Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 22:41 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

دەیان چاودێری وڵاتان ناویان بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن تۆمار کردووە
| KDP.info


 

ھەولێر -KDP.info- سەرۆکی تۆڕی شەمس بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان گوتی، تا ئێستا پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئارامی بەڕێوە دەچێت و دەیان چاودێری وڵاتان، وەک ھەریەکە لە وڵاتانی ئەمەریکا و ژاپۆن بە فەرمی ناوی خۆیان بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان تۆمار کردووە.

 

بڕیارە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە٣٠ی ئەم مانگە بەڕێوە بچێت و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسیش سەرقاڵی ئامادەکارییەکانە و ئێستاش بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان بەڕێوە دەچێت.

 

ھۆگر چەتۆ، سەرۆکی تۆڕی شەمس بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەو وڵاتانەی نوێنەرایەتییان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە دێن چاودێریی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و تا ئێستاش ھەردوو وڵاتی ژاپۆن و ئەمەریکاش بە فەرمی ناوی خۆیان تۆمار کردووە و ڕێکاری پێویستیان لە کۆمسیۆن ئەنجام داوە و وڵاتانی دیکەش سەرقاڵی خۆتۆمارکردنن و نوێنەرایەتییەکانی حکوومەتی ھەرێمیش سەرقاڵی ناردنی ڕێکخراوە بیانییەکانن، لەوانە بەریتانیا چەند ڕێکخراوێکی ناردووە."

 

ھۆگر چەتۆ گوتیشی: "لە ڕێگەی ئێمەشەوە نزیکەی ٢٣ چاودێری نێودەوڵەتی بە ١٢ ناسنامەی جیاوازی وڵاتان خۆیان تۆمار کردووە و ئێستا سەرقاڵی وەرگرتنی ڤیزان بۆیان، لەوانە سێ کەس خەڵکی ئوردن و دوو کەس خەڵکی لوبنان و دوو کەسیش لیبیا و یەکێکی تونسی و یەکێکی یەمەنی و یەکێک خەڵکی تورکیا و دووانیش خەڵکی ئیتاڵیان و دووی دیکە بەریتانیایی و سێ کەسیش خەڵکی ئەڵمانیا و یەکێکیش ئوستوراڵیایی و یەکێکیش نەرویجییە."

 

سەبارەت بە بانگەشەی ھەڵبژاردنیش، چەتۆ گوتی: "ئێستا بانگەشەی ھەڵبژاردن بە شێوەیەکی ئارام بەڕێوە دەچێت و جیاوازی ھەیە لەگەڵ ڕابردوو، کەژاوەی ئۆتۆمبێل و دانانی بنکە و مۆسیقا و ئەوانە نەماوە و باشتر بووە و تەنیا لە ھەندێک شوێن پۆستەردڕاندن هەیە."

بڵند ئیبراھیم

 




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 
چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact