Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 21:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بێشكچی: 16ـی ئۆكتۆبەر خیانەتێكی گەورە بوو، كوردی زۆر بریندار كرد
| KDP.info


 
دهۆك-KDP.info-  گەورەنووسەر و كۆمەڵناسی تورك و دۆستی دێرینی گەلی كورد، ئیسماعیل بێشكچی دەڵێت، داعش و حەشدی شەعبی دوو ڕێكخراون و بەڵای سەر سەری كوردن، بۆ ئەوەی كورد مەترسییان لەسەر نەمێنیت و لێیان تێپەڕ بێت، دەبێت بیركردنەوەیەك لە هزری تاكی كوردستانیدا درووست ببێت و ڕێكخراوانەتر كار بۆ پرسە چارەنووسسازەكان بكات.
 
ئیسماعیل بێشكچی، لە دیمانەیەكی تایبەتی ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، دەڵێت: "لە ١٦ـی ئۆكتۆبەردا خیانەت كرا، كە بەو هۆیەشەوە كوردستان چەندین ناوچەی لە دەست دا و بووە هۆكاری ئەوەی كورد بریندار بێت".
 
بێشکچی، مافی گشتپرسی، بە مافێكی ڕەوای گەلان دەزانێت، گەڕانەوەش بۆ ڕای گەل، یەكێكە لە كۆڵەكە سەرەكییەكانی دیموكراسییەت، ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانیش هەر وا بوو، دەبێت گەل ڕای خۆی بە ئازادانە بدات، ناكرێت بەربەستیان بۆ دروست بكرێت، ئەنجامی ریفرەندۆمەکەی هەرێمی کوردستانیش زۆر ئەرێنی بوون وێنا دەکات، کە لە ٢٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٧ـدا خەڵكی كوردستان ریفرەندۆمی سەربەخۆییان ئەنجام دا، چونكە ٧٢% بەژدارییان كرد و زیاتر لە ٩٢% دەنگیان بە ''بەڵێ'' دا، گوتیشی: "ئەم ئەنجامەیش زۆر گرینگە"، هاوکات رۆڵی سەرۆک بارزانیش لەو پێناوەدا بەرز دەنرخێنێت و دەڵێ: "ڕۆلی سەرۆك بارزانی لە چوارچێوەی ریفرەندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، ڕۆڵیكی گەورە بوو و جێگای ڕێز و ستایشێكی زۆرە".
 
ئیسماعیل بێشكچی، کارەساتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بە خیانەت ناودەبات و پێیشی وایە، لە ١٦ـی ئۆكتۆبەردا، كورد و كوردستان تووشی  خیانەتێكی گەورە بوون، كوردیش بەو خیانەتە زۆر بریندار بوو.
 
گەورە نووسەری تورک و دۆستی کورد، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، سەرەڕای ئەوەی كورد ڕووبەرێكی گەورەی لە خاكەكەی لە دەست داوە و لە قۆناغیكی ناجێگیردان، بەڵام لە رۆژی ریفرەندۆم 25-9-2017ـدا، كورد و خاوەنی كوردستان دەركەوتن.
 
بێشکچی ده‌شڵێ، "كێشەی كورد و كوردستان، كێشەیەكی سەد ساڵییە، پێویست بوو ئەم كێشەیە زووتر چارە كرابایە، كورد پێش سەد ساڵ دەوڵەتی خۆی درووست كردبا.
 
داعش هاوكێشە سیاسییەكانی لە عێراقدا گۆڕی، بە جۆرێك ئەو وڵاتە هێشتا بە دۆخێكی پڕئاڵۆزیدا ڕەت دەبێ، ئیسماعیل بێشكچی، داعش و حەشدی شەعبی بە  دوو ڕێكخراوی و بەڵای سەر سەری كورد ناو دەبات، بۆچوونیشی دەخاتە روو، کە بۆ ئەوەی كورد مەترسییان لەسەر نەمێنیت و لێیان تێپەڕ بێت، دەبێت بیركردنەوەیەك لە هزری تاكی كوردستانیدا درووست ببێت و ڕێكخراوانەتر كار بۆ پرسە چارەنووسسازەكان بكات، لەمەڕ وڵاتانی چواردەوریش دەڵێ: "ئێران، توركیا، سووریا و عێراق، هەردەم دەتوانن لە دژی كورد یەك بگرن، بۆ ئەمەش دەبێت كورد خۆیان یەكگرتوو و یەكڕیز و یەكهەڵوێست بن".
 
لە هەمبەر ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ٣٠ی٩ بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و بە دەستهێنانی رێژەیەکی زۆری دەنگ لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو بە نیشانەی ئەوەی دەزانێت، کە پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێگایەكی ڕاستی گرتووەتە بەر.
 
بیۆگرافیای (ئیسماعیل بێشكچی):
 
كۆمەڵناس، ئیسماعیل بێشكچی، ساڵی 1939 لە ناوچەی ئیسكسلیپی سەر بە چۆرووم لە خێزانێكی پارێزگار و نەتەوەپەرستی تورك لە دایك بووە و 17 ساڵی تەمەنی خۆی لە زینداندا بەسەر بردووە.
 
ساڵی 1962 كۆلێژی زانستی سیاسیی زانكۆی ئانكارای تەواو كردووە. كاتێك لە ئەلازیز لەسەر پۆستی قایمقام راهێنانی دەكرد، بۆ یەكەم جار تێكەڵ بە كورد بوو.
 
ئیسماعیل بێشكچی لە توركیا بەوە ناسراوە، كە بەردەوام بەرگری لە داوا رەواكانی گەلی كورد كردووە.
 
كاتێك لە كۆلێژی هونەر و ئەدەبی زانكۆی ئەتاتورك لە ئەرزەڕووم وەك یاریدەدەری مامۆستای كۆمەڵناسی كاری دەكرد، مۆستایەكی هەمان كۆلێژ بە ناوی ئۆرهان توركدۆغان هەواڵی لێ دا و تۆمەتی "پڕوپاگەندەی ماركسی و جوداخوازی"ـی بۆ هەڵبەست، بۆیە بێشكچی لە سەردەمی كودەتای ساڵی 1971دا لە دادگاكانی رەوشی نائاساییدا دادگایی كرا.
 
لەوە بەدواوە پەیوەندی بە زانكۆوە نەما و رۆژانی زیندان دەستیان پێ كرد، ساڵی 1974 لە زیندان دەرچوو، پاش ئەوە لەپای بۆچوونی لە بارەی پرسی كوردەوە، دادگایی كرا.
 
بێشكچی تا ئێستا 36 كتێبی لەسەر گەشەپێدانی رۆهەڵات و مەسەلەی كورد نووسیوە و لەلایەن چاپخانەی (یورد)ەوە بڵاو كراونەتەوە، بەڵام 32 دانەیان لە توركیا قەدەغەن.
 
ئەگەرچی بێشكچی ساڵانێكی درێژ لە زینداندا مایەوە، بەڵام نە لە رای گشتیی توركیا و نە لە رۆژئاوا وەك ئەوەی شایەن بەوە، پشتیوانی لێ نەكرا.
 
لەم رۆژگارەدا باسكردنی پرسی كورد لە بەردەم یاساكانی توركیادا تاوان نییە، بەڵام بەو هۆیەوە داوای 100 ساڵ زیندانیكردن بۆ بێشكچی كراوە و 17 ساڵی ژیانی لە زیندان بەسەر بردووە و لە تەمەنی 21 ساڵانەوە بە زیندان ئاشنا بووە.
 
بێشكچی ئێستا لە ئانكارا دەژی و بۆ چەندین رۆژنامە ‌و ماڵپەڕی جۆراوجۆری ئینتەرنێت دەنووسێت.
 
كـــاروان بـــاعەدری



دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact