Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 14:28 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هاووڵاتیان و سەرۆكوەزیران
| KDP.info


پیران ئەمیر

لەناو هەموو جەنجاڵی و كارەكانی حكوومەتداریدا و تەنانەت لەگەڵ ئەوەشدا كە بەشێكی زۆری دەسەڵاتەكانی پۆستی سەرۆكی هەرێم گواستراونەتەوە ‌بۆ نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی ئاگاداربوونی زیاتر لە رەوشی ژیانی خەڵك و پرسیار و تێبینییەكانیان، تیمێك دروست دەكات بۆ ئەوەی لە شار و شارۆچكە و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان ڕا و بۆچوونی هاووڵاتیان بە راشكاوی بگەیەنن و لە زاری هاووڵاتیان خۆیانەوە پرسیار لە سەرۆكوەزیران بكرێت و سەرۆكیش وەڵامی ڕاشكاوانەی پرسیارەكان بداتەوە.

دەشێ بۆ هەر بابەتێك چەند ڕەهەندێكی هەبێت و باش و خراپ لێكدانەوەی بۆ بكرێت، بەڵام بۆ گفتوگۆی نێوان سەرۆكوەزیران لەگەڵ هاووڵاتیان، جگە لە لایەن و ڕەهەندی باش هیچ لێكدانەوەی تر هەڵناگرێ، چونكە ئەمە سەردەمیانەترین رێگەی گفتوگۆی نێوان هاووڵاتییە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانەكەی كە بە بێ ڕەچاوكردنی لایەنی سیاسی و پێگە و جێگەی جیۆگرافیی كەسەكە پرسیار دەكات و سەرۆكوەزیرانیش بێ گرێ و گرفت وەڵامی دەداتەوە.
لایەنی هەرە باشی ئەم ڕێگایە لە گفتوگۆكردن ئەوەیە، دەرفەت بە موزایەدەی لایەنە سیاسی و كەناڵە بەرژەوەندیپەرستەكان نادات تاكو وەبەرهێنانی سیاسی و ئابووری لە بۆچوونی هاووڵاتیان بكەن و بیكەن بە هەرای ڕاگەیاندن و بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵكوو ئەم جۆرە پەیڕەوكردنی پرسیار و وەڵامە دەرفەت تەنیا بە (هاووڵاتی و سەرۆكوەزیران) دەدات وەك دوو لایەنی ژمارەیەك كە جگە لە بەرژەوەندیی هاوبەش لە پێناو ژیان و گوزەرانی باشتر و حوكمڕانییەكی باشتر، هیچ  جۆرە بەرژەوەندیەكی تر ڕەچاو نەكراوە.

گرتنەبەری ئەم رێگایە بۆ گفتوگۆی نێوان هاووڵاتیان لەگەڵ سەرۆكوەزیران، ئازادیی تەواوتر دەداتە هاووڵاتی كە بێ ئەوەی لایەنێكی دیاریكراو یان بەرژەوەندیی كەناڵێك ئاڕاستەی بكات، پرسیاری خۆی لە سەرۆكوەزیران بكات و ئەوەی چەندین ساڵە لە دەرفەتێكدا بۆی دەگەڕێت، ئێستا هاوێنەی كامێرایەك لە بەرامبەری وەستاوە و ڕێگەی بۆ دەكاتەوە كە دڵی خۆی بۆ سەرۆكوەزیران بكاتەوە و لە بارەی پرسە سیاسی و ستراتیژی و ئابوورییەكانی وڵات و تەنانەت ژیانی كەسی و جلوبەرگی سەرۆكوەزیرانیشەوە پرسیار بكات و سەرۆكوەزیرانیش ورد ورد لە پرسیارەكان ڕادەمێنێت و بە ڕوویەكی گەشەوە وەڵامی تەواوی پرسیارەكان دەداتەوە، كە لە دواجاردا كار دەكاتە سەر گەڕانەوەی متمانە و باوەڕ لە نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا لەگەڵ حكوومەت و سەرۆكوەزیرانەكەی.
 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact