Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 17:07 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

نێچیرڤان بارزانی وێستگەیەکی گەورەی کارەبای لە پارێزگای سلێمانی کردەوە
| KDP.info


 
 
سلێمانی-KDP.info- لە میانەی کردنەوەی وێزگەیەکی کارەبا لە بازیان، سەرۆکی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، ئەو پڕۆژە سودی زۆری بۆ کوردستان دەبێت و ئەوەشی خستە روو کە حکوومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لەسەر پڕۆژەکانی.
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی کردنەوەی وێستگەکەدا رایگەیاند، "ئەو پڕۆژە سوودی بۆ کوردستان دەبێت و بە تایبەتیش بۆ بازیان، چونکە پڕۆژەی پیشەسازی زۆری تێدایە، ئەم پڕۆژەیەشی بە بەشێک لەو پڕۆژانەی، کە حکوومەت پلانی بۆ داناوە، ئاماژەی بەوەشدا، کە شەڕی دژ بە تیرۆریستان کاریگەری لە دواکەوتنی پڕۆژەکاندا هەبووە، بەڵام هەرێمی کوردستان هەوڵی داوە بە هۆی کەسە دڵسۆزەکان لە پڕۆژەکان بەردەوام بن.
 
سەرۆکوەزیران گوتیشی، "لە کارەبا کێشەمان هەیە و بە هۆی پێشەکەوتنی بەردەوامی ژیان و فراوان بوونی شار و شارۆچکەکان و مۆڵەکان، وای کردووە خواست لەسەر کارەبا و هەموو خزمەتگوزارییەکانی تر زیاتر بێت، بەڵام لەگەڵ بوونی شەڕی تیرۆریستان و قەیرانی دارایی حکوومەت توانیویەتی بەرەو پێشەوە بچێت، کەوا کەرتی تایبەتی هانداوە، لەو کەرتەدا کار بکەن.
 
نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، "خەریکە رۆژە سەختەکان تێدەپەڕێنین و حکوومەت دەست بە هەموو پڕۆژەکان دەکاتەوە، هاوکات لە بواری کارەباشدا هەنگاوی بچوک و گەورەیان پێویستە و ئەوەش هەوڵێکە بۆ چارەکردنی دۆخی کارەبا.
 
لەمەڕ بەرنامەی حکوومەتی هەرێمیش بۆ دانانی پێوەری زیرەک بۆ کارەبا، نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بەوەدا، کە پێشتر رایگەیەندراوە، حکوومەت پێوەری سیستمی زیرەک پیادە دەکات، کە رۆڵی باشی لە زیادبوون و پێدانی زیاتری کارەبا بە هاووڵاتیان دەبێت، ئەوەشی گوت، کەلتووری خراپی زیادەڕەوی لادەبات و لە بری ئەوە، کەلتورێکی نوێی باش، کە کەلتووری دەسپێوەگرتنە دێنێتە کایەوە، داواشی لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد، لەو بارەوە هاوكاریان بكه‌ن. 
 
سەرۆکوەزیران گوتیشی: "حکوومەتی هەرێم بە بێ جیاوازی کار بۆ هەموو ناوچەکانی دیکەش دەکات و کار و پڕۆژەیان بۆ ئەنجام دەدات، حکوومەت جیاوازی ناکات، ناکۆکی سیاسی و ململانێی سیاسی وای کردووە هەندێ نابەرپرسانە دەیانەوێت بڵێن حکوومەت جیاوازی دەکات، ئەوانە بەردەوام خەریکی بڵاوکردنەوەی رەتکردنەەوەی هەموو شتێکن، تەنیا لەبەر ئەوەی خۆیان لە دەسەڵات نین و نەیانتوانیوە متمانەی خەڵک بەدەست بێنین، حکوومەت موڵکی هیچ لایەنێک نییە، راستە کەموکوڕی هەیە، بەڵام بەو رادەیە نییە، کە بەشێوەیەکی رەش پیشان بدرێت".
 
لە کۆتایی وتارەکەشیدا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبەر بەرژەوەندی کوردستان، داوای لە سەرجەم لایەنەکانی کوردستان کرد، یەکڕیز و تەبا بن و ئاساییە ناکۆک و ناتەبابین لە ناوخۆدا، بەڵام بۆ زامنکردنی پرسە چارەنووسازەکانی کوردستان یەکزڕیز و تەبا بن، هاوکات کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکانیان بە لاوە بنێن و بە یەک تیم و یەک بەرنامە بچنە بەغدا.
 
 
خێڵان بەختیار



دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact