ڕۆژئاوای کوردستان -KDP.info- سیاسەتمەداری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، بە هۆی هەڵەکانی پەیەدەوە هیچ شتێک نەماوە بڵێین ئەوە لە ڕۆژئاوا کەیسی کوردە، چونکە ئەوان هەموو شتێکیان لەدەست داوە.
لە ڕۆژئاوای کوردستان باڵی سیاسیی پهكهكه كه پەیەدەیه، ههر له سهرهتای شۆڕشی گهلانی سووریاوه، به زهبری چهك ڕۆژئاوای کوردستانیان خسته ژێر ڕكێفی خۆیانهوه، ئهوان بهگوێرهی هاوكێشهكان لەگەڵ ڕژێمی سووریا ڕێککەوتنیان كردووه و بهم دواییهش چەند جار شاندی پهیهده سەردانی دیمەشقیان کردووە بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی ڕادەستکردنی ڕۆژئاوا.
ڕادەستکردنی ڕۆژئاوا
عەبدولباسیت سەیدا، سەرۆکی پێشووی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: "بۆ کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان هیچ شتێک نەماوە بڵێین ئەوە کەیسی کوردە، چونکە پەیەدە هەموو شتێکی کردە قوربانیی خۆی و هەموو شتێکی لە دەست دا."
سەیدا دهڵێ "یەپەگە بە ناوی ڕووبەرووبوونەوەی داعشەوە چووەتە ناوچە عەرەبان، ئەمەش هەڵەیەکی هەرە گەورەیە، چونکە لە لایەک عەرەب بووەتە دوژمنی کورد، چونکە بۆ ماوەیەک دەستیان بەسەر ناوچە عەرەبەکاندا دەگرت و دواتر ڕادەستیان دەکرد، عەرەبەکانیش پێیاندەگوتن ئێوە دیمۆگرافیمان دەگۆڕن، بەڵام دواتر ڕادەستیان دەکرد و خوێنی گەنجی کوردیان بەفیڕۆ دەدا."
سازشی پەیەدە لە فیدراڵییەوە بۆ هیچ
سەیدا کە شارەزایی هەیە لە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناڤیندا گوتی: "سەرەتا دەمانزانی ئەوەی پەیەدە دەیڵێت جگە لە بانگەشەیەکی بێبنەما هیچی تر نییە، چونکە سەرەتا دیانگوت ئێمە فیدراڵیمان دەوێت، دواتر لامەرکەزیەت و ئێستا هیچ شتێک نەماوە ."
بە گوتەی سەیدا: "پەیەدە ئێستا بووەتە کارتێکی فشاری ڕژێم و وڵاتانی ئیقلیمی و هەرکاتێک ئەو وڵاتانە پیویستیان پێی بوو کاریان پێ دەکەن و دەیانجووڵێنن."
مەجلیسی سووریای دیموکراتیک (MSD) لەگەل ڕژێمی سووریا چەندین ڕێککەوتنیان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستانەوە کردووە، ئەی ئەنەکەسە چی بکات؟
لەو بارەوه، عهبدولبسیت سەیدا گلەیی لە چالاکنەبوونی ئەنەکەسە دەکات، چونکە لە سەرکردایەتیی ئەنەکەسەوە ناچالاکییەک هەیە، دەبوو بە تەواوەتی ئەو هەڵانەی پەیەدە کردیان، ئەوان زیاتر چالاکییان هەبێ، ڕاستە پەیەدە بە زهبری هێز هەموو شتێک دەکەن، بەڵام پێویست بوو ڕۆڵی ئەنەکەسە بەهێزتر بوایە.
سەیدا دەشڵێت: "چەندین کادیری چالاکی ئەنەکەسە لە ماڵن و بە سەدانیش چوونەتە دەرەوەی وڵات و هەندێکیشیان لە دەرەوە خەباتی سیاسیی خۆیان دەکەن، بۆیە پێویستە خۆیان کۆ بکەنەوە و چالاکیی زیاتر بکەن."
کـــاروان بـــاعەدری