هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی پێشوازى له باڵیۆزی سویسرا كرد و لە دیدارەکەدا باڵیۆزی سویسرا سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییانه‌ی پێشكه‌ش به كار و چالاكیی باڵیۆزخانه‌كه‌یان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی سویسری كردووه و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییه و په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سویسرای خواست.
http://cabinet.gov.krd/grafik/print.pngئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18/7/2018 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز هانز پیته‌ر لینز، باڵیۆزی سویسرا له ئوردن و عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ری كرد كه به‌مه‌به‌ستی ماڵئاواییكردن و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كانی له ئوردن و عێراق، سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو.
له دیدارێكدا باڵیۆزی سویسرا سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و هه‌ماهه‌نگی و ئاسانكارییانه‌ی پێشكه‌ش به كار و چالاكیی باڵیۆزخانه‌كه‌یان و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی سویسری كردووه و هیوای به‌رده‌وامیی ئه‌و هاوكارییه و په‌ره‌پێدانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سویسرای خواست، هه‌روه‌ها كار و ئه‌ركه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له پێشوازیكردن له ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران و دابینكردنی جێگه‌ی حه‌وانه‌وه و خزمه‌تگوزاری بۆیان، به‌رز نرخاند.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ به‌ڕێز باڵیۆزی سویسرا له ئوردن و عێراق خواست له ئه‌ركی نوێیدا و به‌رده‌وامیی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سویسرا، به‌تایبه‌تی ڕێكخراوه مرۆییه‌كانیان بۆ هاوكارییكردنی ئاواره و په‌نابه‌ران، دووپات كرده‌وه، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و ڕه‌وشی ئه‌منیی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی ئه‌م دواییه‌ی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان بۆ بنه‌بڕكردنی داعش له ناوچه‌كه، پێشكه‌ش كرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و ڕێكخراوه مرۆییه‌كانی سویسرا بۆ خزمه‌تكردنی زیاترى ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌ربڕی. ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراقیش به‌ڕێزیان ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ چوونه ناو هه‌ر گفتوگۆیه‌ك به‌مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی سیاسی و ئه‌منی له عێراق و دابینكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان، نیشان دا.
تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه به‌گشتی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.