك بووه‌ته‌وه. دوابه‌ربژێره‌كانی ئه‌و حزبه بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان رۆڵی سه‌ره‌كیی له‌و ستراتیژییه‌ته‌دا ده‌گێڕن.
ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان جیا له به‌رزكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی لای تاكی كورد، ژماره‌ی كورسییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانیشی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عێراق به‌رز كرده‌وه. ئێستا پارتی حزبی یه‌كه‌می عێراق و هه‌رێمی كوردستانه.
حكوومه‌تێكی به‌هێز
پارتی له دواهه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستاندا 45 كورسیی مسۆگه‌ر كرد و به‌مه‌ش دڵی ئه‌و سیاسییانه‌ی خۆش كرد كه باوه‌ڕیان به حكوومه‌تی زۆرینه هه‌یه. محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان یه‌ك له‌و كه‌سانه‌یه كه حكوومه‌تی زۆرینه‌ی پێ له حكوومه‌تی بنكه‌فراوان باشتره.
چاوی چاودێرانی سیاسی و رای شه‌قامیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان باشتر بكرێ و پرۆسه‌ی چاكسازییش به گوڕ و تینی زیاتره‌وه درێژه‌ی پێ بدرێت.
پارتی به وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی داراییی حكوومه‌تی عێراق و ڕێككه‌وتنی نوێ له‌گه‌ڵ به‌غدا و، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێگه‌ی بۆرییه‌كانی نه‌وتی كوردستانه‌وه، ده‌یه‌وێ گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتر بكات.
مه‌سروور بارزانی به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستانه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت. زۆربه‌ی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت حزبه كوردستانییه‌كانیش به له‌به‌رچاوگرتنی كه‌سایه‌تیی به‌ربژێره‌كه‌ی پارتی، پێیان وایه له‌و كابینه‌یه‌دا پرۆسه‌ی چاكسازی به به‌رفراوانی به‌ڕێوه ده‌چێت و ژێرخانه‌كه‌ی حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ده‌بێت.
هه‌رێمێكی یه‌كگرتوو له ناو عێراقێكی په‌رته‌وازه‌دا
دوای به‌ڕێوه‌چوونی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان و رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، جارێكی تر تاكه هه‌رێمه ئارامه‌كه‌ی عێراق كه‌وته‌وه سه‌رپێ و ته‌نانه‌ت گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی كاریگه‌ریی جیدی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی داهاتووی عێراق هه‌بێت. نێچیرڤان بارزانی به‌ربژێری پارته‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رۆڵی سه‌ره‌كیی له به‌هێزبوونه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كه‌ی بینی و هه‌ر بۆیه‌ش یه‌كێتی ئه‌ورووپا به‌و بۆنه‌یه‌وه پیرۆزبایی لێ كرد.
هه‌روه‌ها ئاژانسی سپۆتنیكی رووسیایی، له راپۆرتێكدا باسی له رۆڵی كاریگه‌ری نێچیرڤان بارزانی دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كردووه و به‌ربژێره‌كه‌ی پارتی به كه‌سایه‌تیێكی شیاو، هاوكات به هه‌بوونی پشتیوانیی خه‌ڵكی كوردستان و پشتیوانیی به‌هێزی حزبه‌كه‌ی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته وه‌سف كردووه.
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی، نێچیرڤان بارزانی له قۆناغه سه‌خته‌كاندا ڕێگای دیپلۆماسیه‌تی هه‌ڵبژاردووه و چاوی به زۆربه‌ی سه‌ركرده‌ی وڵاتان كه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی گوشار بخاته سه‌ر به‌غدا تا له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه كێشه‌كانی نێوانیان چاره بكرێن.
ئه‌گه‌ری چه‌ندین سیناریۆ له‌به‌رده‌م ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان كراوه بوو، پارتی بۆ ئه‌مه خۆی به باشی ئاماده كردبوو و هه‌ر بۆیه‌ش دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، نێچیرڤان بارزانی رۆڵی خۆی به‌جێ گه‌یاند و هه‌رێمی كوردستانی گه‌یانده قۆناغێكی دیكه.
به‌ربژێره‌كه‌ی پارتی كه به دیپلۆماتكارێكی ته‌واو شاره‌زا ناسراوه، پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریی خۆی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز كردووه و بۆیه چاودێرانی سیاسی چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن، كوردستان به‌ره‌و كه‌نارێكی ئارام و یه‌كگرتوو هه‌نگاو بنێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان به هۆی بوونی نێچیرڤان بارزانییه‌وه، پێناچێت لاری له‌وه هه‌بێت كه سه‌رۆكی هه‌رێم له ناو په‌رله‌مان ده‌نگی پێ بدرێت یان له ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێردرێت.
مه‌رجه‌عی گه‌لی كوردستان
سه‌رۆك بازرانی به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، جارێكی تر ناسنامه‌ی بۆ تاكی كورد و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم گه‌ڕانده‌وه و ئێستا له قۆناغێكی نوێدایه و ده‌یه‌وێ كورد له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش له رێگه‌ی خه‌باتێكی ئاشتیخوازانه‌وه، به مافه‌كانی خۆی بگات.
حوسێن مه‌ده‌نی پسپۆڕ له بواری ژیۆپۆلتیك له‌سه‌ر ئه‌و بۆچوونه سووره و پێی وایه "له‌و قۆناغه‌دا ته‌نیا سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێ گه‌لی كورد به مافه‌كانی بگه‌یه‌نێت."
به ئاوڕدانه‌وه له مێژوو و وێستگه‌كانی سه‌ركه‌وتن و شكستی پارتی، به روونی ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و حزبه خاوه‌ن ستراتیژییه‌كی درێژخایه‌نه بۆ مسۆگه‌ركردنی مافی ره‌وای گه‌لی كوردستان و ئێستایش، به‌ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان، پێده‌چێت پارتی دیموكراتی كوردستان به گه‌یشتن خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان و ئامانجه ستراتیژییه‌كه‌ی نزیك بووبێته‌وه.
كاوه جه‌م