د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له 12ی مایس و كوردستان له 30 ی ئه‌یلوولدا به ده‌ستی هێنا، له دوای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه دێت كه له پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی كوردستاندا، سه‌رۆك بارزانی به رابه‌رایه‌تیكردنی مه‌زنترین و پیرۆزترین پرۆسه، مێژووی 100 ساڵه‌ی سایكس پیكۆی هه‌ڵته‌كاندن و له رۆژی 25-9-2017 به ده‌نگی (%93) ی به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی جیهانی هه‌ژاند.
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه مه‌زنانه‌ی 12ی مایس و 30ی ئه‌یلوول، هاوكات دوای ئه‌وه دێت كه پێشمه‌رگه قاره‌مان و گیان فیداكانی پارتی و بارزانی، له پردێ و سحێلا و مه‌خموور و مه‌حموودییه، به ده‌م قه‌سیده ناوداره‌كه‌ی مه‌لای جزیری نه‌چه‌مانه‌وه و پشتیان بۆ حه‌شد و مه‌شد نه‌دا:
پشت ناده‌ین بۆ دووهه‌زار
خه‌نجه‌رو تیر‌و رم و خشت
مه سه‌ردانییه رێ و
ب خودێ به‌ستییه پشت
(نه‌چه‌مانه‌وه)، ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له ئه‌ده‌بیاتی پارتی و بارزانیدا ده‌سته‌واژه‌یه‌كی تازه‌یه له دوای داستانی پردێ هاتۆته نێو ئه‌ده‌بیات و میدیای كوردییه‌وه، به مه‌به‌ست و واتا و مانای خۆی به‌كار دێت و له ئه‌نجامی به‌رگریی قاره‌مانانه‌ی سه‌بازی، پێشمه‌رگه‌كانی پارتی و رێبازی بارزانی له شه‌ڕه‌كانی دوای كاره‌ساتی 16 ئۆكتۆبه‌ر هاتۆته نێو میدیا و ئه‌ده‌بیاتی نووسراودا و گوزارشته له (سه‌رشۆڕنه‌كردن، مه‌رد و نه‌به‌ردی، رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌رخودان، سازشنه‌كردن و.... تد).
له نه‌چه‌مانه‌وه‌ی ئه‌وێ رۆژێ، بۆ دوودڵی و نیگه‌رانی و ترس و دڕدۆنگی و دژایه‌تیی ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌ی له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ریفراندۆمدا هه‌یانبوو، به واتایه‌كی دیكه نه‌بوونی دیدگایه‌كی روون و ره‌وان، به‌ڵكو مامه‌ڵه‌یه‌كی شه‌رمن و له‌رزۆكانه بۆ پرسی ریفراندۆم، حاڵیان به وه‌زعه گه‌یشت كه جه‌ماوه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌نگییان پێ بدات و له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 12ی مایسی عێراق و 30 ی ئه‌یلوولی كوردستاندا، ئه‌و ده‌نگانه بێنن وه‌ك چاوه‌ڕوان ده‌كرا، ده‌نگیان پێدان و به ئه‌نجامی كه‌می ده‌نگه‌كانیش تووشی سه‌رسووڕمانیان كردن و ئۆباڵی شكسته‌كه‌ش به خستنه ئه‌ستۆی ئه‌م و ئه‌و به مه‌به‌ستی ئه‌ستۆ پاكبوونیان نابێته دڵنه‌وایی و ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانیی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانییان.
له كاتێكدا سه‌رده‌م سه‌رده‌می وشیاریی ده‌نگده‌ره، هه‌رئه‌ویشه ده‌توانێ سزای پارت و لایه‌نكان بدات یا متمانه و باوه‌ڕی پێ پێببه‌خشێته‌وه و داوای باشتركردنی ژیان و به‌رنامه‌ی كاری باشتری لێ بكات، یا ده‌رنه‌چوان په‌راوێز بكات و به تامه‌زرۆی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات به خه‌یاڵی (باخچه‌یه‌كم له سرێشمه)ی هه‌بوو، له نێو خه‌یاڵپڵاویدا بیهێڵێته‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردندا به تایبه‌تیش له هه‌ڵبژاردنی 30 ی ئه‌یلوولی كوردستاندا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا، ئه‌وه سه‌ركه‌وتنی بارزانییه به‌سه‌ر نه‌یارانی ناخۆ و دوژمنانی ده‌ره‌كیدا، هه‌روا سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌كی و گوشار و هێرشانه‌ی كه دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ناڕه‌وا كرانه سه‌ر بارزانی و هه‌ولێر و دهۆك.
ئه‌ی حیكمه‌تی سه‌رۆك بارزانی له پێداگیری و مكووڕبوونی بۆ به ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له كات و ساتی خۆیدا له 30 ئه‌یلوول، له پای چی بوو..؟ هه‌مان پێداگیری و خۆشه‌رمه‌زارنه‌كردن نه‌بوو له به‌رامبه‌ر مێژوو و گه‌له‌كه‌ی له ساته گه‌رمه‌كانی پرۆسه‌ی ریفڕاندۆمدا؟
لێره‌وه گه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی یارییه سیاسییه‌كانی ئه‌و ماوه‌یه‌مان به ڕوونی و ڕه‌وانیش لێ دیار نه‌بێ، خۆ چه‌ند لایه‌نێكی دیارن و وا خه‌ریكه دیوه شاراوه‌كانیش هێدی هێدی به دیار ده‌كه‌و‌ن، به دیوی ژووره‌وه‌ی هۆڵه پڕ له چڕه‌دووكه‌ڵه‌كه‌ی شه‌وی 2ی ئۆكتۆبه‌ری په‌رله‌مانی به‌غدایش.
ئه‌ی ده‌بێ حیكمه‌ت له چیدا بووبێ دوای پێداگیری و سووربوون له‌سه‌ر به‌ربژێری سه‌رۆك كۆمار، بارزانی به‌ربژێری خۆی بكشێنێته‌وه...؟ رزگاربوون له‌و ته‌ل و ته‌لبه‌نده چ گۆبه‌ندێكی بۆ ئه‌م ئه‌و به‌دواوه‌یه..؟ ده‌بێ ئه‌و گۆبه‌نده گه‌وره‌تر نه‌بێ له نیگه‌رانییه‌كان...؟
له‌وانه‌یه تێگه‌یشتن له‌م یارییه سیاسییه‌ی شه‌وی 2ی ئۆكتۆبه‌ری به‌غدا، لێككه‌وته و ده‌رهاویشته‌كانی كاتێكی بوێت، تا روون و ره‌وانتر به دیار بكه‌ون.
ئه‌م هه‌موو پرسه، كه له ناوه‌رۆكدا یه‌ك پرسن، پرسی گه‌رمی ئه‌مڕۆن له به‌ر ده‌ستی بارزانیدان تاوتوێ ده‌كرێن، له كاتێكدایه سه‌رۆك بارزانی و پارته‌ی گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان له 30 ئه‌یلوولدا به ده‌ست هێناوه و، ئه‌وانی دیكه‌یش تامه‌زرۆری گه‌یشتنه سه‌ر كورسییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی كوردستانن له هه‌ولێر.