Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 22:30 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کونسووڵی کوێت پیرۆزبایی لە پارتی کرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی کونسووڵخانەی گشتیی میرنشینی کوێتی کرد و کونسووڵی کوێت، پیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بە یاوەریی شاندێکی مەکتەب سەردانی کونسووڵخانەی گشتیی میرنشینی کوێتیان کرد و لە لایەن دکتۆر عومەر کەندەری پێشوازی کران.

بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی سوپاسی ئەو پێشوازییەی کرد و پێزانینی سەرکردایەتیی پارتیشی بۆ دەوڵەت و خەڵکی میرنشینی کوێت خستە ڕوو کە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەردەوام هاوکاریی مرۆییان پێشکەش کردووە و ڕۆڵێکی کاریگەر و گرنگییان هەبووە بە بەخشینی پێداویستی بە ئاوارەکان، ئەمەش هاوکارییەکی باش بووە بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا کە زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر ڕوویان لە هەرێمی کوردستان کرد و حکوومەتی فیدراڵیی عێراقیش نەک تەنیا هاوکاریی پێشکەش نەکردووە، بەڵکو بەشەبودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستانی بە بڕیارێکی سیاسی و نادەستووری بڕی، لە کاتێکدا کە هەرێمی كوردستان شەڕی تیرۆریستانی داعشی دەکرد، کە بەشێکی زۆری خاکی عێراقیان داگیر کردبوو.

کونسووڵی گشتیی کوێت، د. عومەر، پیرۆزبایی لە سەرکەوتنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد لە هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا. دکتۆر کەندەری باسی لە خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەنابی سەرۆک بارزانی کرد لە قۆناغە جیاوازەکاندا و ئەو هەڵوێستە مێژووییانەی کە بەرامبەر کوێت هەیانبووە. لە درێژەی گفتوگۆگاندا سیوەیلی باسی لە بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان کرد لە پاش هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان و، دەربارەی عێراق سیوەیلی ئەوەی ڕاگەیاند کە پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەرەتای خەبات و کاری سیاسیی خۆیەوە باوەڕی تەواوی بە گفتوگۆ و  لێکتێگەیشن هەبووە بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق،  ئێستاش پارتی هەر لەو چوارچێوەیەدا کار دەکات. بەداخەوە لە عێراقدا لێکتێگەیشنی تەواو بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان نییە، ئەمەش بووەتە هۆکاری سەرەکی بۆ گرفت و هەندێ جاریش گرژی بۆ کوتاییهێنان بەو بارودۆخە و بەدەستهێنانی سەقامگیری و ئایندەیەکی گەش بۆ عێراق و ناوچەکەش پێویستی بە لێکتێگەیشن و قبوڵکردنی یەکتر هەیە.

کونسووڵی گشتیی کوێت، بەردەوامبوونی هاوکاریی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و هیوای خواست کە لە کاتێکی نزیکدا هەردوو حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ پێک بهێندرێت و دەستووری هەمیشەییی عێراق و لێکتێگەیشن بکرێتە بنەمای کارنامەی کابینەی داهاتووی حکومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێم. سەبارەت بە حکوومەتی ھەرێم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ڕایگەیاند، گرنگە باردۆخی سیاسی و سەقامگیری و ئارامی و بەردەوامیی سەرکەوتنی ئابووری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ئامانج و کاری داهاتووی هەردوو حکوومەتی هەرێم و فیدراڵ بێت.

گۆڕانکارییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان و بارودۆخی ناوچەکە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو، هەردوولا جەختیان لە گرنگی و بەردەوامبوونی هەماهەنگی و ئەم جۆرە دیدار و گفتوگۆیانە کردەوە.




دوایین هەواڵەکان

بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 
چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact