د.محه‌ممه‌خدر مه‌ولوود
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆرمان خاتوو مه‌لیكه مه‌زان، ژنه شاعیر و نووسه‌ر و چالاكوانی ئه‌مازیغی ده‌ناسین. ئه‌م خاتوونه چالاكوان و نووسه‌ر و شاعیره جه‌سووره، به بوێری و ئازایه‌تیی خۆی، به نووسین و به‌رهه‌می جوانی، جیهانی پڕاوپڕ كردووه له وشه‌ی جوان و خۆشه‌ویستی بۆ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و خاكی كوردستان. گه‌ر چه‌ندین هۆكار هه‌بووبن ئه‌م خاتوونه‌یان هان دابێ ئاوا ئاشقی كوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان بێت، یه‌كێ له‌و هۆكارانه ئازایه‌تی و به‌رخودانی پێشمه‌رگه بوو به‌تایبه‌تیش دوای تێكشكاندنی ته‌لیسمی داعش له شه‌ڕی سه‌پاوی تیرۆر و هێرش و په‌لاماردانه‌كانیدا، له دوای داگیركردنی شنگال و جینۆسایدكردنی ژنان و كچانی ئێزدی، مه‌لیكه مه‌زانیان هێنایه جۆش و خرۆشێك به گفتوگۆ و نووسین و لێدوان و دیمانه‌كانی، جیهانی عه‌ره‌بی و ئازادیخوازان و ماڤپه‌روه‌رانی سه‌رسام كرد.
هۆكارێكی دیكه له‌و هۆكارانه‌ی مه‌لیكه‌یان ئاوا ئاشق و سه‌وداسه‌ری كورد و كوردستان كردووه، ڕه‌واییی پرسی نه‌ته‌وه‌یییه كه له نێو كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بیدا، به ده‌سته‌بژێره‌كانیشه‌وه زۆر به كه‌می وه‌ك پرسێكی ئاساییی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی غه‌یره‌خۆیان ددانی پێدا نراوه و له هزر و خه‌یاڵدا وێنا نه‌كراوه. به واتایه‌كی دیكه عه‌ره‌ب و به‌شی هه‌ره‌زۆریان به رۆشنبیره‌كانیشه‌وه، له خۆیان بترازێ نه‌ته‌وه‌ی دیكه له‌وانیشه‌وه كورد و ئه‌مازیغی وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه‌تی خۆی قه‌بووڵ نییه مه‌گه‌ر به ژێرده‌سته‌یی و هاووڵاتی پله دوویی نه‌بێ.
لای سیاسیانی عه‌ره‌ب و ده‌سته‌ڵاتدارانیشیان به‌پیتیی ناوچه و ستراتیژیبوونی نیشتیمان و خاكی غه‌یره‌عه‌ره‌بییه‌كان، له‌وانیشه‌وه كوردستانی خۆمان بووه‌ته هۆكارێكی دیكه‌ی چاوتێبڕین و داگیركردنی خاك و چه‌وساندنه‌وه به چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كانیشه‌وه، وه‌ك بینیمان چۆن داعش ره‌وایی به داگیركردنی خاكی كوردستان و جه‌سته‌ی مرۆڤی كورد دا.
مه‌لیكه مه‌زان ئه‌و ده‌نگه عیلمانی و رادیكالییه جه‌سووره‌ی له نێو كۆمه‌ڵگای نه‌خۆشی ناوچه‌كه‌دا، وا سێ ساڵه ده‌نگی (نا بۆ داعش) و (به‌ڵێ بۆ پێشمه‌رگه و كوردستان)ی لێ به‌رز ده‌بێته‌وه و به شیعر و نووسین به‌رگری ده‌كات، له كاتێكدا چه‌ندانێك له رۆشنبیر و رادیكاڵ و پێشكه‌تووخوازانی عه‌ره‌ب، نه‌ك هه‌ر بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد، به‌ڵكو كه‌سانی وه‌ك سه‌عدی یووسفی شاعیر، كوردستانی به (قردستان) و هه‌ولێری به (پایه‌ته‌ختی پیلانگێڕی دژی عه‌ره‌ب) وه‌سف ده‌كرد.
ئه‌مڕۆ كوردستان و كوردستانیان مافی خۆیانه رێز له دۆستێكی ئازیزی وه‌ك مه‌لیكه مه‌زان بگرن و هاوسۆزی مافی ئه‌مازیغییه‌كانیش بن و مافی هه‌موو نه‌ته‌وه غه‌یره‌عه‌ره‌بییه‌كانی ناو ئه‌و جیۆگرافیایه‌ی به ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی كه ده‌ستكردنی ئیمپریاله‌تی رۆژئاوا بوو له دوای سایكس پیكۆوه خراوه‌ته گه‌رده‌نیان، ناخ و هزریان یه‌ك خه‌ن، خۆیان رێك خه‌ن و گه‌رده‌نیان ئازا كه‌ن.
به‌خێر بێیت مه‌لیكه مه‌زان، بۆ كوردستان.. بۆ وڵات و نیشتیمانی ئازادیخواز و ماڤپه‌روه‌ران.