Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 15 DEC 2018 15:04 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سەرۆک بارزانی: له‌ سه‌ربه‌خۆیی پاشگه‌ز نه‌بووینه‌ته‌وه‌و هیچ كاتێك پاشكۆیه‌تیمان قه‌بووڵ نییه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info-  سه‌رۆك بارزانی ڕایگەیاند: بۆ ئەمن و ئاسایشی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ جیهانیش و هەموو لایەکیش وا باشترە ئاقڵانە بیربکەنەوە، بە ئاگر و ئاسن میللەتی کورد قڕ ناکرێت و نە دەتوانن سەری پێ شۆڕ بکەن. باشترین شت ئەوەیە بە لێکتێگەیشتن و بە خۆشی بگەینە چارەسەر بۆ هەموو گرفتەکان، ئەگینا نە ئەوان دەحەسێنەوە و نە ئێمە دەحەسێینەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٧ـی٨ـی٢٠١٨ لە شاری هەولێر لەژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، هەشتەمین کونگرەی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەناوی "کۆنگرەی پێشمەرگە" دەستی بەکارەکانی خۆی کرد. لەو کۆنگرەیەدا سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەش کرد و سەرەتاباسی له‌ رۆڵی لاوان له‌ شۆڕشی ئه‌یلوول و شۆڕشی گوڵان كرد كه‌ رۆڵێكی سه‌ره‌كییان هه‌بووه‌ بۆ پێگه‌یاندنی لاوان له‌سه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یی و دیموكراسی و رایگەیاند: "زۆرێك له‌ سه‌ركرده‌كانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لەم قوتابخانەیە دەرچوون کە یەکێتیی لاوان بووە".

هه‌روه‌ها گووتی: "هه‌میشه‌ پشتیوانتان ده‌بم و پارتی به‌ هه‌موو هێز و توانایه‌كه‌وه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ پشتیوانتان ده‌بێت".
سه‌رۆك بارزانی ئاماژەی بە خواستی ئازادیخوازیی گەلی کورد کرد و ڕایگەیاند: "خەبات و تێکۆشانی گەلەکەمان هی ئەمڕۆ و دوێنێ نییە، هی 100 ساڵیش نییە، ئەو رۆژەی کاوەی ئاسنگەر شۆڕشی کرد و زوحاکی لەناوبرد، لەو رۆژەوە گەلی کوردستان تینوی ئازادی و سەربەخۆیی بووە تاوەکو دەگاتە ئەمڕۆ، شۆڕش لەدوای شۆڕش، راپەڕین لەدوای راپەڕین. ڕیفراندۆم تەتویجی ئەو هەموو خەباتە بوو".

سەرۆک بارزانی ڕاشیگەیاند: "ئێستاش ئەگەر کەسێک یا لایەنێک وا بیر بکەنەوە کە ئێمە ئەو مافەمان نییە بەڕاستی هەڵەن. ئەگەر تەسەور بکەن ئێمە پەشیمان دەبینەوە و پاشەکەشە دەکەین، ئەوە خەیاڵە".

سەرۆک بارزانی هەروەها گووتی: " ئەوەی ئێمە زۆر زۆر پێی سەربەرزین ئەوەیە بۆ یەکجاریش من دەمەوێت ئەگەر یەکێک بتوانێت نموونەیەکمان بۆ بێنێ ئێمە پەلاماری خەڵکی ترمان دابێت، ئێمە چووبینە سەر خاکی خەڵکی دیکە، ئێمە ماڵ و موڵکی خەڵکی دیکەمان بردبێت، هەمیشە ئێمە بەرگریمان کردووە، داوای ئازادی خۆمان کردووە، داوای سەربەستیمان کردووە، زوڵممان لێکراوە، غەدرمان لێکراوە، ئێمە بەرگریمان کردووە بەرگرییەکی مەردانە. لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان زۆر مەردانە خەباتی خۆمان کرد، نەمانهێشت بۆ یەکجاریش کارێکی وا بکرێت بە عەمدی یەکێکی سڤیلیش تووشی کێشە بووبێت، یان تووشی ئێش و ئازار بووبێت، بۆیە ئێمە سەربەرزین بە خەباتی خۆمان، دەبێت لەسەر هەمان رێباز بەردەوامبین".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هیچ گرفتێكمان له‌گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ نییه‌ و ته‌نها كێشه‌مان له‌گه‌ڵ فه‌رمانڕه‌واكان هه‌بووه‌، كه‌ ده‌شڵێین با شه‌ریك بین قه‌بووڵیان نییه‌ و كه‌ ده‌ڵێن با دراوسێ بین ئه‌ویشیان قه‌بووڵ نییه‌، ئێمه‌ش پاشكۆیه‌تیمان قه‌بووڵ نییه‌".

سه‌رۆك بارزانی گووتی: "مێژوو پڕه‌ له‌ ئه‌زموونی ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌سه‌رهاتی ره‌نگاوره‌نگ، بۆ ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و جیهانیش واباشتره‌ عاقڵانه‌ بیركه‌نه‌وه‌، به‌ ئاگر و ئاسن ناتوانن سه‌ر به‌ گه‌لی كورد شۆڕ بكه‌ن. باشترین چاره‌سه‌ر گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنه‌، ئه‌گینا به‌ ئاگر و ئاسن نه‌یانتوانییوه‌ چۆك به‌ میلله‌تی كورد داده‌ن و ناشتوانن".
له‌باره‌ی ریفراندۆمیشه‌وه‌ گووتی: "دوای ساڵی 2003 زۆر هه‌وڵماندا عێراقێکی تازە بونیاد بنێین و شه‌ریك بین له‌و عێراقه‌دا و خۆم جاری وا هه‌بووه‌ دوو مانگ ده‌مامه‌وه‌ له‌ به‌غدا تا ئەو دۆخە بڕەخسێنین، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ده‌ركه‌وت شه‌راكه‌تیان قه‌بووڵ نییه‌ و چه‌ندین جاریش گوتوومه‌ ده‌مانه‌وێت به‌ خۆشی و ئاشتی كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین. مانگی ئەیلوولی ٢٠١٦ چووینه‌ به‌غدا و گووتمان ده‌مانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ و عێراقێكی دیموكراسی و فیدراڵی درووست ببێت و وه‌رن بابگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌و ده‌ستووره‌ کە ماندوو بووین به‌ دانانی ئه‌و ده‌ستووره‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شتان پێ قه‌بووڵ نییه‌ وه‌رن با ببینه‌ دوو دراوسێی باش و به‌ ئاشتی پێكه‌وه‌ بژین".

سەرۆک بارزانی رایگەیاند: "به‌داخه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خیانه‌تی هه‌ندێك كه‌س نه‌بووایه‌ له‌ 16ـی ئۆكتۆبه‌ر وه‌زعه‌كه‌ وانه‌ده‌بوو، ئێستاش زۆر لایه‌ن په‌شیمانن له‌وه‌ی رووی دا و زوڵم له‌ كورد كرا".
سه‌رۆك بارزانی باسی قۆناغی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری كرد  كه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له‌ به‌غدا بوون و گووتی: "جاری وا هه‌بوو یه‌ك هه‌فته‌ له‌سه‌ر دوو وشه‌ مشتومڕ هه‌بووه‌" له‌ دیباجه‌كه‌دا نووسراوه‌ ئاره‌زوومه‌ندانه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك بیت ده‌شتوانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ لێی جیابیته‌وه‌، ئه‌و مافه‌ش خوا به‌ ئێمه‌ی داوه‌، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و مافه‌ به‌ ئێمه‌ ناده‌ن. له‌ سه‌رده‌می كاوه‌ی ئاسنگه‌ره‌وه‌ گه‌لی كوردستان بۆ ئه‌و مافه‌ هه‌وڵده‌دات".
ئێستاش ئه‌گه‌ر كه‌سانێك پێیانوایه‌ ئه‌و مافه‌مان نییه‌ و په‌شیمان ده‌بینه‌وه‌ ئه‌وه‌ خه‌یاڵه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ئێستا و پێش ریفراندۆمیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیین به‌ شه‌ڕ و چه‌ك ئه‌و كاره‌ بكه‌ین و كاتێكی دیاریكراویشمان دانه‌نابوو، به‌ڵام خۆ گوتنه‌كه‌یشی كوفر نییه‌ كه‌ نایانه‌وێت بیڵێین".

هه‌وره‌ها گووتی: "ئه‌گه‌ر وا تێگه‌یشتبوون رۆژێك پاش ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌یێنرێ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ ئه‌وه‌ بوو زیاتر له‌ 93% به‌ به‌ڵێ ده‌نگی بۆدا، ئه‌وه‌ سه‌ركه‌وتن بوو".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "ریفراندۆم به‌كارهێنرا تا هه‌ندێك لایه‌ن رق و كینه‌ی له‌ مێژینه‌یان به‌رامبه‌ر كوردستان دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان سه‌لماندیان ناهێڵن كوردستان بكه‌وێته‌وه‌ ژێر ده‌ستی داگیركه‌ران".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئه‌و ئامانجه‌ هه‌ر دێته‌دی، جا نازانم له‌سه‌رده‌می ئێمه‌ ده‌بێت یان ئێوه‌ یان نه‌وه‌كانی ئێوه‌".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا و وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان باشتر بوون و بۆ ناوخۆیش هیوادارین كه‌ هه‌مووان پێكه‌وه‌بن، به‌ڵام كێ له‌ ئێمه‌ نزیكه‌ پێكه‌وه‌ ده‌بین و كێش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا نییه‌ خۆی سه‌ربه‌سته‌".
سه‌رۆك بارزانی گووتی: "زۆرێك خۆیان دانابوو بێنه‌ سه‌ر جه‌نازه‌ی پارتی، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستی عێراق وه‌ك حزب یه‌كه‌م بووین هه‌ر چه‌نده‌ زوڵم له‌ پارتی كراو و 4 تا 6 كورسی پارتیش دزراوه‌، ئه‌وانی دیكه‌ هه‌مووی هاوپه‌یمانێتیین و پارتی حزبی یه‌كه‌مه‌".
هه‌روه‌ها گووتی: "ئێمه‌ بۆ به‌غدا سێ بنه‌مای سه‌ره‌كیمان هه‌یه‌ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێی هه‌بێت ده‌توانین له‌سه‌ری رێكبكه‌وین وه‌ك "شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ لە حوکمڕانی، ته‌وافووق لە پەرلەمان، ته‌وازن لە دامودەزگاکان. چوونکە ئەمە هەمووی سەراوژێر کراوە، ئەگەر دەستوور جێبەجێ کرابا ئەم موشکیلانە هیچی ڕوویان نەدەدا" له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ش له‌سه‌ر ورده‌كارییه‌كانی له‌ گفتوگۆداین و ئه‌وانیش تا راده‌یه‌ك گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی سیاسه‌ته‌كانی پێشوویان هه‌ڵه‌ بووه‌. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك جاران بیانه‌وێت پاشكۆ بین، ئه‌وه‌ دەیڵێم نه‌ پاشكۆیه‌تیمان قه‌بووڵ کردووە‌ و نه‌ قه‌بووڵیشی ده‌كه‌ین".
سەرۆک بارزانی هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوە کرد کە ئه‌و قسانه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌ كه‌ ده‌ڵێن مه‌كگۆرك هاتووه‌ته‌ لای من و داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی كردووه‌، هیچ شتێكی وا نییه‌ و قه‌بووڵیش ناكه‌ین له‌ هیچ كه‌سێك كه‌ ده‌ستوه‌رداته‌ هه‌موو كارێكی ناوخۆییمانه‌وه‌، من هه‌ر چیم بۆ بكرێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌یكه‌م، چونكه‌ پارتی به‌ھێز بێت كوردستان به‌هێز ده‌بێت.
داوای له‌ لاوانیش كرد كه‌ خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ ئه‌و قۆناغه‌ و گووتی: "سه‌رنجیشم له‌سه‌رتان هه‌یه‌، رێژه‌ی ئافره‌ت كه‌مه‌ و پێویسته‌ زیادی بكه‌ن".
له‌ كۆتایی ده‌رباره‌ی سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ی گووتی: "هه‌واڵێك بڵاوكرایه‌وه‌ له‌باره‌ی سه‌روه‌ته‌كه‌ی من گوایه‌ 48 ملیار دۆلاره‌، به‌داخه‌وه‌ راست نییه،‌ ئه‌گه‌ر راستبووایه‌ زۆر شت ده‌گۆڕا".




دوایین هەواڵەکان

حەشدا شەعبی نەهێلا ب هەزاران ئێزدی پشکداریێ د جەژنا خۆ دا بکەن

SATURDAY, 15 DECEMBER 2018 13:12:26

دهۆک-KDP.info-  ئێزدیێن شنگالێ ددەنە خویاکرن، کو حەشدا شەعبی نەهێلان ئەو پشکداریێ د ڕێورسمێن جەژنا خۆدا بکەن ل شنگالێ.

 
مەسروور بارزانی و محه‌ممەد ئەلحەلبوسی کۆ بوونەوە

SATURDAY, 15 DECEMBER 2018 13:12:10

هه‌ولێر-KDP.info-  لە دیداری نێوانیاندا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ هەماهەنگی و هاوکاریی مەسروور بارزانی لە سەرۆکایەتیی کابینەی داهاتووی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 
كورد و عەرەبی شارەبان خۆپێشاندانیان دژ بە حەشدی شەعبی ئەنجام دا

SATURDAY, 15 DECEMBER 2018 12:12:01

شارەبان-KDP.info- هاووڵاتیانی شارۆچكەی شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە، ئەمڕۆ شەممە دژ بە حەشدی شەعبی خۆپێشاندانێكیان لە بەردەم ئەنجوومەنی شارەوانیدا ئەنجام دا، چونكە حەشد بازگەیان داناوە و سەرانە لە هاووڵاتیان وەردەگرن.

 
بارەگای بارزانی، سەرەخۆشی لە شێخ عەدنان نەقشبەندی دەكات

SATURDAY, 15 DECEMBER 2018 11:12:36

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بەڕێز شێخ عەدنان نەقشبەندی

بە دڵگرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (شێخ لوقمان شێخ ئەحمەد نەقشبەندی)، برازای جەنابتانمان پێگەیشت.

ئازیزی: مەترسییەكی گەورە لەسەر ڕۆژئاوای كوردستان ھەیە

SATURDAY, 15 DECEMBER 2018 10:12:02

ڕۆژئاوای كوردستان-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەڵێ، مەترسییەكی گەورە لەسەر رۆژئاوای كوردستان ھەیە، چونكە توركیا لەگەڵ ١٤ھەزار چەكداری سوپای ئازادی سووریا، لەسەر سنوور خۆیان ئامادە كردووە ھێرشی سەر ڕۆژئاوا بكەن.

 


 
© 2018 Kurdistan Democratic Party, KDP